پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش


بۆ بەڕێز/ شێخ شامۆ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش
بەبۆنەی (٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و دەستەی باڵا و ئەندامانتان دەكەین و، ئومێدەوارین وەکو ھەمیشە بەردەوام بن لە كار و چالاكییەكانتان بۆ خزمەتگەیاندن بە بنەما رەسەنەكانی كولتووری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خوشك و برایانی کوردی ئێزدی و زیاتر پتەوكردنی گیانی برایەتی و لێبووردەیی لە نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواریماندا.
بنكەی لالش كە لە(١٢ـی٥ـی١٩٩٣) وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیرانی کوردی ئیزدی دامەزرا، توانی لەو ماوەی كاركردنیدا رۆژبەرۆژ بەرفراوانتر بێت و لە رێگەی لق و نووسینگەكانی خزمەتێكی زۆری بواری رۆشنبیری وكولتووری و شارستانێتی ئێزدیان بكات و ئەو بزاڤەش لە ناو كۆمەڵگەی ئێزدیان زیاتر ببووژیێنێتەوە.
بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كولتووری رەسەنی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی، هەروەها دابینكردنی ئارامیی و سەقامگیریی و برەو دان بە پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە و زێدی ئێزدیان.
جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش، ھەر سەرکەوتووبن...

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٢ـی ٥ـی٢٠٢١
Top