لە ماوەی چوار مانگی ئەم ساڵدا (282) هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە

لە ماوەی چوار مانگی ئەم ساڵدا (282) هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند كە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە(2021) و تا كۆتایی مانگی نیسانی ڕابردوو، پتر لە(250) ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراوە كە بە دەیان كەس بوونەتە قوربانی.

موقەدەم ئازاد تەها بەڕێوەبەری هاتوچۆی دهۆك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕوونی كردەوە كە پلانێكی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژن داناوە، بۆ پارێزگاری كردنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان، وێڕای دانانی ژمارەیەكی دیكەی ترافیك لایت.

ناوبراو زیاتر گوتی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان، بڕیاردراوە هەر ئۆتۆمبیلێكی سەرپێچیكار دەستی بەسەردا بگیرێت تا دوای جەژن و ئەنجامدانی ڕێكاری یاسایی بە خاوەنەكەی نادرێتەوە.

لەلایەكی دیكەی كۆنگرەكەدا وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك ئامارێكی ڕاگەیاند لە ماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەم ساڵ2021 كە 252 رووداو بووە و لە ئەنجامدا 29 كەس گیانیان لەدەست داوەو 282ی دیكەش برینداربوونە.






گوڵان

بەهادین جەلال
Top