تیمی لیكۆلەریUN لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش: بەڵگەكان سەلماندوویانە ئەو تاوانانەی داعش دژی ئیزدییەكان ئەنجامی داوە جینۆسایدە

تیمی لیكۆلەریUN لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش:  بەڵگەكان سەلماندوویانە ئەو تاوانانەی داعش دژی ئیزدییەكان ئەنجامی داوە جینۆسایدە

گوڵان میدیا
تیمی لیكۆلەری سەر بە نەتەوە یەگرتووەكان ئەو كۆمەڵكوژییەی تیرۆریستانی داعش دژی ئیزدییەكان ئەنجامیانداوە ، زۆر ئاشكرایە كە كۆمەڵكوژی و جینۆسایدە.
ئاژانسی هەواڵی رویتەرز لەسەر زاری ئەو تیمەی كاری لیكۆلەریان لە تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش لە دژی ئیزدییەكان ئەنجامداوەو، ئەنجامی لیكۆلینەوەكانیشیان رۆژی دووشمە بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی راگەیاندووە ، رایگەیاندووە، تیمەكە بە راشكاوی گووتوویانە : بەڵگەی روون و ئاشكرامان دەستكەوتووە كە ئەو تاوانانەی تیرۆریستانی داعش دژی ئیزدیەكان ئەنجامیداوە ، زۆر بە راشكاوی بە كۆمەڵكوژی و جینوساید دادەنرێن .
كەریم خان سەرۆكی تیمی لیكۆلەر ، لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش و لە میانەی گووتەكانیدا گووتی : تیمەكەمان لە 2018 ەوە دەستی بەكارەكانی كردووە ، جیا لە بەڵگەكان كە دەیسەلمێنن ئەو تاوانانەی داعش لە دژی ئیزدیەكان ئەنجامدراوە جینۆسایدە، لە هەمانكاتدا، ئەو تاوانبارانەشمان دیاریكردووە كە زۆر بەروونی بەرپرسیاریەتی ئەو كۆمەكوژییەیان دەكەویتە سەر كە دژی كۆمەڵگەی ئیزدی ئەنجامیانداوە ، لەدرێژەی قسەكانیدا كەریم خان رایگەیاند: ئامانجی ریكخراوی تیرۆریستی داعش ئەوە بووە كە كۆمەڵگەی ئیزدی لەرووی جەستەیی و بیۆلۆژییەوە ریشەكێش بكات ، ئەمەش بەراشكاوی لەو هەرەشانەی كردوویانە لە چەندین گوندی ئیزدیەكان و پێیان راگەیاندوون یان دەبیت ببن بە ئیسلام یان دەبیت بكوژرێن.
Top