بەهۆی وشکەساڵییەوە ئەمساڵ چاندنی برنج لە سنووری ئێدارەی گەرمیان قەدەغەیە

بەهۆی وشکەساڵییەوە ئەمساڵ چاندنی برنج لە سنووری ئێدارەی گەرمیان قەدەغەیە
بەهۆی کەمیی بارانبارین بە فەرمی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان وشکەساڵی ڕاگەیەندراوە و لەراگەیاندراویكدا بەرێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمساڵ چاندنی برنج لە سنوورەکە قەدەغەیە، لەبەر ئەوەی برنج ئاوی زۆری دەوێت.
پاش راگەیاندنی وشكەساڵی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، پێش هەموو ناوچەكانی دیکەی هەرێمی كوردستان ئەوە وشكبوونی چەند سەرچاوەیەكی ئاوی سەرزەوی بە راپۆرت وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لێ ئاگادار كراوەتەوە،هەر لەبەر گرفتی كەمئاوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ رێككەوتوون ئەو بەرهەمانەی وەكو برنج كە ئاویان زۆر دەوێت ئەمساڵ بەرهەم نەهێنرێت و چاندنی قەدەغەیە.












Top