لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی دوورینەوەی گەنم مەترسی سووتاندنی كێڵگەكان دەست پێ دەكاتەوە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی دوورینەوەی گەنم  مەترسی سووتاندنی كێڵگەكان دەست پێ دەكاتەوە

گوڵان میدیا
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی دوورینەوەی گەنمی جوتیاران دووبارە مەترسی سوتاندنی كێڵگەكانی گەنم چۆی جوتیاران سەریهەڵداوەتەوە ، لەمبارەیەوە گوندنشینەكانی ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەتی لە پارێزگای كەركوك مەترسی ئاگركەوتنەوەیان لەكێڵگەكانیان هەیە و لایەنی حكومەتیش توانای كۆنترۆڵكردنی ئەو رووبەرە فراوانەی نی یە . هەر لەم هەفتەیەدا 50 دۆنم زەوی لە بەرووبوومی گەنمی جوتیارانی پارێزگای نەجەف ئاگری گرت و زیانێكی گەورەی بەجوتیارەكان گەیاند، لەپارێزگای دیالەش چەند كێڵگەیەكی گەنم سوتێنرا. جوتیارەكانی پارێزگاكانی كەركوك و دیالە مەترسی دووبارە بوونەوەی سیناریۆكانی ئاگرتێبەربوونی كێڵگەكانیان هەیە بەتایبەتی لەگەڵ تەشەنەكردنی كاری گروپە چەكدارەكانی داعش و بڵاوبوونەوەی میلیشیاتە چەكدارەكان كە كێڵگەكانیان دەبێتە ناوەندێكی شەڕو ئاگرتێبەربوون .
Top