هەڵوەشانەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەرۆژانی جەژن جموجوڵی خستە ناو بازاڕەكانی كوردستان

هەڵوەشانەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەرۆژانی جەژن  جموجوڵی خستە ناو بازاڕەكانی كوردستان

گوڵان میدیا
هەڵوەشانەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەرۆژانی جەژن بووەهۆی دروستبوونی جموجوڵی ناو بازاڕ و دوكاندارو كاسبكاران سوودێكی زۆریان لێبینی، بەتایبەتی كە لەرۆژانی رابردوودا بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەهەر سێ رۆژانی جەژن بووەهۆی ناڕەزایەتی كاسبكاران و هاوڵاتیان، لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ كە دەسەڵاتی بەپارێزگاكان دابوو بۆ بڕیاری پێویست بدەن سەبارەت بە هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتوچۆ بازاڕەكان و دوكاندارەكان جموجوڵێكی زۆری بەخۆوە بینی. ئەمەش بووە جێگای دڵخۆشی كاسبكاران. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پارێزگارەكان و لایەنە پەیوەندارەكانی تەندروستی مەترسی خۆیان نەشاردەوە بەوەی هاوڵاتیان لەناو مۆڵ و بازاڕەكاندا پابەندی خۆپارێزی و بەستنی ماسك نین.
Top