لەگەڵ زیادكردنی بەشە خۆراكی مانگانە نرخی هەندێك خۆراك دادەبەزێت

لەگەڵ زیادكردنی بەشە خۆراكی مانگانە  نرخی هەندێك خۆراك دادەبەزێت

گوڵان میدیا
لەگەڵ ئەوەی چاوەریی ئەوە دەكرا لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و هاوكات داشكانی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی، بەهای زۆر لەكاڵاو شتومەك و خۆراكییەكان رووی لەهەڵكشان بكات ، لەناویاندا بابەتی باقلەمەنی ، بەڵام لەئێستادا نرخەكان ووردە ووردە روو لەدابەزین دەكەن، بەتایبەتی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی زیادكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر دابوو، بڕیاریشە بەمنزیكانە دەست بەكڕین و هێنانی هەرسێ باقلەمەنی نیسك و نۆك و فاسۆلیا بكرێت و لەبەشە خۆراك زیاد بكرێن، لەئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ هێنانی ئەو باقلەمەنیانە لەگەڵ گەورە كۆمپانیاكاندا.
Top