پارێزگاى سلێمانى بڕیار له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕۆژانى جه‌ژن ده‌دات

پارێزگاى سلێمانى بڕیار له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕۆژانى جه‌ژن ده‌دات


پارێزگاى سلێمانى بڕیارى دا لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ نه‌بێت، به‌ڵام هاووڵاتییان نه‌بنه‌ هۆى دروستكردنى به‌ریه‌ككه‌وتن و قه‌ره‌باڵغى.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7/5/2021، پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌دا‌، لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت و پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنمایەی و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن، هه‌روه‌ها خۆیان لە سەردانیکردن و تێکەڵاوبوون بپارێزن و نەبنە هۆی دروستکردنی بەربككەوتن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقدا وەکوو خۆی دەمێنێتەوە بەپێی ئەو رێنمایانەی کە لە بەیانی ژمارە 15ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆدا دیاری کراون.
هەروەها له‌ دهۆك قەدەغەی هاتوچۆ له‌ ڕۆژانى جه‌ژندا هەڵگیرا
هەر ئەمڕۆ هەینی 7/5/2021، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی بەرنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە كە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا.
لە راگەیاندنەکەی ژووری ئۆپراسیۆنی دهۆکدا هاتووە كە بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆ لە 7ی 5ی 2021، بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییەکانی تەندروستی و هۆشداریدان لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین، خۆیان لە سەردان و بەریەككەوتن بەدوور بگرن.
جەختیش لەوە دەکەنەوە کە هاتوچۆکردن لە رۆژانی جەژن ئاساییە، بەڵام بەپەیڕەوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی، لە هەمانکاتدا، هەموو جۆرە گردبوونەوە و قەرەباڵغییەک لە شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە، هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە نوێژی جەژنی رەمەزانیش بە پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە مزگەوتەکاندا دەبێت ئەنجامبدرێت. هەروەها لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەپێی بەیانی ژمارە 15ی ساڵی 2021 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق هاتوچۆ قەدەغەیە و تەنیا رێگاپێدان بۆ ئەو حاڵەتانە دەبێت کە لە بەیانەکدا ئاماژەیان پێ دراوە، هەموو بڕیارەکانی دیکەیش، کە لە راگەیاندراوەکانی پێشتردا هاتووە بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییانە، هەر بۆیە وەک خۆیان دەمێننەوە.
ئامادەكردنی: گوڵان/ سساڵح عومەر
Top