ئێران بۆ ١٦ رۆژی دیکە قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ هەرێمی كوردستان درێژکردەوە
بە بڕیارێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە بۆماوەی ١٦ ڕۆژی دیکە درێژکردەوە كە لە دوێنێوە 5-5-2021 كەوتە واری جێبەجێ كردنەوە كە تاكو 21ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئەم بڕیارەی ئێران بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بەهاتووچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئەو وڵاتە، هەروەها بەپێچەوانەشەوە ، بڕیارەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە خاوەن جێنشینی و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنان، یان هەڵگرانی ڤیزای نەخۆشی، یاخود خوێندکاران كە لە زانکۆو پەیمانگاکانی ئێران دەخوێنن، دەتوانن هاتوچۆ بكەن.