حكومه‌تى ئێران دیوارێك له‌سنورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران دروست ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى رِوبهرِوبونهوه و رِێگرتن له چالاكیه‌كانى چه‌كدارانى پژاك و په‌كه‌كه حكومه‌تى ئێران برِیارى دا كه دیوارێكى كۆنكرێت له سه‌ر سنوره‌كانى دروست بكات.
(شێرزاد كهمانكر) سه‌ركرده‌ى پارتى ژیانى ئازادی (پژاك) رِایگهیاند:
دروستكردنى دیوارى كۆنكرێت له‌سه‌ر سنورى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر چالاكیه‌كانمان و به‌ڵكو ته‌نها لهرِوى رِاگهیاندنهوه كاریگه‌رى ده‌بێت.
گوتیشى: ئێمه ته‌نها شهرِى چه‌كدارى دژى ئێران ناكه‌ین به‌ڵكو شهرِى رِۆشنبیری و رِاگهیاندن و سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، و په‌نا بۆ شهرِ نابه‌ین به‌ڵكو ته‌نها به‌رگرى له خۆمان ده‌كه‌ین.
برِیارى دروستكردنى دیوارى كۆنكرێتى له‌سه‌ر سنورى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه برِیارێكى كۆنه بهلاَم وه‌زیرى ناوخۆى ئێران (موحه‌ممه‌د نه‌جار) دروست كردنى ئه‌و دیواره‌ى دوپات كرده‌وه كه به‌درێژایی سنوره‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌فغانستان و پاكستان و توركیا دروست ده‌كرێت و برِی 150 ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر برِیارى دروستكردنى ئه‌و دیواره (جه‌بار یاوه‌ر) وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان رِایگهیاند:
دروستكردنى دیواری كۆنكرێتى له‌سه‌ر سنورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ده‌بێته هۆى جیابونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردولا و دروستكردنى ئه‌و دیواره كارێكى زۆر سه‌خته و بودجه و كارێكى زۆرى ده‌وێت.
گوتیشى: ئه‌و برِیاره ته‌نها سنورى هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه به‌ڵكو سنورى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له توركیا و ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لاری نییه له پاراستنى سنوره‌كانى ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه بهلاَم به‌مه‌رجێك كاریگه‌رى نه‌بیت له‌سه‌ر سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.