فوئاد حوسێن: له‌داهاتووێكی نزیكدا كونسوڵگه‌ریی میسر و ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

فوئاد حوسێن: له‌داهاتووێكی نزیكدا كونسوڵگه‌ریی میسر و ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

هه‌ولێر - سامان
فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ داهاتووێكی نزیكدا هه‌ردوو ولاَتی میسر و ئوردن كونسوڵگه‌ریی ولاَته‌كه‌یان له‌ كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سایتی(گولاَن_میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌ دوا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ولاَتانی میسرء ئوردن هه‌ردوو ولاَت به‌ فه‌رمی برِیاریانداوه‌ كونسوڵگه‌ریی ولاَته‌كه‌یان له‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌\"".

روونیشیكرده‌وه‌\"" له‌ ئێسته‌داوه‌ كار بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاریی ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی رێوشوێنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له‌سه‌ر ئاستی سیاسییش سه‌ردانێكی زۆر گرنگ بوو، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ولاَتانی عه‌ره‌بی هه‌ست به‌ گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ كرانه‌وه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان\"".
"
Top