پەتای کۆڤید ١٩ چی بەسەر ئێستاو ئایندەی ڕاگەیاندن ھینا...؟!

پەتای کۆڤید ١٩ چی بەسەر ئێستاو ئایندەی ڕاگەیاندن ھینا...؟!
بەشی یەکەم
ئەو بارودۆ خ و ژینگەیەی پەتای کۆرۆنا خولقاندی گۆڕانکاری گەورەی بەسەر زۆرلەبوارەکانی ژیان ‌ھێنا سیاسی،ئابوری کۆمەڵایەتی...ھتد شڵەقان و نائارامی لە ژیانی کەسەکان و حکومەتەکان دروست کرد ، گۆڕانی لە پێشینەی کاری حکومەتەکان و بایەخیان کرد، ،نۆرمی ژیانی ئاسایی مرۆڤەکانی تێکدا ،ناچاری کردن لەماڵەکانیان دانیشن و بمێنەوە لەترسی ڤایرۆسەکەو خۆپاراستن لە توش بوون ،وەگۆڕانکاری لە کاروباری دامەزراوەکان کرد و سروشتی کارکردنی گۆڕین.لەسەرووی ھەمویانە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بوو بەھەموو جۆرەکانیەوە ،کەھەوڵیاندا بەردەوام بن لەکارکردن ولەخزمەت وەرگرەکانیاندا بن وبگەڕێن بەدوای زانیاری نوێ دا بۆ تیگەیشتن لەم ڤایرۆسە ناڕون و ئاڵۆزە،وەک زانیاری دەست خستن لەبارەی چارەسەرو دۆزینەوەی ڤاکسین و قوربانیە توش بوو مردوەکانی ئەم ڤایرۆسەو ڕێگەکانی خۆپارێزی لێی.
لە سەردەمی کۆرۆنا رۆژنامەگەری خۆی لە پێگەیەکی ناجێگیر و ئیحراجیدا بینیوە.بەدوای ڕێگەیەکی نوێ دا گەڕا تاکو خۆی بگونجێنێت لەگەڵ بارودۆخەکەو لەبەردەوامی و گەشەکردندا بێت ،بۆ ھۆشیارکردنەوەو زانیاری دان بە ھاوڵاتیان لە پەتای کۆرۆنا وچۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەی کەھەموو کەسی سەرسام کردوە.وە نەھێڵێرێت ئەم پەتایە جێ دەست وکاریگەری دیاربێت لەسەر رۆژنامەگەری و پیشەسازی میدیا .چونکە رۆژنامەگەری خۆی پێش ھاتنی پەتای کۆڤید ١٩ خۆی لە بارگرژیەکی ئابوری دەبینیەوە کە کاریگەری کردبویە سەری و پیشەکەی بە شیوازی جۆراوجۆر.کە ئەم پەتایەش ھات سەختیەکان و ئاڵنگاریەکانی بەردەم رۆژنامەگەری زیاد کرد.وەپرسیارگەلێک دروست کرد کە پێویستیان بە وەڵامە.نموونە ئەم پەتایە جۆن میکانیزیمی ئیش کردنی رۆژنامەگەری دەگۆڕێت؟ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەھەموجۆرەکانیەوە چۆن خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا؟رەھەندەکانی کاریگەری ئەم پەتایە لە ڕووی ئابوریەوە چۆن دەبێت لەسەر میدیا و ئیشکردنی؟وەئایا بایەخی وەرگر چۆن و بۆ چی دەبێت لە راگەیاندن وبابەتەکانی لە رۆژانی کەرەنتین و مانەوەی لەماڵەوە؟ وە پرسیار لەسەر ئایندەی ڕاگەیاندن و دوای ئەم پەتایە چۆن دەبێت؟
تاوتوێ و وەڵامی ئەم پرسیارانە گفتوگۆیەکی ئۆن لاینی تۆڕی دەرچوانی ئەکدیمیای دۆچەفیلەی ئەڵمانی بوو لە ٢٣ حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا بەناونیشانی" راگەیاندنی عەرەبی دوای کۆڤید ١٩ دیدگایەک بۆ ئایندە" بە بەشداری نوسەرو رۆژنامەنوس 'علاء الغگریفی' سەرنوسەری کۆمەڵەی "ڕونا للێحافە الإعلام" وە رۆژنامەنوسی مەغریبی 'یوسن مسکین' بەڕێوەبەری نوسینی رۆژنامەی "ڕخبار الیوم" ی مەغریبی. کەلەکۆمەڵێک ڕوەوە ھەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ڕاگەیاندن لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا و دوای پەتاکە کرا و ئەو شێوازە نوێیەی ئیش کردن کە ئەم پەتایە فەرزی کرد بەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندندا لەوانە:
یەکەم :کارکردن لەدورەوە
'علاء الغگریفی' باسی بارودۆخی رۆژنامەگەری دەکات لە وڵاتی میسر و دەڵێت"لەسەرەتای سەرھەڵدانی پەتای کۆڤید ١٩ لە وڵاتی میسر دەزگاکانی رۆژنامەنوسی دەستیان کرد بە ئەزموونی کارکردن لەماڵەوە،ھەموو توانایەکمان بەکارھێنا بۆ ڕێکخستنەوەی رۆژنامەنوسەکان و پێکھاتەی ئیداری دەزگاکان بۆ ئیش کردن لەدورەوە خستنە گەری ھەموو تواناکان بۆ ئەوەی بێ کەمو کوڕی کارەکان ئەنجام بدرێت.لەگەڵ ئامادەبوون بۆ کارکردن و بەکارھێنانی شێوەی ڕەقەمی بەشێوەیەکی تەواو.کە ئاڵنگاری زۆری ھەبوو ئەم ئەزمونە لەکارکردن وە گۆڕانکاری زۆرمان بۆ دروست بوو لە میکانیزمی ئیش کردن ،لەلایەکی ترەوە وەرگر و ئەو کاتە زۆرەی و ئەوشێوازە نوێیەی ژیان بۆی دروست بوە کە لەماڵەوە و کەرەنتین و نەچونە دەرەوە و بوونی کاتی بۆشایی زۆر،کەئەمە گۆرانکاری دروست کرد لە شێوازی خوێندنەوەو بەکارھێنانی راگەیاندن و خواست وپێداویستی و خولیاکانی بۆ تێربوون لەبەرھەمە میدیایەکان ،لەگەڵ بەرزبونەوەی خواست بۆ ھەواڵ و زانیاری و خولیایان بۆ بابەتی بەزمە سات و کات بەسەربردن .
ئەمە گۆڕانکاری ھێنا بەسەر ئەجندای ئیش کردن بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی خوێنەر، بەھەموو بوارەکانیەوە ،بەتایبەتی تر بەرھەمھێنان و پەیداکردنی وێنەو ڤیدیۆ کە وەرگر خواستیەتی بیبینێت، نموونەی وێنەو ڤیدیۆی بارودۆخی نەخۆشخانەکان و ئەوەی پەیوەستە بە پەتاکەوە.کە ئەمەش ئاڵنگاری ھەبوو بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ ئاسان نەبوو ڕێکخستنی کارێکی وێنەگرتن و مەیدانی . ھەروەکو رۆژنامەنوس 'علاء الغگریفی' دەڵیت"ئەزمونی کارکردن لەدورەوە لە ژیر سێبەری پەتای کۆرۆنا تاقیکردنەوەیەکی باش بوو بۆ ئێمە بۆ دەرخستنی توانای کاری رۆژنامەنوسی ژمارەیمان." وە دەڵێت'وەرگر کارلێکی کرد لەگەڵمان لە سەیرکردن وبەکارھێنانی گرتە ڤیدیۆیە کورتەکان وە رۆژنامە متمانەی زیاتری بۆ گەرایەوە لەلایەن وەرگرەوە بۆ دەست کەوتنی زانیاری لەسەر پەتاکە. راگەیاندنی نەریتی زۆرتر کاریگەر و پاشەکشەدەکات دوای کۆرۆنا و بانگەشەی مردنێکی تری نوێ رۆژنامەگەری چاپ کراو دەکرێت وچەندین پێگە و ڕێگەی گەیاندنی زانیاری نامێنن و چەندین ڕێگەو پێگەی نوێی تر دەردەکەون ھەمویشی بۆ بەڵانس راگرتنی بارەئابوری و پیشەیەکە. "



وەرگێڕان: د. نەزاكەت.
Top