ئافرەتان بــۆچی دوای شـووکردن گرنگی بــە خۆیان نادەن ؟

ئافرەتان بــۆچی دوای شـووکردن گرنگی  بــە خۆیان  نادەن ؟

دەتوانین بڵێین ئــافرەتــان بە رێژەیەکی مامناوەند بە تایبەتی لە کۆمەلگای کوردی خۆمان دوای شووکردن وەکو جاران ئەو بایەخەی کە لـە کاتی کچێنی بە رواڵەت و جەستەی خۆیــان دەدەن، دوای شووکردن ئەو گــرنگییە بە خۆیان نادەن، ئایا ھۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە ؟ ئەمە تا چەند راستە کە دەڵین کچان بۆ دەستەبەرکردنی مەرامەکانی خۆیان ئەم کارە دەکەن؟ بۆ ئەم مەبەستە پرسیـارمان لەم بەرێزانە کرد، لە رێگای بەرنامەی " ئونێلانی " ئەمانیش رای خۆیان بەو شێوەیە دەربڕی.....
• کاسبکارێک وتی:
من زۆر جار بیستوومە ئافرەتان دەڵێن تازە پێویستیمان پێ نەما، بۆ کێ خۆمان جوان بکەین ، خۆ بە تەمای شوویەکی تر نین، بەڵام من ئەم بۆ چوونەم پێ ھەڵەیە، چونکە زۆربەی کێشەکانی نێوان پیاوو ژن لە ئەنجامی ئەمە روودەدات، چونکە پیاو زیاتر حەز دەکات ژنەکەی بۆ ئەو خۆی بڕازێنتەوە نەک بە پێچەوانەی ئەوە کە ژنەکەی دەیڵێ.
• ئافرەتێکی قوتابی بەو شێوەیە رای خۆی دەربڕی:
من وەکو ئافرەتێک ئێستا قوتابیم و ئەرکی ماڵ و بەخێوکردنیشم لە ئەستۆیە، بەڵام تا ئێستا کارێکی وام نەکردووە، کە بڵێم ئەو ھەموو ئەرکەم لەسەرە بۆیە کاتی ئەوەم نییە، گرنگی بە کارە تایبەتییەکانی خۆم بدەم، ئەو بۆ چوونە تا رادەیـەک راست نییە کە دەڵین کچان بـۆ دەستەبەرکردنی مەرامەکانی خۆیان ئەم کارە دەکەن، من دەڵێم پەنچەکانی دەست ھەمووی وەکو یەک نییە، ئافرەتانیش ھەمووی وەکو یەک نین لە کەسێـکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێ . ئیستا من قوتابیم پرۆگرامێکم بۆ خۆم داناوە کە ھەموویان زۆر بە رێکوپێکی ئەنجام دەدەم وە ھیچ لایەکم فەرامۆش نەکردووە، بۆیە من بەو ئافرەتانە دەڵێم ئەگەر دوای شووکردنیان وەکو جاران گرنگی بە خۆیان نادەن تا زووە دڵی مێردەکانیان بۆ لای کەسێکی تر نەڕۆیشتووە با لە جاران زیاتر گرنگی بە خۆیان بدەن، چونکە زۆربەی کێشەکان لە ئەنجامی دڵساردی روو دەدات.



• کچێکی ماڵ بەم شێوەیە رای خۆی دەربڕی:
من پێم وایە زۆربوونی ئەرکەکانی ئافرەتان وای کردووە، کە کاتێکی وایان نەبێ بە پێی پێویست گرنگی بە خۆیان بدەن و خۆیان بدەن و خۆیان جوان بکەن ،ھەندێ لە ئافرەتان لە دەروەش شان بە شانی پیاوان کار دەکەن، لە ھەمان کاتدا ئەرکی ماڵیشیان لە سەرە، ئەمە ھۆکارێکە بۆ ئەوەی نەتوانێ بە پێی پێویست گرنگی بە خۆی بدات ، بەڵام من ئەگەر شووشم کرد ھەروەکو جاران خۆم جوان دەکەم، لەبەر ئەوەی حەزم بە خۆڕازانەوەیە، لە ھەمان کاتدا بۆ ئەوەی پیاوەکەم سەیری ھیچ کچی تر نەکات .


کورێکی قوتابی وتی:
ئافرەتان وەکو(شەبەح) وان کاتێک دەچیتە داوایان بە شێوەیەک خۆیان رازاندۆتەوە پیاو حەز دەکات لەو زیاتر کەسی تر نەبینی ، بەڵام دوای شووکردنیان ھەر لەو کچە ناچێ کە جاری پێشوو بینیوتە.
• بەرێز عایشا ئەمین محمد دەرچووی کۆلێژی پەروەردە بەشی دەرونناسی بەم شێوەیە بابەتەکەی بۆ راڤـەکردین:
بەرای من دوو تێروانین سەبارەت بەم مەسەلەیە ھەیە:
یەکـەمیان: ئەرکی ماڵ ھەمووی دەکەوێتە ئەستۆی ئافرەت، ئەوە بێجگە لەوەی ئەرکی کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر دەبێ وەکو سەردان بۆ تەعزیەو نەخۆش ھەڵبەتە ئەمانەش کاتێکی زۆر لە ئافرەت دەگرێ سەرەرای ئەمانەش ئێستا بەشێکی زۆری ئافرەتان لە دەرەوە کار دەکەن، کەواتە ئافرەت فریای ئەو ھەموو کارانە ناکەوێ لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆمەڵگای ئیمەدا وا باوە کە پیاو عەیبە لە ماڵەوە ھاوکاری ژنەکەی بکات، ئەمەش بۆ چوونێکی ھەڵەیە، چونکە کاتێک کچ و کور ژیانی ھاوسەرایەتی پێک دەیـنن و خێزان دروست دەکەن دەبێ لە بچوکترین شت ھاوبەش بن .
دووەمیان: ھەندێ ئافرەت لەگەڵ رێزم بۆیان وا بیر دەکەنەوە گرنکیدان بە جوانکاری خۆیان تەنھا بۆ ئەوەیە کە خۆشەویستێک یان ھاوسەرێک بەدەست بێنن دوای ئەوە گرنگی بەخۆیان نادەن، ھەندێ ئافرەیش دوای شووکردن زیاتر حەزوو ئارەزوەکانی خۆی بۆ ماڵ تەرخان دەکات و زیاتر گرنگی بە ماڵ دەدات، بۆیە ئەوەی گرنگی بە لایەنی جوانکاری خۆی بدات.
Top