گرفتی ئەم وڵاتە کەسەکان لە جێی خۆیاندا نین

گرفتی ئەم وڵاتە کەسەکان لە جێی خۆیاندا نین

لەدوا سەفەرم بۆ ئەوروپا ساڵی پار بە ڕێکەوت بەھۆی ئەو ماڵەی کە لەوێ میوان بوین لەشاری یۆتۆبۆری لە سوید سەردانی ماڵێکمان کرد. کە بۆنەیەکی کۆمەڵاتیان ھەبوو،کوردی رۆژھەڵاتی کوردستان بوون و پیاوەکە دیاربوو تەمەنێکی لە سیاسەت و نوسین و خوێندنەوە بەسەربردبوو ،ئەڵبەتە وەک وتم ئێمە بەڕێکەوت ڕێمان کەوتە ئەوماڵە و ماوەی مانەوەمان لەوێ ئەوەندە نەبوو بزانین چ کارەیە ئەو پیاوەو یان ئیشی چیە؟تەنھا چەند پرسیار و یەکترناسینێکی کەم نەبێت و ھەواڵی کوردستانی پرسی ،وتم باشەو قەیران ھەیە جار جار. دەستەواژەیەکی وت لای من گرنگ بوو وتی گرفتی گەورەی ئەو وڵاتانە بەشی زۆری لەوە سەرچاوەی گرتوە 'کەسەکان لە شوێنی خۆیاندانین'، واتە ئەوکەسانە دەخرێنە شوێنێکەوە بۆ بەرپرسیاریەتی ھی ئەو شوێنە نین و نە پێگەیشتوون نە پێگەیەنراون. گەرچی ھەمیشە وتنی 'کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو' لای ئێمە بەردەوام وتومانەتەوە بەڵام ھەر دروشم بوە. وتەی ئەم پیاوە بۆ من پیاچونەوەیەکی بۆ دروست کردم کە لەسەر چ بنەمایەک ئێمە تاک یان بەرپرس بۆ شوێنێک دادەنێین ،لەجیھانی پێش کەوتوو بتەوێت ببیتە کارمەندی فرۆشتن یان خزمەتگوزاری لە مارکێتێک داوای بڕوانامەی بەشداری خول و راھێنانت لێدەکرێت لەوبوارەدا ،ئەویش تەنھا بڕوانامەیەکی سادە نا ،بەڵکو دەبێت ئاستی بەرزت ھەبێت و بڕوانامە تەنھا بۆ ئەم کارە سادە چەند ئاستە یەک تا ٣ و بەرەوسەرتریش. لەناو ھەموو خولێکیشدا شتێک ھەیە کە دەبێت ھەموو تاکێک پێیدا تێپەڕبێت ئەویشPersonal Development واتە گەشەی کەسایەتی تۆ بۆ ئەو پۆستە، کە ئەویش چەند داواکاری ھەیە کە تۆ دەبێت کەسایەتیت گەشتبیتە ئەو قۆناغە. لەم ھەرێمەدا لەبەر بەحیزبی کردنی ھەموو جومگەکانی وڵات ،وایکرد کە لە ئاستێکی زۆر سەرەتایەوە تا ھەستیارترین پۆست و پلە نیشتمانیەکان کەمافی خەڵک و ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم نیشتمانەیە لە بنەمای پێبوون و تواناو کواڵیتیەوە لەسەر بنەمای حیزبایەتی و لەناوحیزبیشدا چەندین بژاردەی تر رۆڵ دەبینێت، لە بوونی پشتیوانی و ناوچەگەری و باڵ باڵباڵێن و تا گەشتە ئەوەی خەڵک لەسەر پێوەری قەدو باڵاو جوانی و جەماوەری بوون لەسەر ھەربنەمایەک کە خەڵک بیناسێت ،ئیتر رێزم ھەیە خەڵکانی زۆر سادەی تێکەوت ...ھتد تێکەوت نەک لەسەربنەمای پێبوون. وای لێھاتوە رەنگە وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری سەختربێت و فلتەری زۆرتری بوێت تا بوون بە ئەندامی پەرلەمان و وەزیرو پلەباڵاکانی تر،کە ئەمانە موڵکی ھاوڵاتی و مافی خەڵکن. تاکێک دادەنرێت بۆ پۆستێکی نیشتمانی و بەرپرسیاریەتی دەبێت ھەست و تواناو ئەزمووون وکەسایەتی نیشتمانی و بەرپرسیاریەریەتی بزانێت،جا دەتوانین داوای مامەڵەو رەفتارو ھەستان بە ئەرکی بەرپرسیاریەتی و نیشتمانی لێ بکەیت. دەبێت کواڵیتی بێت جا داوای کاری کواڵیت لێ بکەیت. دەبێت مەرجەکانی وەرگرتنی پۆست و پلە نیشتمانی و فلتەرەکان قورستربکرێت، پێوەرە نیشتمانی و تواناکان دانرێت، جگە لەوەی دەبێت باکگراوندنی ئەوکەسە بزانرێت و مێژووی و رابردووی و کردارەکانی ڕابردووی ھەڵسەنگێنریت، بزانرێت کێیە، بۆ ئەو کارە گونجاوە،توانای بەرپرسیاریەتی ھەیە،توانای ئیدارەی ھەیە،توانای ئیدارەی قەیرانی ھەیە ، خۆ ئەمە ھەر پۆستە نیشتمانیەکانی نەگرتوەتەوە بەداخەوە دەسەڵاتی حیزبی و دەست تێوەردانی بۆ کۆی جومگەکان، مامۆستا ،مامۆستای زانکۆ،پزیشک ئەندازیار ...ھتد بە ھۆی تواناو پێبوونی لەشوێنی خۆیدا نیە ،بەڵکو بە ھۆی پشتێک یان حیزبێک دانراوە دەزانێت سەرکەوتوش نەبێت حیزب و پشتیوانەکانی لە پشتینی ، یان فەیسبوک دەریخستوەو گەورەی کردوە .بۆیە دەبینیت لەئاستی بەرپرسیاریەتی وھەستیاردا منداڵانە مامەڵە دەکات ، یان رەفتاری جاران کە ئەندمای حیزبێک بوە یان کەسێک بوە فەوزای شەقام گەورەی کردوە لە پۆستەکەشیدا ھەوا مامەڵەدەکات،نازانێت کە ئەو ئێستە لە ئاستیکدایە قسەو رەفتارەکانی کە نابەرپرسانە بێت باجەکەی دەبێت ھاوڵاتی و نیشتمان بیدات. بۆیە دەبێت بمانەوێت ئەم نیشتمانە ڕێکخەینەوە دەبێت پێوەرەکان جارێکی تر دانرێتەوە بۆ دانانی ھەرکەسێک لەشوینێک کە بەرکەوتەو مامەڵەو بەرپرسیاریەتی خەڵکی لەلابێت لەسەربنەمای تواناو کەسایەتی پێگەیشتوو نیشتمانی بوون نە حیزبی بوون ، پرۆفیشناڵ بوون نەک شەقام و سۆشیاڵ میدیا گەورەیکردبێت،مێژووی ئەوکەسە ھەموو باکگراوندێکی کۆمەڵایەتی سیاسی ،ئیداری ھەڵسەنگێنرێت، فلتەرەکان و مەرجەکان بۆ لەمەودوا قورستر بکرێت و جگەلەوەی نیشتمان دەبێت پەیمانگایەکی پێگەیاندنی کەسی بەتوانای ھەبێت بەردەوام بۆ ئایندە کەسی ئامادەی ھەبێت و ئامادەبن لەبەردەستیدا بۆ ھەرشوێنێک کە پێویست بوو.ئەگینا ئەوە دەبینین کە ئەمرۆ ھەیە دەزگا نیشتمانی و ھەستیارەکان تا کۆی دام و دەزگاکانی تر دەناڵێنن و ئیفلیج بوون بەدەست کەسی نەشیاو بێ تواناوە
Top