سۆشیاڵ میدیاو زانیاری ناڕاست و زانیاری چەواشە

سۆشیاڵ میدیاو زانیاری ناڕاست و زانیاری چەواشە

ئەمڕۆ هەردوو چەمکی Misinformation and Disinformation کە یەکەمیان بەمانای زانیاری ناراست و دوەمیان بەواتای زانیاری شێوێنراو و چەواشە یاخوود گومڕاکەر دێت. یەکێکن لە باس و خواسە گەرمەکان لە جیهانی سۆسیاڵ میدیاو میدیای ئینتەرنێتیدا. ئەگەر چی ئەم زانیاریە چەواشەو ناڕاستانە لە سەرهەڵدانی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن هەر لە رۆژنامەو رادیۆ تەلەفزیۆن بەتایبەتی لەکاتی جەنگەکاندا بوونی هەبوە، ڕاگەیاندنی هیتلەرو پروپاگەندە درۆکانی گۆبڵز نموونەبوون بۆ شێواندنی زانیاری و هەواڵەکان. مێژووی جەنگەکانی نێوان وڵاتان لەجەنگی جیهانی یەکەمەوە تا ئێستا باسی بوونی ئەو هەواڵە چەواشەو ناڕاستانەی تێدایە.بەڵام بەهۆی بوونی فلتەرو سەختی توانینی دەستکاری کردنی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی پێش گەشەی تەکنەلۆجیا، بەتایبەتی تەکنەلۆجیای زانیاری، ئەم باسانە زۆر نەبوبونە جێگای مشت ومڕ.بەهاتنی سۆشیاڵ میدیا و ئاسانکاری دەستکاری کردنی زانیاری و وێنەو ڤیدیۆکان بەهۆی ئەپلیکەیشنە نوێیەکان لە جیهانی ئینتەرنێت و مۆبایل، ئەم باسانە تەشەنەیان سەند وئەویش بەهۆی دەرفەتەکانی سۆشیاڵ میدیاو لەناو هەمووشیاندا 'خێرایی' بڵاوبونەوەی زانیاریەکان، کە هێندە خێرا بڵاودەبێتەوەو دەگاتە دەست وەرگرەکان چەندە ناڕاستیش بێت تا وردبینی و تەحقیقی لێوەدەکرێت لەدەست دەرچوەو کاریگەری خۆی کردوە.ئەمەش تەنها بە کارێکی رووکەشی ناکرێت کەهەموو کەس بتوانێت دەرک بەو ناڕاستی و چەواشەیە بکات، بەڵکو ساختەی قوڵDeep Fake هەیە واتە ساختەکردن و ناڕاستی و شێواندنی زانیاریەکان ئەوەندە بە تەکنیکی پێشکەوتوو بە قوڵی دەکرێت لەسەر هەر ٣ ئاستی دەق و دەنگ و ڕەنگ ، ئەستەمە بە ئاسانی هەموو کەس دەرکی پێبکات. بە وتەی داو ئیبراهیم شارەزاو ڕاهێنەر لە رۆژنامەوانی ژمارەیی، تاوەکو ئێستە هیچ تەکنیک و پێگەو و ڕێگایەکی خێرا نیە لە ئینتەرنێت بۆ وردبینی کردنی هەواڵ و زانیاریە ناڕاسات و ساختەکان، کە وەرگر بتوانێت هەرکە گومانی لە زانیاریەک هەبوو بەخێرایی راستی وناڕاستی زانیاریەکان بسەلمێنێت، تەنها بوونی هەندێک تەکنیک نەبێت کەئەوانیش تا ئێستا لەئاستی کەسیدایەو ، هەندێک کەسی شارەزا دەتوانێت لێکۆڵینەوە بکات و ڕاستی زانیاریەکان بدۆزێتەوە، لەگەڵ هەندێک ڕێکخراو هەن لە هەندێک لەوڵاتەکاندا کە دەتوانن بەهۆی بوونی کەسی شارەزا لە تەکنیکی Fact checking ئەو کارە بکەن. هەر وەک داود ئیبراهیم ئاماژەی بەوە کردوە کەمەترسیەکە بەتەنها لەوەوە سەرچاوەناگرێت کە لێشاوی شێواندنی زانیاری و ساختەکردن هەیە،بەڵکو لەوەشەوەیە ئامرازی دۆزینەوەو دەستنیشان کردنی راستی و ناڕاستیەکان زۆرکەمە،ئەوەش کە هەیە لەو هەوڵی دەرخستنی راستی و ناڕاستیە تەکنیکی تایبەتی دەوێت و کەسی شارەزای ئەو تەکنیکەی پێویستە، جگە لەوەش کاتی دەیەوێت تا تەنها هەواڵێک یان زانیاریەک ساغ دەکەیتەوە، ئەمەش لەگەڵ سەردەمی ئەمڕۆ کەسەردەمی تەقینەوەو لێشاوی زانیاریەکانە بەکەڵک نایەت و هەموو کەس ناتوانیت دەرکی پێبکات یان جیایان بکاتەوە کامە راستە کامە ساختەیە،ئەمەش بە قەیرانی زانیاری و هەواڵی ناراست لەمرۆی رۆژنامەگەری ژمارەیی و جیهانی سۆشیاڵ میدیا دەتوانرێت ناوزەند بکرێت،کە وادەکات کە بێمتامەنەیی بەرامبەر میدیاو ناوەڕۆکی پەیامەکان لەلای وەرگرەکان دروست بکات و هەوڵی زیاتری دەوێت بۆ بەرگرتن لەم دیاردەیە .بەڵام وەک داود ئیبراهیم باسی کردوە گرنگ وپێویستە هەموو رۆژنامەنوسێک فێری ئەو تەکنیکی لێکۆڵینەوەیە لە ڕاستی و ناڕاستی زانیاریەکان بکرێت و خول و ڕاهێنانی بەردەوام بۆ رۆژنامەنوسان لەم بوارەدا بکرێتەوە بەبەردەوامی،ئەگینا دەگەینە سەردەمێک کە لەگەڵ جیهانێکی تەواو شێوێنراو لە هەواڵ و زانیاری مامەڵە دەکەین.
Top