حوکومەتی تەوافوق و دەرهاویشتەکانی
February 18, 2019
وتار و بیروڕا
بەڵام ئەوەی سەیرە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئەمە گوازراوەتەوە بۆ تەوافوقی حیزبی ،لەکاتێکدا حیزب دەبێت کێبرکی بکات و ئاڵوگۆری دەسەڵات بکات و ئەوەی ناتوانێت کورسی پێویستی دەسەڵات بهینێت ببێتە حیزبی سێبەر و کار بۆ گەشەسەندن و چاک کردنی کەم و کوڕیەکانی بکات و لەهەمان کاتدا چاودێر بێت بەسەر حیزبی ناو دەسەڵاتەوە و پرۆژەو بەدیلی باش بخاتە بازاڕەوە .لە کاتیکدا هەموو حیزبێک کە بەشداری دەسەڵات و ناو کابینە دەکات دەرهاویشتەی نەرینی دەبێت بۆ سەر ساحەی سیاسی و حوکومڕانی کەئەمانە هەندیکیانن:
١-ئڵوگۆڕ نەبوونی دەسەڵات و بەرقەرار بوونی دیموکراسی
٢-جیانەکردنەوەی باش و خراپ و لە ئەستۆ نەگرتنی شکستەکان و کەس نەچونە ژێرباری
٣-نەبوونی چاکسازی حیزبی و حیزب کار لەسەرخۆی ناکات بۆ چونە پێشەوەو باش کردنی خۆی ،چونکە بەشداری دەسەڵاتی مسۆگەرە کەم بێت یان زۆر .
٤-گەشەنەکردنی حیزبە بچوک و نوێییەکان و پوکانەوەیان لە بەردەوامی دەسەڵات لای حیزبی باڵادەست و حوکمڕانی تەوافوق.
٥-ڕێگە نەدان بە حیزبی زۆرینەو براوە تا نمایشی دەسەڵاتی خۆی بکات و بۆ جەماوەر دەرکەوێت کە سەردەمی حوکمڕانیان باش بوە یان خراپ
٦-ئیفلیج بوون و نەچونە پێشەوەی کەسانی بە ئەزموون و تەکنۆکرات و سەربەخۆ
٧-بەربەست لەبەردەم چاکسازی چونکە حیزبە بچوکەکان خۆیان ناکەنە خاوەنی حوکمەتەکەو ڕیگریش دەبن لەبەردەم چاکسازی حیزبە باڵادەستەکە
٨-دروست بوونی مۆدیلیکی نوێی حیزبی دوو فاقی لەحکومەتدا لەگەڵ دەسەڵات و لە میدیاو لەشەقام لەگەڵ خەڵکی ناڕازی .