ڕێساى مافى گەلان لە دیاریکردنى چارەنووسیاندا، بەسادەیی

ڕێساى مافى گەلان لە دیاریکردنى چارەنووسیاندا، بەسادەیی

********
هەر کۆمەڵە کائینێک ...
زمانیان هەبێت،
شاعیریان هەبووبێت و هەبێت،
گۆرانیان ووتبێت و مۆسیقا بژەنن،
چیرۆکى خۆشەویستیان دامەزراندبێت،
بزانن بگرین و پێبکەنن،
لەخۆشیدا دڵیان خۆشبێت،
یارى بکەن،
لەناخۆشیدا دڵتەنگبن و فرمێسکیان هەبێت،
شایی بزانن و مردوو بشارنەوە،
بەزوڵم و زۆرى غیرەت و ئازایەتى بەرەنگاربوونەوە بیانگرێت،
دڵیان بەلێقەوماو و پەنابەر بسووتێت و داڵدەی بدەن،
ڕێزى دایکیان بگرن و گوڵیان پێ جوان بێت،
زەویان خۆش بووێت و خۆیانى لەپێناودا بەخت بکەن،
دیارە ئەوانە لەمەرتەبەى مرۆڤدان و قەومن،
لەوەشەوە مافیان هەیە
چارەنووسى خۆیان بۆخۆیان دیارى بکەن،
خانوو و دێ و شار،
تەنانەت دەوڵەتیش دابمەزرێنن،
هیچ کەس و سەرکردە و دەوڵەتێکى دیکە،
بەهیچ بیانوویەک بۆیان نیە .... بڵێن نارەحەت دەبین بەوەى ببنە دەوڵەت.
..........
نووسراوەتەوە لە عەقڵ و ھۆشی ھەموو مرۆڤێکدا،
بەڵام غیرەت و عیزەت نەفسی دەوێت تا دەر ببڕدرێ و داکۆکی لێ بکرێت.
Top