مرۆڤ پێکهاتووه له دوو پێکهاته‌ی چاک و خراپ جوان و ناشرین ، هه‌میشه لایه‌نی به‌د و شه‌ڕانگیزی و خراپه له مرۆڤدا به‌هێزتره له چاکه ئه‌گه‌ر به‌په‌روه‌رده‌ی جوان یان یاسا کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت ، خراپه‌کاریه‌کانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤه‌کانی تر له ئیره‌یی و چاوچنۆکی و گرێی ده‌رونی سه‌رچاوه ده‌گرێت ئیتر لێره‌وه له‌هه‌وڵی شکاندنی یاخود ناشرین کردنی ئه‌وی تردایه هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ک بێت زیانی پێبگه‌یه‌نێت ، ئه‌مه سیفاتی مرۆڤی بچووک و لاوازه ، ده‌کرێت له‌م وتاره‌دا ڕێکی و ناڕێکیه‌کانی مرۆڤ بخه‌ینه‌ڕوو ڕه‌فتاره ناشرینه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر جیاوازه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناڕێکیه‌کانیشی ده‌رده‌که‌ون له‌وانه باسکردنی که‌سانی تر له‌م لاو له‌ولا ڕاپۆرت نووسین که مۆدێلێکی نوێیه ده‌کرێـت ناوی بنێین فیتنه‌ی سیاسی ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو شت گۆڕاوه ئه‌م دوونیایه‌ی ئێستای ئێمه هیچ په‌یوه‌ندی به‌دونیای دوێنێوه نیه کۆمه‌ڵێک شتی تازه هاتۆته نێو دونیای فکری و رۆحی ئێمه دیاری ده‌کات ، تێگه‌یشتن مرۆڤی ئه‌مرۆ ته‌واو جیاوازه بۆ چه‌مکه‌کانی ئاین ئه‌خلاق ئابڕوو و که‌رامه‌ت قاره‌مانێتی و که‌سیه‌تی بۆیه ڕه‌فتاره ناڕێکه‌کانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌کانی تر گۆڕاون به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ ته‌کنه‌لۆژیاو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پانتاییه‌کی زۆری بۆ مرۆڤ ڕه‌خساندوه که ڕێکی و ناڕێکیه‌کانی خۆی تێدا نمایش بکات. ده‌کرێـت که‌سێک له لادێیه‌کی کوردستان ئاگای له ڕه‌فتارو رێکی و نارێکی مرۆڤێکی تر هه‌بێـت له کالیفۆرنیا ، پاریس ، کابوڵ له‌هه‌رجێگه‌یه‌کی ئه‌م دونیا ده‌کرێت ئاگامان له‌حیکایه‌ت و چیرۆکه‌کانی یه‌کتربێت ، له‌کوردستان ئێٍستا فه‌زای نووسین له‌تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆته ئه‌وو شوێنه‌ی ده‌کرێت ڕێکی و ناڕێکی مرۆڤه‌کان لێره‌وه بخوێنینه‌وه و ده‌رکی پێبکه‌ین له‌لاپه‌ڕه‌ی هه‌رکه‌سێکه‌وه که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین لێره‌وه ئازادی هه‌موو سنوره‌کانی تری به‌زاندووه‌و له‌هه‌ندێک جێگه‌دا ئه‌خلاق به‌ته‌واوه‌تی بزره ، خۆ هه‌ربابه‌تێکی ئه‌م لاپه‌ڕانه گوزارشت له په‌روه‌رده‌ی خێزانی و که‌سایه‌تی خاوه‌ن ئه‌و لاپه‌ڕه ده‌که‌ین ، ئه‌م لاپه‌ڕانه وایان لێهاتووه په‌لاماری هه‌موو که‌س ده‌ده‌ن تیرۆری که‌سایه‌تی ده‌که‌ن ئه‌مه یه‌کێکه له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی مرۆڤایه‌تی که له‌کوردستان بۆ خراپه به‌کاردێت ئیتر سه‌یرکه به‌ناوی خوازراو سه‌دان لاپه‌ڕه‌و په‌یج دروستکراوه هه‌ندێک له‌مرۆڤه نه‌خۆش و ناڕێکه‌کان له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی هه‌ندێکی گه‌مه‌ی هه‌واڵگیرییه به‌ڵام دواجار لێدانه له‌بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ، سه‌یرکه‌ن کات دوای کات وتاری ناشرین و وێنه‌ی ناشرین و بوختانی گه‌وره به‌خه‌ڵک ده‌کرێت لێره‌دا پێویسته به‌و مرۆڤانه نارێکانه بڵێم"دڵنیابن هه‌مووتان ناسراون ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه په‌یوه‌ندی داره‌کان بیانه‌وێت ئه‌وه‌نده ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو هه‌یه بزانین له‌چی کات و له‌چ جێگه‌یه‌که‌وه به‌کام ئامێر ئه‌و بابه‌ته بڵاوده‌کرێته‌وه" به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه کاری من نیه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیڵێم ، ئه‌و مرۆڤه ڕێکانه‌ی رۆژانه به‌ر که‌ڵبه‌ی مرۆڤه ناڕێکه‌کان ده‌که‌ون له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان فه‌یس بووک ده‌بێت سه‌ره‌ڕای ناڕێکی مرۆڤه‌کانی تر به‌ڵام ئه‌وه بزانین به‌درێژایی مێژوو مرۆڤه چاکه‌کان به‌ر ئه‌م جۆره هێرشانه که‌وتوون هه‌ر له پێغه‌مبه‌ران و تا بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووف و پیاو چاکه‌کانی تر به‌ڵام هه‌میشه رێکی مرۆڤه باشه‌کان به‌چاکه وه‌ڵامیان هه‌بووه ، مو‌سا پێغه‌مبه‌ر کاتێک جاهیله‌کان به‌ردبارانیان ده‌کرد ، کاردانه‌وه‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه بوو وتی (خودایه لێیان مه‌گره نه‌فامن) ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی ڕێکیه له‌به‌رامبه‌ر ناڕێکیدا ، ئێستا له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌رکه‌وێت رێزی خه‌ڵک بگرێت و خه‌ڵکی خۆش بوێت وه‌پێی سه‌رسام بن یه‌کسه‌ر ده‌بێته مایه‌ی رق و ئیره‌یی مرۆڤه نارێکه‌کانی تر بۆیه مرۆڤه رێکه‌کان ناڕێکی نانوێنن به‌رامبه‌ر ناڕێکه‌کان بۆئه‌وه‌ی نه‌چێته پێستی ئه‌وان وه‌ک خیام ده‌ڵێت (گه‌رتۆ به‌د بکه‌ی منیش به‌د بکه‌م پێم بڵێ فه‌رقی من و تۆ چیه) که‌واته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕێکیانه چی ناڕێکی به‌ئاشکراو چی ده‌مامکدار نابێت سه‌غڵه‌تمان بکات مرۆڤی جوان ده‌بێت ئه‌وکاته‌ش زیانی پێده‌گات زیانه‌که‌شی بچێته به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه‌وه بۆ دڵخۆشی ئه‌وانی تر ئازار بچێژێت له‌ڕۆمانی داغستانی منی هه‌مزه تۆفدا ، شه‌ره‌فه‌دین له‌شعرێکدا پێش له‌سێداره‌دانی ده‌ڵێت (ئه‌مڕۆ دوژمن به‌مه‌رگی من دڵخۆشه وه‌منیش دڵخۆشم چونکه هه‌ست ده‌که‌م به‌مه‌رگی من دووباره دڵێک شادومانه) چه‌نده به‌رزه ، چه‌نده ڕێکه مرۆڤ له‌و ئاسته‌دا به‌وهه‌سته جوانه ، که‌واته مرۆڤه ڕێکه‌کان تائاستی له‌سێداره‌دانیش به‌زه‌ییان به‌مرۆڤه ناڕێکه‌کاندا دێته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌وجانه گه‌وجاندنه‌کانیان خزمه‌تی گه‌وجایه‌تی خۆشیانی بکردایه باش بوو به‌ڵام ئه‌مانه چونکه نه‌خۆشن به‌رده‌وام ده‌ڵێن به‌ڵام هیچیش ناڵێن ، ته‌نها ناڕێکیه‌کانی خۆیان نمایش ده‌که‌ن بۆیه باشتروایه مرۆڤه ڕێکه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕێکیه‌دا یان به‌یاسا وه‌ڵامیان هه‌بێت یان به‌بێ ده‌نگی ، له‌ڕۆمانی چل ڕێساکه‌ی عه‌شقدا مه‌ولانه ده‌ڵێت (زۆربه‌ی کێشه‌کانی دونیا له‌هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و له‌به‌دحاڵی بوونێکی ساده‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن قه‌ت وشه‌کان به‌واتا ئاشکراکه‌یان وه‌رمه‌گره کاتێک بازنه‌ی خۆشه‌ویستی قورس و سه‌خت ده‌بێت زمان ده‌ربڕینه‌که‌شی به‌سه‌ر ده‌چێت چونکه ئه‌و شته‌ی به‌قسه ده‌رنابڕێت ته‌نها بێده‌نگی ده‌ره‌قه‌تی دێت) بۆیه به‌رده‌وامی له‌کاری چاک و وه‌ڵامی باشه بۆناڕێکی مرۆڤه ناڕێکه‌کان لێره‌دا مه‌به‌ستم ڕه‌دکردنه‌وه‌ی هه‌موو نووسینێکی ڕه‌خنه‌یی نیه ، تا ئه‌وسنوره‌ی بنیادنه‌ره و سروشتی ڕه‌خنه ون ناکات بۆیه پێم خۆشه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره ناڕێکی مرۆڤه‌کانی تر بێزارتان نه‌کات ماندوو نه‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی رێبواری ڕێگایه‌که ئه‌و وته‌یه‌ی وینستۆن چه‌رچڵ ،له‌به‌رچاوبگرین که‌ده‌ڵێت (هه‌رگیز به‌ئامانجه‌کان ناگه‌یت گه‌ر بوه‌ستیت و به‌رد له‌هه‌ر سه‌گێک بگریت که‌لێت ده‌وه‌ڕێت) له‌هه‌مانکاتیشدا بێ ئاگا مه‌به له‌ناڕێکی ئه‌وانیتر که هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسی خۆ به‌که‌مزانینه‌ن که‌ده‌یانه‌وێت به‌و ناڕێکیه خۆیان ڕێککه‌نه‌وه به‌ڵام وه‌ک ئانتۆنی باکۆن ، ده‌ڵێت "گوێ له‌جنێوده‌ران بگره به‌ڵام وه‌ڵامیان مه‌ده‌ره‌وه گوێ گرتن له‌جنیوده‌ران فێری ئه‌وه‌ت ده‌کات شانازی به‌په‌روه‌رده‌ی خۆته‌وه بکه‌یت وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌شیان شانازی ئه‌وه‌ت پێده‌به‌خشێت که تۆ له‌ئه‌وان نیت" دوا وته‌م لێی گه‌ڕێ ناڕێکه‌کان جگه له ناشرینی به‌رهه‌می تریان نیه. به‌و هیوایه‌ی ڕۆژگارێک ناڕێکه‌کانیش ڕێکببنه‌وه.