نه‌وشیروان و بێ متمانه‌یی
May 7, 2016
وتار و بیروڕا
نه‌وشیروان مسته‌فا، سیاسه‌توانێکی سه‌لبییه، به درێژایی ژیانی سیاسیشی هه‌روا بووه، بۆیه هه‌رگیز، له کن یار و نه‌یار، پیاوێکی متمانپێکراو نه‌بووه. هه‌ر جارێکیش، به‌رانبه‌ره‌که‌ی متمانه‌ی پێکردبێت، په‌شیمانی له‌دوا بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م سیفه‌ته ناسیاسییه خراپه‌شه، مامه‌ڵه‌کردن له ته‌کیدا، دۆستی بیت یان مونافیس، ماندووکه‌ر و بێهوده‌یه.
وه‌ک زۆر جارانی تر، نه‌وشیروان مسته‌فا پاش حه‌وت مانگ دوور که‌وتنه‌وه و خه‌ڵوه‌ت، ده‌رکه‌وته‌وه.
ڕۆژانه ده‌یان هه‌واڵ بڵاو ده‌بنه‌وه گوایه بۆ ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕان هاتووه‌ته‌وه. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی باس ده‌کرێت، زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێت، ناشزانرێت ده‌بێت یان نا، ته‌مه‌نی چه‌ند ده‌بێت، ئه‌نجامه‌کانی چی ده‌بن، وه‌لێ دوو ئه‌نجامی وه‌ک ڕۆژی ڕووناک دیارن: یه‌که‌م، کێشه‌کانی کوردستان قووڵتر و لێکترازانه‌کان مه‌ترسيدارتر ده‌بن. دووه‌م، برایانی یه‌کێتی په‌شیمان ده‌بنه‌وه. چونکه نه‌وشیروان هه‌ر نه‌وشیروانه‌که‌ی پار و پێرار و ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ره. نه‌گۆڕاوه. ناشگۆڕێت.