چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر، کاتێک هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به شیعرێنه‌یه‌ک په‌لاماری کاک سه‌رۆ قادری دا، نوسیم: هه‌ق نییه هه‌ڤاڵ خۆی له قه‌ره‌ی شیعر بدات، چونکه یادگارییه‌کی خراپی له‌گه‌ڵ شیعردا هه‌یه. ئه‌و قسه‌یه‌م بۆ ئه‌وه بوو وه‌ک کاک ئاسۆی پارێزگاری ئێستێی سلێمانی ناچار نه‌بین، شیعره کۆنه‌کانی هه‌ڤاڵ بیر خۆی و نه‌وشیروانی ڕێکخه‌ری و خه‌ڵکی شاری سلێمانی بێنینه‌وه. به‌ڵام دیاره هه‌ڤاڵ ئیشاره‌ته‌که‌ی پێنه‌گه‌یشتووه یان تێنه‌گه‌یشتووه، بۆیه به بیانووی دیفاعکردن له چه‌ند مه‌لایه‌کی توندڕه‌و(ئه‌گه‌ر ڕاستتان ده‌وێت نابێت ئه‌وانه وتاربێژی مزگه‌وت بن له کوردستاندا)، هه‌ڤاڵ جارێکی تر به شیعر و په‌خشان په‌لاماری پارتی ده‌دات و داوا ده‌کات ئی بن به‌ڕه بێننه سه‌ر به‌ڕه و داوای لێبووردن بکه‌ین و به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه له پارتی ده‌کات و وا خۆی عه‌رز ده‌کات که نوێنه‌ری خه‌ڵکه و له تۆقاندن تاترسێت و له‌م قسه ئینشائییه بێسه‌روبه‌رانه. باوه‌ڕتان بێت که هه‌ڕه‌شه و ئه‌ترسین و ناترسینه‌که‌ی هه‌ڤاڵم ده‌خوێنده‌وه، ده‌موده‌ست ئه‌و شیعره‌ی هه‌ڤاڵم بیرهاته‌وه که سه‌روه‌ختی شه‌ڕی کوێت و ده‌رکردنی سه‌دام له کوێت بۆ پیاهه‌ڵدانی سه‌دام و سوپای عێراق و دژی هاوپه‌یمانانی نوسیبوو و له (هاوکاری) ئه‌وکات بڵاوکرایه‌وه. جا قوربان هه‌ڤاڵی ده‌رباری ئه‌وکاتی به‌عس و ئێستێی نه‌وشیروان و گۆڕان له جێیه‌کی شیعره‌که‌یدا ده‌ڵێت: ئێمه نه‌وه‌ی بێکه‌سین.... له ئه‌دمۆنز ناترسین.(ته‌حه‌ددای ده‌که‌م بڵێت نه‌منوسیووه) ئه‌وێ ڕۆژێ خه‌ممان زۆر خوارد گه‌نجێکی کورد و له‌و ڕۆژه و پاش ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ی زێدی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی هه‌ڤاڵ به تایبه‌تی، ئه‌وها به سه‌دام و سوپاکه‌یدا هه‌ڵبدات، وه‌لێ نایشارمه‌وه که ناترسین ناترسین و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مجاره‌یم خوێنده‌وه، خۆشحاڵ بووم، چونکه زیاتر دڵنیابووم که ئاکامی نه‌ترسان و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌وکاتی چۆن بوو، ئی ئه‌مجاره‌شی هه‌رواده‌بێت، زۆر خراپتریش. هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌ش له نێوه‌رۆک و ڕووخساردا به موو جیاوازیان نییه، هه‌ردووکیان جاشێتین. ئه‌وده‌م بۆ سه‌دام و ئه‌مڕۆ بۆ ئێران. بۆ مه‌سه‌له‌ی (ئی بن به‌ڕه بێته سه‌ر به‌ڕه)ش، که‌س هێنده‌ی هه‌ڤاڵ و حزبه‌که‌ی له‌و ڕووه‌وه داماو نییه تا به نه‌وشیروانی ڕێکخه‌ریدا ڕاده‌گات، بۆیه جارێکی تر، نه‌سیحه‌تێکی برایانه‌ی هه‌ڤاڵ ده‌که‌م، واز له شیعر و شته‌کانی بن به‌ڕه بێنێت باشتر و بێ سه‌رئێشه‌تره، چونکه له‌و دووانه‌دا، ماڵی هه‌ڤاڵ و ڕێکخه‌ره‌که‌ی ده‌وارێکی شڕه.