پێوەندیی نێوان سیاسەت(دەوڵەت،حزب) و ڕاگەیاندن مرۆڤی تێکشکاو1
October 30, 2013
وتار و بیروڕا
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی مرۆڤ لەوەدایە کە ئەلف و بای په‌روه‌رده دەستیپێكرد و جیلی دوای جیل ساڵان بەسەریدا تێپەڕین، ئیدی جێگیر ده‌بێ و دەچەسپێ، ئینجا لابردنی كارێكی ئاسان نابێت.
بۆ نموونە هیچ کەسمان نەدیتوە پارچە فیلمێك لەسەر جنێك تۆمار بكات، كه‌چی جن له زه‌ینماندا حزووری هه‌یه. لەوانەیە ئينكاری بكەین بەڵام لە وردبوونەوەی ژیانی ڕۆژانەو كاردانه‌وه‌ی ناخودئاگادا دەینوێنین. ڕاگەیاندنیش وایە.
لە ساڵی 1889وە تا ئێستا ڕاگەیاندن لەناو بزووتنەوەی سیاسی هەیە، حزبەكان لە خەباتی شۆڕشگێڕیدا دایانهێناوە. بۆیە ئاسان نییە ئەمڕۆ بە بڕیارێك ئەو چەمكە بگۆڕدرێ بۆ كۆمەڵگایەكی مەدەنی بێگەردو بێ موشكیلە. لە كاتێكدا خودی چەمکی كۆمەڵگای مەدەنی لە كۆمەڵگای ئێمەدا دروست نەبووە. ئەوانە گرفتی ناو كۆمەڵگای ئێمەن. تەنیا هەر ئێمە تووش نەبووین بەڵکو لە هەموو ڕۆژهەڵات بە گشتی وایە. ئەگەر میللەت بۆ خۆیان خانەیەكی گچكە بێت كە پەنجەرەی زۆری تێدان و پەنجەرەكانی دەكەنەوە سەر حەڵقەیەكی گەورەتر كە رۆژهەڵاتە. بۆ نموونه کەلتووری كورد لەگەڵ سێ لە كەلتووری ناوچەكە (عەرەب، تورك و فارس)، به شێوه‌یه‌كی گەورەتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەورەتری بكە رۆژهەڵاتی گەورە و ئینجا ئاسیا، تێکەڵە. ئەو کولتوورانە هەموویان لە رەفتاری ئێمەدا كەم و زۆر، بەپێی پێویستییەکانی ژیان،بەشدارن. ئەو حاڵەتە وایكردووە ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی لە ئاسیا‌و لەناو ئاسیاشدا له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەتمەندیی خۆی هەبێت.
لە وڵاتانی پەرەئەستێن، پڕۆسەی ئیستقراری دەوڵەت، پڕۆسەی داسەكنان و سوباتی كۆمەڵگا تەواو نەبووە. پڕۆسەی دروستبوونی میللەتان تەواو نەبووە. ئه‌وە موشكیلەیەكی زۆر گەورەیە. ئێمە میللەتێكین كوردبوونمان تا ساڵی 1991 گەردی تێدا نەبوو، ئێستا كە وردی دەكەینەوە دابەش دەبێت(كە هیچ جێی مەترسیش نییە) بەسەر شێوەزار و ناوچەدا. كۆمەڵگایەك ئەوە حاڵی بێت ناتوانی ڕاگەیاندنێكی لێ داوا بكەی بكەوێتە چوارچێوەی سیستمێکی جێگیر و فراوانی نیشتمانی. پێوەندیی نێوان دەوڵەت و ڕاگەیاندن لەکیشوەری ئاسیادا تا ئێستا پێوەندییەكی ڕاستەوخۆیە، ڕوانگەی دەوڵەت بۆ هەبوونی ڕاگەیاندن لەوەدایە: دەبێ هاوكاری هەبێ لەنێوان ڕاگەیاندن و دەوڵەت. بۆ دەبێت ئەو هاوکارییە هەبێ؟ چونكە دەوڵەت تازەیەو ئەرکەکانی قورسەو پڕۆسەی گەیاندن و ڕاگەیاندن ئەگەر بكەوێتە سەر چاودێریكردنی دەوڵەت یان حكوومەت، ئەوا حكوومەت ناتوانێ كارەكانی خۆی بكات. ئەوە ڕوانگای سیستمی سیاسییە. لەكاتێكدا لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاندن لەبەری ئەوبەری حكوومەت ڕاوەستاوە. نەك بۆ دوژمنایەتی بەڵكو بۆ چاودێری و تەواو فاسیلەی لێوەرگرتووە.
ناگەڕێمەوە سەر پڕۆسەی پێگەیشتنی سەرمایەداری لە ڕۆژئاوا‌و پێنەگەیشتنی لە ڕۆژهەڵاتداو لە وڵاتی ئێمە بە تایبەتی. بازاڕی ئازاد لە وڵاتی ئێمەدا نەک نییە بە پێچەوانەوە وڵاتێكی مەسرەفیی بێتامە. خودی خاوەن پارەكانیشمان_ كەناكرێ چەمكی سەرمایەداریيان بەسەردا وردكەینەوە_ چاویان لە دەوڵەتە، چاویان لە دەمی ڕاگەیاندنە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك بازاڕی ئازاد لە وڵاتی ئێمە و لە دەوروبەریشماندا بەشی ئەوەندە بەهێز نەبووە تا لە دامەزراندنی دامودەزگای ڕاگەیاندنی هاوچەرخ بەشداربێت، كە بە ملیۆنەها دۆلاری دەوێت. لە وڵاتی ئێمە بەشێوەیەكی زۆر چاوچنۆكانە تەماشای ڕاگەیاندن دەكەن. من لە تەجرەبەی خۆمدا لەگەڵ حزب دەبوایە ماندوو ببم تا دەزگایەکی تەلەفزیۆن لەگەڵ لیژنەی ناوچە بەراورد نه‌كرێ.تێگەیاندنی ئاسان نەبوو کە ئه‌ركیان وەك یەك نیيە و نابێ یەكیان بەوی دیكە بشكێنی.
ئه‌و تهداخولهی پرۆسه‌ی پێگه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت له ڕۆژهه‌ڵات، وایكردووه به هیچ جۆرێك ڕاگه‌یاندن له حكومه‌ت جیانه‌بێته‌وه. حكوومه‌ت بۆخۆی پرۆسه‌ی كامڵبوونی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و عه‌قڵی سیاسی هێندە كامڵ بێت ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت له به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریكردندا بمێنێته‌وه‌و هیچ مافێكی دیكه‌ی بۆخۆی نه‌وێت. تا ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارێك كه له ماڵ ده‌رده‌چێت پێیوایه ده‌كرێ خاوه‌نی هه‌موو وڵات بێت! ده‌كرێ خاوه‌نی هه‌موو حزبه‌كان بێت!! ، ئه‌مه به‌راورد بكه تا وه‌زیر و پێداوه‌ره خوارتریش. هیچ كه‌سێك بیر له ته‌قسیم بوونی قۆناغه‌كانی ژیانی خۆی و ته‌عریفكردنی شێوه‌ی به‌شداریكردنی خۆی له‌و بواره دیاریكراوه‌ی ژیاندا، ناكاته‌وه. جا ئه‌و بواره دیاریكراوه سیاسه‌ت بێت، كارگێری بێت. بۆ نموونە وه‌زیر20 ساڵ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە!. له مەنتقی سیاسیی کوردستاندا وه‌زیر دیاری دەكرێ وهیچ پڕۆگرامێكی نییەو پێیدەڵێن جا تۆ خۆت بڕۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته چاك بكه! باشه ئه‌م ده‌وڵه‌ته مێشكی پێگەیشتوو به‌كارناهێنێ؟ خیبره كۆناكاته‌وه؟ پڕۆگرامێكی نییه تا بگه‌ڕێ وه‌زیره بۆ وه‌زاره‌تێک بنێرێ تا له‌و پڕۆگرامه‌ی حكوومه‌ت پێیوایه ده‌بێت كامڵ بكرێت، بچێت كاری له‌سه‌ر بكات و لێی شاره‌زا بێت؟!
وه‌ره‌وه سه‌ر ئه‌م ڕوانگا سیاسییه، به‌راوردی بكه چۆن ته‌عامول له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندن ده‌كات! ئەوەیە تا ئێستا ڕێگه‌نه‌دراوه ڕاگه‌یاندن ده‌وری ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت، چ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌و پڕۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌ی كه ئێمه له موناقهشهكانی پێشووماندا باسمان كرد، به قانوون وداب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به باوه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به مه‌سڵه‌حه‌تی سیاسی ڕێگه‌ی پێناده‌ن. ئەو رەفتارانە گه‌ر وردیان بكه‌یه‌وه، هه‌موویان به‌ها (قیم)ی زۆر قورسی له‌پشته‌وه مه‌ڵاس دراوه. بەها یه‌عنی ژیان، ئه‌گه‌ر پێشێل كرا یان من یان تۆ، یه‌كمان ده‌بێ بمێنین. له‌هه‌ر وڵاتێك به مه‌نتیقی «یان من یان تۆ» رەفتار له‌گه‌ڵ فیكر یان ڕاگه‌یاندن بكرێ، پێش هه‌موو شتێك (ماندووبوونی ناوێ) نه ڕاگه‌یاندن ده‌مێنێ نه فكر ده‌مێنێ، چونكه ده‌سه‌ڵات و عهزهڵاتی ڕاگه‌یاندن و فیكر له هی مشكێك لاوازتره. تا كه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئێمه هه‌موومان به‌شێكین له ناوچە هه‌ره سیاسی و هه‌ره خهشنهكهی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌رده‌وام یان له شه‌ڕداین یان چوارده‌ورمان له شه‌ڕدایه.
كاتێك تۆ له وڵاتێك ده‌ژی لە گفتوگۆیەکی ته‌له‌فزیۆنیدا،یەک قسە(وشە) ده‌وڵه‌تان و حزبانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ت لێ دههاروژێنێ و ئینزارت ده‌كه‌ن كه بۆچی گوتووته؟ كاتێك ئه‌م نهفسیهته هەیە مهسڵهحهتێك هه‌یه وا داوا ده‌كات، یه‌عنی گۆڕینەوە له‌به‌ینی ئێمه‌و له ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌رهه‌یه، یان له به‌ینی ئه‌م حزبه و حزبه‌كه‌ی دیكه یان ئه‌م حزبه و فڵان كه‌سایه‌تییه. ئەوە بارە کارێکی وادەکات ڕۆژنامه‌نووسی زانا بارنایه و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن پێناگه‌ن. جا ئەگەر كه‌مێك داهێنان له‌كاری ڕاگه‌یاندندا هه‌بوو، وه‌ختێك ئینزار ده‌كرێ، كاتێك تۆ پێتوایه ڕاستی و له پڕێكا رێگات پێده‌گرن. دەپرسی بۆ؟ بۆیهكهشت وه‌ڵام ناده‌نه‌وه، زۆر بڕۆی ملت ده‌شكێنن. ئه‌مه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باوه. ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو نابێت تا ئه‌وكاته‌ی ئیستقراری كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست دەبێت.كه‌ی ئیستقڕاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت؟ به ده‌وڵه‌تی به‌هێز تا جموجۆڵ نه‌مێنێ؟ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ تاساڵی 1990، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی هه‌بوون، حكوومه‌تی زۆر به‌هێز له‌سه‌ر كاربوون و پێكهاته‌كانیان ده‌پلیشانده‌وه و ئازادی نه‌بوو. كاتێك كرانه‌وه، دەرکەوت بریتین له زوڵم و ئیباده و پێشنه‌كه‌وتن و چه‌ق به‌ستن له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و گەشەسەندنی مرۆڤایەتی. كه‌واته به ده‌وڵه‌تی به‌هێزی كۆنترۆڵكار، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست نابێت. ته‌نیا ڕێگا ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگا بكرێته‌وه، له كرانه‌وه‌دا ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێمه هه‌مانه، به كه‌مێك باشتری ده‌ستپێده‌كات. هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات ته‌عبیر له خۆیان ده‌كه‌ن، موناقه‌شه ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام پرۆسه‌یه‌كی تهكمیلیی و خۆناسین و ده‌وروبه‌ر ناسین و كۆمه‌ڵگا ناسین و لێكۆڵینه‌وه له وردەکاری ژیان وا ده‌كات تواناكانی كۆمه‌ڵگا بكرێته‌وه، توانای فه‌ردی بكرێته‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌واندا مافی بیركردنه‌وه‌و مافی پرسیاركردن و مافی چاودێریكردنی بدرێت به هه‌مووكه‌س. له‌نێو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ئه‌و نوخبه‌یه‌ی كه ده‌وری بیركردنه‌وه و چاودێریكردن له كۆمه‌ڵگادا ده‌بینن و پێیان ده‌وترێ ڕۆشنبیران و ڕاگه‌یاندن، به قانوون ده‌كه‌ونه‌وه ناو ئه‌و سیسته‌مه‌ی باسمان كرد: سیسته‌می ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی زانیاری.
ده‌ڵێن ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه. ئه‌م چه‌مكه موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ره. گه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت وه‌ك سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌بێ به‌شێك بێت له سیسته‌می ده‌وڵه‌تی و نابێ هیچ قسه‌یه‌ك بكات غه‌یری مه‌سڵه‌حه‌تی ره‌سمی نیزام. سیسته‌می سیاسی و عه‌قڵی قانوونی و ڕوانگای كۆمه‌ڵگا، چۆن ڕوانگای بۆ په‌روه‌رده‌ی باش هه‌یه ده‌بێ بۆ راگه‌یاندنیش هه‌روا بێت. ده‌وڵه‌ت ددان به ڕوانگای باش‌دا ده‌نێت. ده‌بێ نوخبەی بگاته ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه ڕاگه‌یاندن بریتییە لە سیسته‌می گه‌یاندنی زانیاری و سیسته‌می بیركردنه‌وه‌ی وڵاته، به‌بێ ئه‌وه‌ی به قانوون له شوێنێكی دیاریكراوی جیهازی ده‌وڵه‌ت دابنرێت، پێویسته پشتیوانیی بكرێ تا كاری خۆی بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوانگایه به‌باش بزاندرێت كه تاكه ڕێگه، ئه‌وكات ده‌بێ ده‌وڵه‌ت چۆن بۆ بواره‌كانی دیكه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا، بودجه‌و پشتیوانی و په‌روه‌رده دابین ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاوەڕوانییەکی هه‌بێت، بۆ راگه‌یاندنیش هه‌روا بكات. چاوه‌روانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بریتی بێت: سیسته‌می راگەیاندن ئه‌ركی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگا به‌باشی بگێڕێت و له هه‌ر سیستهمێكیشدا میكانیزمی چاودێری تایبه‌تمەندی خۆی له‌ناو خۆیدا هه‌یه. له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ئەگەر لانی كه‌می پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی ئاسایی هه‌بێت، سیستمه‌كان چاودێریی و منافەسەی یه‌كدی ده‌كه‌ن. كاتێك ڕاگه‌یاندن كه‌م و كوڕی هه‌بێت له به‌شه‌كانی دیكه‌ی سیاسه‌ت و حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده و بواره‌كانی دیكه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هه‌ستی پێده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه ژێر فشار. تاكو ئێستا ئه‌م قه‌ناعه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییە.