سه‌ربه‌خۆیى میدیا له‌نێوان وه‌هم و راستیدا
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
بۆ ناسینى هه‌ر ده‌زگایه‌كى میدیا، بۆ خوێندنه‌وه‌ى ناسنامه و شه‌خسیه‌تى، پێویسته بزانین فه‌لسه‌فه‌و لوجیكى كارى ئه‌و ده‌زگایه چییه ؟ خاوه‌ن و سه‌رنووسه‌رو به‌رِێوه‌به‌ره‌كانى نووسینى به‌چ باكگراوندێكى فیكرییه‌وه ده‌رِواننه دنیا و به‌كام ئاراسته‌دا كارده‌كه‌ن ؟ چ میتۆدێكیان هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ى روداو و دیارده و پێشهاته‌كانى ناو كۆمه‌لڕ و وڵات ؟ ئه‌بآ بزانین مه‌به‌ست و ئامانجى سه‌ره‌كی و لاوه‌كی له كار وچالاكیى ئه‌و ده‌زگایه چیه؟ ئایا مه‌به‌ست و ئامانجى ته‌نیا خزمه‌تكردنى جه‌ماوه‌رێكى به‌رفراوانه له‌رێگه‌ى ئاشناكردنیان به رووداو پێشهات و بیروبۆچوون و زانیارییه‌كانى په‌یوه‌ست به ژیان وژینگه‌و فیكره‌وه ؟ یان ئامانجى بازرگانی و ده‌سكه‌وتى داراییه به‌پالڕ هه‌ندآ ورده ئامانجى گشتیى میدیاوه ؟ ئاخۆ ئامانجى شیكردنه‌وه‌ى دیارده ئاڵۆزه‌كانه بۆ خه‌ڵك له دیدێكى زانستى و بابه‌تیانه‌وه ؟ یان خۆى به پارێزه‌رى گروپێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌زانآ و خاوه‌نى جییهانبینیه‌كى دیاریكراوه؟ ئایا سیفه‌تى ( ده‌سته‌ڵات) ى له‌خۆى ناوه و به‌سیفه‌تى چواره‌مین ده‌سه‌ڵات ، به‌پالڕ هه‌رسى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تره‌وه له‌ناو هه‌مان سستمى سیاسی‌دا كارده‌كا ؟ یان خۆى به پاكیزه و فریادره‌س له‌قه‌ڵه‌م داوه و سه‌نگه‌رى له‌هه‌رسآ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تر گرتووه و رووخاندنى سستمه سیاسیه‌كه‌ى وڵاتى كردۆته ئامانج ؟ ئایا به‌رپرسیارێتیه‌كی ته‌سكى به‌رژه‌وه‌ندیخواز یان به‌رپرسیارێتییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئینسانیى به‌ربڵاوى له‌ئه‌ستۆى خۆى گرتووه ؟
به‌هه‌رحال ، وێرِاى هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ى سه‌ره‌وه هه‌ندآ خاڵى هاوبه‌ش له‌نێواندا هه‌ن كه ناكرآ و نه‌بیسراوه ده‌زگایه‌كى میدیا هه‌بآ ( به ئاستێك له ئاسته‌كان) ره‌چاو و پیاده‌یان نه‌كا .. هه‌رئه‌وه‌شه كه یاریده‌مان ده‌دا بتوانین هه‌ندآ قسه‌ى گشتى له‌باره‌ى میدیاوه بكه‌ین وه‌ك ( چالاكیه‌كى فه‌رهه‌نگیى، كۆمه‌ڵایه‌تیى، سیاسى ) له ژینگه‌ى جیاجیا و به مۆتیڤ و هانده‌ر و ئامانجى جیاجیا .
میدیاى هه‌ر وڵاتێك بگرى رۆڵه‌ى دایك وباوكى خۆیه‌تى ، له‌دایكبووى كارلێكى نێوان فه‌رهه‌نگى باوى ئه‌و كۆمه‌ڵه و و ژێرخانه‌كه‌یه‌تى .. مه‌حاڵه میدیایه‌ك هه‌بآ (سه‌د ده‌ر سه‌د) پێچه‌وانه‌ى فه‌رهه‌نگ وكلتوورى (سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى، نه‌ریتیی، ئاینى هتد.. ) ئه‌و كۆمه‌ڵه بآ یان به‌ته‌واوى له ژێرخانى ئابوورى و توانسته ماتریالیه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانى دابرِابآ. هه‌موو میدیاكان به‌ناچارى له روویه‌كه‌وه یان له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه گرێدراوى ئه‌و فه‌رهه‌نگ وكلتووره باڵاده‌سته‌ى سه‌رده‌مى خۆیانن هه‌روه‌ك چۆن پاشكۆو سنووردارن به‌و توانسته ته‌كنه‌لۆژیه‌ى بۆیان فه‌راهه‌م كراوه. بۆیه زۆر گران نیه له‌وه تێبگه‌ین كه ئایا ( میدیاى میلله‌تێك ، وڵاتێك ، شارێك ، حیزبێك) بۆچى به‌م جۆره ره‌فتارده‌كاو به‌وجۆره‌ى تر ره‌فتارناكا ؟ هه‌ركات تیگه‌یشتنێكى مێژووییمان ده‌رباره‌ى فه‌رهه‌نگى ئه‌و (میلله‌ته ، وڵاته، شاره ، حیزبه) لا گه‌ڵاڵه‌بوو، ئه‌وسا به ئاسانى ئه‌وه‌شمان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ئایا میدیاكه‌ى چیى له‌باردایه‌و چۆن ره‌فتارده‌كا ؟؟
كۆمه‌ڵى كوردى ،به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ، مه‌یلی به‌لاى قه‌به‌كردن و زیاده‌رۆیى و موباله‌غه و پێوه‌نان وترش وخوێكردنى قسه‌وباسه‌كانه‌وه‌یه .. دیاره ئه‌وه‌ش هۆكارى مێژووى خۆیى هه‌یه ( كه په‌یوه‌ندیى به‌م باسه‌ى ئێمه‌وه نیه ) . هه‌ر ئه‌م مه‌یلى موباله‌غه‌كردنه‌یه كه له‌زۆر بوارى ژیانى رۆژانه‌ماندا ره‌نگى داوه‌ته‌وه و كاریگه‌ریى زۆر سه‌خت وچاره‌نووسسازیشى هه‌بووه و هه‌یه ! هه‌ر ئه‌و ێیغه‌ى موباله‌غه‌یه‌ى كه داپیره‌یه‌كى به‌قسه‌و قسه‌ڵۆك له ره‌فتارى رۆژانه‌یدا به‌كارى دێنى، له‌بواره‌كانى رۆژنامه‌وانى و میدیا به‌گشتى و سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ى بازرگانی وته‌نانه‌ت له په‌یرِه‌وكردنى سرووته ئاینیه‌كانیشدا به ئاشكرا به‌رچاوده‌كه‌ون و كاریگه‌رى و جآ په‌نجه‌ى خۆشیان به‌سه‌ر ره‌وتى رووداو و دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه جێهێشتووه و جێده‌هێڵن ! سه‌یر له‌وه‌دایه كه زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرمان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان موباله‌غه‌ده‌كه‌ین و شت ( قه‌به‌ده‌كه‌ین یان ته‌واو سووكى ده‌كه‌ین ! ) به‌بى ئه‌وه‌ى له‌م ره‌فتار و گوفتاره‌ماندا هه‌ست به هیچ نه‌نگییه‌ك بكه‌ین ! چونكه ئه‌وه ( فه‌رهه‌نگ وكه‌لتوورى باوى ناو كۆمه‌ڵه) ره‌نگه ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین، ئه‌وسا هه‌ست به نه‌نگییه‌ك بكه‌ین!!
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كن له‌و زیاده‌رۆیى و موباله‌غانه‌ى كه زۆر باون له‌ناوماندا : { كه‌سێك 5 ده‌قیقه چاوه‌رِێى براده‌رێكێتى، كه گه‌یشت هاوارى به‌سه‌ردا ده‌كا: ماڵت ئاوابآ ، چیت كرد ئاوى پێم داهات !! یه‌ك سه‌عاته چاوه‌روانتم !. یان دووجار زه‌نگى ده‌ركه‌ى مالڕ لێده‌دا : كه ده‌كرێته‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ڵآ : ئه‌رآ چى بوو ؟ به‌سه‌عاتآ ده‌رگا ئه‌كه‌نه‌وه؟ بیست جه‌رِه‌سم لێدا !! . یان له موجامه‌له‌ى رۆژانه‌دا ده‌بینى وا خۆى ده‌كا به‌قوربانى كه‌سێك و له‌ده‌ورى ئه‌گه‌رِآ سه‌روه‌رێتى و بچووكیى ده‌كا و له‌خزمه‌تیایه ... به‌ڵام ئاماده‌نیه بچووكترین قسه‌ى به‌قسه بكا ! به‌قسه ، هه‌موو دنیا ئه‌كا به‌قوربانى منداڵه‌كه‌ى ، كه‌چى له‌سه‌ر شكاندنى پیاڵه‌یه‌ك به‌زلله كه‌رِى ده‌كا ! مالڕ ومنداڵى ئه‌كا به‌ساقه‌سه‌رى كه‌سێك ، هه‌ر كه‌پشتى تێكرد زه‌مى ده‌كا ! سووكى ده‌كا !! شه‌و ورۆژ به‌گۆرِى شه‌هیدان سوێندده‌خوا، كه‌چى ته‌ماع ده‌كاته ژن وكچه‌كانیان !} ئه‌م هه‌موو موباله‌غه‌كردنانه نیشانه‌ى بآ مشتومرِى دووفاقیى شه‌خسیه‌ت و دوو فاقی كۆمه‌ڵایه‌تییه ، كه تا ئه‌مرِۆش به‌شێكى فراوانى فه‌رهه‌نگمانى ته‌نیوه ! نموونه‌ى تر‌ى موباله‌غه‌مان زۆرن به‌تایبه‌تى له هونه‌رى جوێندان و زه‌مكردن وسووكایه‌تى پێكردندا... له‌خۆهه‌ڵكێشان و له دوورِوویى و دڵسۆزیى( سه‌خته‌كارانه) نوانددا بۆ كه‌سانى به‌رامبه‌ر !! به‌پاڵى ئه‌و فه‌رهه‌نگه باوه‌وه ، ئه‌تمۆسفیر و ژینگه‌یه‌ك له‌كوردستاندا ( له مێژه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابآ، له‌ئارادایه كه زۆر له‌باره بۆ سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامیی برِآ ره‌فتارو سلوكى رۆژانه‌ى تاكه‌كان، كه ئه‌مانه نموونه هه‌ره دیاره‌كانێتى ( هه‌ڵبه‌ته راده و پله‌ى توندییان له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كى تر جیاوازه به‌ڵام له گه‌وهه‌ردا یه‌كن) بۆ نموونه:
{هه‌ڵچوون و توورِه‌یى خێرا ، پیاهه‌ڵشاخان و په‌لاماردانى كتوپرِ ، به‌كارهێنانى ده‌ست وقاچ و توندوتیژى و چه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ساده‌ترین كێشه ، خۆنواندن به‌سه‌ر خه‌ڵكانى كه‌م ده‌سه‌ڵات و ده‌سكورتدا، ته‌نانه‌ت پێشیلكردنى مافه‌ساده‌كانى ( ژن و مندالڕ وپیر، چونكه كه‌م هێزن) بۆ ئیسباتكردنى پیاوه‌تى!! جوێندان و كوفركردن، قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن و سوكایه‌تى پێكردن، بۆڵه‌بۆلڕ و خوته خوت، گله‌ی وگازنده‌ى زۆر وزه‌وه‌ند ، تاكرِه‌هه‌ندى له‌بیركردنه‌وه‌ولێكدانه‌وه‌دا ( هه‌روه‌ك تاك ره‌هه‌ندى له خواردن وخواردنه‌وه‌ماندا ــ برنج وشله خواردنى سه‌ره‌كیمانه !) ره‌شبینی و پشوو كورتى، منه‌تبه‌سه‌راكردن، له‌خۆرازیبوون و لووتبه‌رزى !! پیاهه‌ڵدان و مامه‌حه‌مه‌یى و خۆبه‌كه‌مزانى، ریایكردن و خۆپیاهه‌ڵواسین و نه‌بوونى ئاماده‌گى بۆ داننان به هه‌ڵه‌و داواكردنى لێبوردن له‌كاتى هه‌ڵه‌كردندا، هتد...}. له وه‌ها ژینگه‌یه‌كى ئه‌خلاقیى و له‌سایه‌ى فه‌رهه‌نگێكى پرِ له شكست و دووكه‌رتبوونى شه‌خسیه‌ت و دووفاقى وتوندوتیژیدا ، وه‌ختآ میدیا سه‌رهه‌ڵئه‌دا ، جا چ ئه‌هلى بآ یان حیزبى یان حكومى، بیه‌وآ ونه‌یه‌وآ وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه نوقمى لیتاوێك بووبآ و هه‌وڵبدا خۆده‌ربازبكا، هه‌ڵبه‌ته تا ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژ سه‌رتاپاى جه‌سته‌ى ، لیتاوى پێوه ده‌مێنآ و به كارێكى ئیراده‌وى و به‌حه‌زو خواست و نییه‌تباشى، ئه‌و جه‌سته لیتاوییه خاوێن نابێته‌وه! (خاوێن بوونه‌وه) واتا (خۆ ده‌ربازكردن له چه‌وتى و چه‌وێلیه‌كانى فه‌رهه‌نگ وكه‌لتوورى باو و یادگه‌ى ده‌سته‌جه‌معى) و (بونیادنانى سه‌ره‌تاو چه‌مكه‌كانى فه‌رهه‌نگێكى مه‌ده‌نیانه‌ى هاوچه‌رخ) . خاوێن بوونه‌وه به‌م مانایه، پرۆسێسێكى مێژوویى فره جه‌مسه‌ر و ئاڵۆزه نه به‌ته‌نیا كارێكى ئیراده‌ویى بآ بنه‌ما. ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا له‌ئه‌ستۆى میدیا و قه‌ڵمدا نیه و كاتێكى زۆر‌و خه‌باتێكى سه‌خت وبه‌رده‌وامى هه‌مه‌لایه‌نى پێویسته تا به‌ئه‌نجام ده‌گا.
له‌رووى زانستى و ئه‌كادیمییه‌وه، له‌جیهاندا، چه‌ند به‌ها و ئه‌رك وئامانجێك ده‌ستنیشان كراون بۆ كارى میدیاى و وا گریمانه‌كراوه كه هه‌ر په‌یامێك و هه‌ر ژانرێكى راگه‌یاندن، پێویسته بایه‌خ به زۆرینه‌یان بدا و هیچیان له‌سه‌ر حسابى ئه‌وانیتر نه‌كاته جآ بایه‌خى پله یه‌ك . گرنگترینیشیان ئه‌مانه‌ن : ( په‌یامه‌كان بایه‌خ وگرنگیى راسته‌قینه‌یان بۆ خه‌ڵكێكى به‌رفراوان هه‌بآ) ( تازه و فرێشبن) ( راستگۆ و به‌به‌ڵگه و بابه‌تیانه‌بن) ( ورد و به‌دیققه‌ت و ژیرانه و مه‌نتیقى بن) (به‌رپرسیارێتیى كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ستۆبگرن بۆ به‌شداریى چالاكانه له پرۆسێسه‌كانى رۆشنگه‌رى و گه‌شه‌ى مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى ژیاندۆستى و لێبورده‌یى و پشوودرێژى و ئومێد وخه‌نده‌به‌خشین) ( پێده‌رى په‌یامى یه‌كرِیزیى گه‌ل و له‌یه‌كترگه‌یشتن و لێبورده‌یى و داكۆكیكردن بن له: ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى و تاكه كه‌سى ) .. (دروستكه‌رى راى گشتیى به‌ئاگاو هوشیار و كارا بن) ( بنیادنه‌رى نه‌ته‌وه‌بن له‌رِێى به‌شدارییه‌كى چالاكى پرۆسێسى ئینتیگره‌یشنى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه) هه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌مانه‌ش (به ته‌كنیك ودارِشتن و فۆرم وستایلێكى وه‌ستایانه و سه‌رنجرِاكێش) هتد.... هه‌ڵبه‌ته له‌مه‌سه‌له‌ى سه‌رنجرِاكێشاندا ، هه‌ر ده‌زگایه‌ك پشت به قوتابخانه‌یه‌كى ته‌كنیكى وفیكریى دیاریكراو ده‌به‌ستآ ، هه‌یانه له‌رِێى راستگۆییه‌وه و هه‌یشه له‌رِێى درۆوه ( درۆ بكه درۆبكه تا برِواتپێده‌كه‌ن ) راستگۆیى به‌واتاى گه‌یاندنى زانیارى و راستیه‌كان به‌بآ رتووش، سه‌رنجى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى بۆ په‌یام و كاڵاكه‌ى راده‌كێشآ، هه‌ندێكیش له‌رِێى موباله‌غه‌و پێوه‌نانه‌وه ، له‌رِێى هوروژاندنى هه‌ست و هه‌ڵچوونه عاتیفیه‌كانى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه، له‌رێى سووكایه‌تى پێكردن وبه‌كاربردنى زمانى ته‌وس وگاڵته‌و بۆهه‌ڵبه‌ستنه‌وه، یان له‌رِێى فووتێكردن و قه‌به‌كردنه‌وه سه‌رنجى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى، له‌بازارِى جه‌نجاڵى ده‌نگ وره‌نگ وكاغه‌زدا بۆ كاڵاكه‌ى راده‌كێشآ... هه‌موو ئه‌و شێوازانه بازارِیان گه‌رمه و كامیان له‌گه‌لڕ فه‌لسه‌فه و ئامانجى ده‌زگاكه‌دا هاته‌وه‌و ناكۆك نه‌بوو، ئه‌وه‌یان پیاده‌ده‌كرآ و به‌ره‌به‌ره ده‌بێته ستایلی تایبه‌ت به‌و ده‌زگایه و هه‌ر له‌دووره‌وه به‌و سیفه‌ته ده‌ناسرێته‌وه و له‌وانى دى جیاده‌كرێته‌وه !
به برِواى من (میدیاى ئه‌هلى ) له‌كوردستاندا به‌تایبه‌تى ( میدیاى چاپكراو) وێرِاى ئه‌وه‌ى هێشتا زۆر زووه بۆ خاوێن بوونه‌وه‌یان له لیتاوى (تاك ره‌هه‌ندى و دووفاقیی و توندوتیژى و موباله‌غه ) سه‌ربارى ئه‌وه‌ش به ئیمتیاز پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌سهێناوه له پشتبه‌ستن به هه‌ردوو به‌هاى (وروژاندن / الڕپاره ) و (قه‌به‌كردن / التچخیم ) بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر ( قینى په‌نهان) و ( توورِه‌یى ئاشكرا ) ى توێژێكى فراوانى خه‌ڵك چ تاك بن چ كۆ ... له‌رِێى وروژاندنى عاتیفه‌وه رێژه‌ى ده‌مارگیرى و توورِه‌یى و هه‌ڵچوون وپیاهه‌ڵشاخانى تاكه‌كانى كۆمه‌لڕ زۆر زیادده‌كا، له‌رِێى قه‌به‌كردنیشه‌وه پاساوێكى مه‌عنه‌وى وئه‌خلاقی ده‌داته ده‌س ئه‌و تاك گروپانه‌ى كه هه‌رخۆیان له‌خۆیاندا توورِه‌و نارِازى و نائومێدن ! وه‌ختێكیش هه‌واڵ و وێنه‌و راپۆرت و ریپۆرتاژ وتاری رۆژانه‌مه‌وانی ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونى هه‌ردوو به‌های ( وروژاندن وقه‌به‌كردن)ـه‌وه، بآ شك كاریگه‌ریى به‌هاكانى تر‌ى په‌یام لاوازده‌بن وبه‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چن، تا راده‌ى ئه‌وه‌ى كه ره‌نگه هیچ ده‌رفه‌تێكی به‌رجه‌سته‌بوونیان بۆ نه‌مێنێته‌وه. بۆ نموونه وه‌ختآ رۆژنامه‌وانێك به‌هاى وروژاندن ده‌خاته پێش هه‌موو به‌هاكانی تر و بایه‌خێكى له‌رِاده‌به‌ده‌رى پێده‌دا، ناچارده‌بآ ده‌سكاریى هه‌ندآ له راستییه ( بچوك و سارده‌كانى) ناو روداوه‌كانى رۆژ و كه‌ره‌سه‌خاوه‌كانى به‌رده‌ستیدا بكات .. بۆیه عه‌ره‌ب وته‌نی : (یخلق من الحبه كبه ).. شته گچكه‌كان قه‌به‌و سارده‌كانیش گه‌رمده‌كا. ئه‌م قه‌به‌كردن وگه‌رمكردنه، ئه‌وه‌نده دووباره و چه‌ندباره ده‌بنه‌وه، تا خودى رۆژنامه‌وانه‌كه ( له‌سه‌ریان رادآ و ئه‌وه‌نده نابا،ده‌بێته ستایلی دارِشتن و نووسینى رۆژانه‌ى) . ئه‌وپه‌یامنێره لاوه‌ى له‌و ده‌زگایه‌دا كارى چنگ كه‌وتووه ، بۆته خاوه‌نى مووچه یان پاداشت، به‌پاره‌ى ئه‌و ده‌زگایه پێویستییه بنه‌رِه‌تیه‌كانى ژیانى خۆى وخێزانى دابینده‌كا ! له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام هه‌ست به قه‌رزارى ده‌كا به‌رامبه‌ر سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ى.. بۆیه دڵسۆزانه له‌رِێى لاساییكردنه‌وه‌ى كادیرانى پێش خۆیه‌وه كار بۆ رازیكردنى ئه‌وان ودانه‌وه‌ى چاكه‌ى ده‌زگاكه ده‌كاو ورده ورده له‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌زگاكه رادآ و په‌یرِویده‌كا. .ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ تاكه رۆژنامه‌وانێك جارێك راست بآ ئه‌وا بۆ ده‌زگاكه‌ى، بۆ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كه‌ى، كه فه‌لسه‌فه‌ى ده‌رچوونه‌كه‌ى : ( زیاترین وروژاندن له‌پێناو زیاترین فرۆشتندا ) دا بآ.. سه‌دجار راسته .
خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه به‌هۆى جیا جیا و به مۆتیڤى جیا جیا و له‌ئاست و پله‌ى جیاجیادا ( توورِه‌ن) له بارودۆخى ژیانى رۆژانه‌یان ، نارِازین،هه‌ندێكشیان نائومێدن... درێژخایه‌نیى ئه‌و توورِه‌ییه و نه‌دیتنى تروسكایى له‌و په‌رِى تونێله‌كه‌وه، جۆره ( قینێكى په‌نهانى) لا خوڵقاندوون كه ئه‌ویش بۆخۆى جارێكی‌تر ده‌بێته‌وه به (فیده‌رــ نانپێده‌رى) توورِه‌یی و بێزارى و نارِه‌زاییه‌كانى خه‌ڵك . به كارلێكى دایله‌كتیكیانه‌ى نێوانى (قین وتوورِه‌یى ــ ئه‌و دوو هه‌سته له‌كۆنترۆل ده‌رچووه‌ى تاكه‌كانى به‌شێكى فراوانى خه‌ڵكى هه‌رێم) بازنه‌یه‌یه‌كى داخراوى مه‌ترسیدار دروستبووه و رۆژانه توورِه‌یى، قین و ، قینیش توورِه‌یى به‌رهه‌م دێنێته‌وه. له‌ره‌وشێكى سایكۆ ـ سۆسیۆلۆژیی وه‌ها كرژ و بآ متمانه‌ییدا ، به‌شێك له میدیاى (ئه‌هلى) هاتووه و به‌وپه‌رِى برِوابه‌خۆبوونه‌وه، تا راده‌ى (نه‌رگسیه‌ت) خۆى وه‌ك ده‌مرِاس و چاوساغ و مینبه‌رى ئازادى ئه‌و خه‌ڵكه توورِه‌یه خستۆته‌روو، زۆرچالاكانه ئه‌م هه‌له‌ى قۆستۆته‌وه . هه‌موو تواناكانى خۆى له گه‌رِان به‌دووى هه‌والڕ و نیمچه‌هه‌واڵدا و له‌نووسین وهۆنینه‌وه‌ى راپۆرت و شكایه‌تدا، له دارِشتنى وتارى هێرشبه‌ر و شه‌رِكه‌ردا ، ته‌نانه‌ت هه‌ندآ هه‌وڵى شه‌رمنۆكانه‌ى فۆتۆجۆرنالیزمیشى چرِكردۆته‌وه و خستوونیه خزمه‌تى هه‌رچى زیاتر و خێراتر گێرِانى ئاشى هارِین و وردوخاشكردنى (ئارامى و سازاندنى شه‌خسى و كۆمه‌ڵایه‌تى) ئه‌وه‌ش له‌رِێى به‌رده‌وام هورژاندنى هه‌ست و سۆز‌و قین وتوورِه‌یی و بآ متمانه‌یى خوێنه‌ره‌كانیه‌وه، به‌هۆى قه‌به‌كردن وفووتێكردنى هه‌موو ئه‌و رووداو وپێشهات و بابه‌تانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌شآ ببنه خۆراك و سووتومه‌نى بۆ ئه‌و ئاشه و هه‌رچى زیاتر توندكردنى بازنه داخراوه‌كه‌ى ( قین / توورِه‌یى ــ توورِه‌یى / قین ).
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیاش له ئه‌تمۆسفیرێكى وه‌هادا كاری رۆژانه‌ى خۆى بكا و له ره‌وشێكى وه‌هادا په‌یامه‌كانی به‌رهه‌مبێنىَ و په‌خش وبڵاوبكاته‌وه، به‌زه‌رووره‌ت هه‌ندآ ده‌ره‌نجام و ده‌رهاویشته‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، كه به تێگه‌یشتنى ئێمه ئه‌مانه هه‌ره دیاره‌كانیان ده‌بن :
یه‌كه‌م : له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا ئه‌و ده‌زگایه هێدى هێدى ئه‌و نیمچه سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی و پیشه‌وه‌رییه‌ى خۆى له‌ده‌س ئه‌دا، چونكه ده‌بێته جآ ژوان و گردبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و په‌یامنێرى ( به‌رهه‌ڵستكارى خاوه‌ن باكگراوندى ئایدیۆلۆژیى ) كه هه‌ریه‌ك به‌هۆیه‌ك وله‌ئاستێكداو له روانگه‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى بۆى بلوآ، ئه‌وكه‌ناڵه ده‌خاته خزمه‌تى بیرورِایه‌كانى خۆیه‌وه و راسته‌وخۆ و نارِاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته دژایه‌تیكردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى ئه‌و وڵاته ... دوورنیه هه‌ندێكیش له‌و كادێره ئیدیۆلیجستیانه بگه‌نه ئاست وپله‌ى سه‌رنووسه‌رایه‌تى و به‌رِێوه‌به‌رى نووسین .
دووه‌م : ئه‌و ده‌زگایه، له‌دواى ماوه‌یه‌ك له ده‌زگایه‌كى ماسمیدیاوه كه ئه‌ركى سه‌ره‌كیى ( گه‌یاندنى راستییه‌كانه به‌هه‌ردوو ئاراسته‌دا ــ له خه‌ڵكه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و له‌وێشه‌وه بۆ خه‌ڵك) ده‌گوَرِآ بۆ ده‌زگایه‌ك كه ئامانجى سه‌ره‌كیى قازانجى داراییه (به‌یه‌ك ئاراسته‌دا ــ بۆ گیرفانى خاوه‌نه‌كانى) ! په‌یامی سه‌ره‌كییشى له ( رۆشنگه‌رییه‌وه ) ده‌گۆرِآ بۆ ( به‌رهه‌ڵستكارى ) و كادیره‌كانیشى له ( رۆژنامه‌وانه‌وه) ده‌گۆرِێن بۆ ( هه‌ڵسوورِاوى سیاسیى ئۆپۆزیسیۆن ) .
سێیه‌م : ئه‌و په‌رۆشییه‌ى ( ئاپۆراى وه‌رگران) ده‌ینوێنن بۆ پێشوازیكردن له هه‌موو ئه‌و په‌یامه هوروژێن و قه‌به‌كراوانه‌ى له ده‌زگایه‌كى میدیاوه ئاراسته‌یان ده‌كرآ، ده‌بێته هانده‌رێكى راسته‌قینه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ته. واتا میدیا خه‌ڵك ده‌هوروژێنآ و غه‌ریزه‌و هه‌ڵچوونه عاتیفیه‌كانیان تێرده‌كا و له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رى ئه‌و میدیایه به‌و په‌رۆشى ده‌ربرِین و پێشوازییه گه‌رمه‌یان له‌و جۆره په‌یامانه ، هه‌م بازارِى میدیاكه گه‌رم و گه‌رمترده‌كه‌ن و هه‌م تۆوى ( وه‌همی فریادرِه‌سییش ) له زه‌ین وتێگه‌یشتنى خاوه‌ن و نووسه‌ران وپه‌یامنێران وبه‌رپرسانى ئه‌و میدیایه‌دا ده‌چێنن !!
له‌میانه‌ى گه‌مه‌یه‌كى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا ( كه هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ى تێیدا یارى به‌ئه‌قڵى یه‌كدى ده‌كه‌ن ) و له ژێر بارى هه‌ژموونی سیحرى له‌خۆرازیبووندا به‌زمه‌كه له گه‌مه‌یه‌كه‌وه ده‌گۆرِآ و ده‌بێته ( راستییه‌كى لینگه‌وقووچ و فاكتێكى ساخته ) ( حقیقه مقلوبه و واقع مزیّف) واتا وه‌رگر ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونى ئه‌و هه‌سته‌وه كه گوایا، به‌هۆى ئه‌و میدیایه‌وه (ته‌واوى راستتیه‌كانى به‌ده‌س هێناوه ) و ( په‌رده‌ى له??