خوێندنەوەیەك بۆ ستراتیژییەتی نوێی نیشتمانیی ئەمەریكا ...2-2
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
له میتۆده تازه‌كه‌یدا ئۆباما خۆی پابه‌ند كردووه به دامه‌زرانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ناوخۆوه، رایه‌ڵه‌كانی بونیادنانه‌وه‌ش به‌هێزو توانای usaله‌رابه‌رایه‌تی كردنی ده‌ره‌كیدا ده‌چه‌سپێت ، چونكه ئاسایشی ئه‌مریكاو كار و چالاكییه‌كانی به وردی له ژێر چاودێریی به‌رده‌وامی دوژمنانی ده‌ره‌وه‌یدایه،گرنگترین هه‌وڵ و هه‌نگاوی ئه‌مریكایی له‌م كاته‌دا كه كه‌وتۆته ناو گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی ئابوورییه‌وه(( ته‌نگژه‌یه‌ك هه‌ر له سالاَنی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌مریكا به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه )) پابه‌ندبوونیه‌تی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئابووری، وادیاره بۆ ده‌رچوون له‌م ته‌نگژه‌یه به‌م شێوه‌یه ده‌بێ كه ئۆباما كار بۆ دروست كردنی بناغه‌یه‌كی پته‌وی ئابووری ده‌كات.
گه‌شانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌مریكایی له رێی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌یه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا به تۆكمه‌یی ده‌پارێزێ.
هه‌روه‌ها به‌م رێگانه‌ش پێگه‌و ده‌سه‌لاَتی ئه‌مریكا سه‌نگین ده‌بێته‌وه:
ــ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و هه‌لی یه‌كسانی خوێندن بۆ منالاَنی ئه‌مریكا .
ــ هاندانی زانست و ئه‌فراندن .
ـــ ئاڵوگۆرِی هێزی ئابووری ئه‌مریكایی بۆ دابینكردنی فرسه‌تی تازه‌ی كار و پیشه‌سازی .
ـــ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و حه‌قده‌ستی ته‌ندروستی له‌ناو گه‌لی ئه‌مریكاییدا..
ـــ چاره‌كردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌ی فیدرالیدا..
به‌م شێوه‌یه به‌هۆی ئه‌م رِێگایانه‌وه تواناكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ركردایه‌تی جیهان پاڵپشتی له‌ناوخۆوه بۆ دروست ده‌بێ و به‌هێزكردنی به‌هاكانیش له ناوخۆی ئه‌مریكادا باشترین ئامرازه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ..
پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا به دیموكراتیه‌ت و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاساوه سه‌رچاوه بنه‌رِه‌تیه‌كانی ئه‌م هێزو كاریگه‌ری بوونه‌یه‌تی له جیهاندا ، به‌هاكانی پته‌وتر ده‌بن له‌رێی دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌شكه‌نجه‌دان و نزیكبوونه‌وه له دادوه‌رییه‌كی گونجاوی پابه‌ند به به‌نده‌كانی ده‌ستووره‌وه..
بونیادنانی ئه‌م بناغه پته‌وه هاریكاریی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ دروستكردنی رژێمێكی جیهانی وا كه بتوانێ به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه ببرِێ، ئه‌م میتۆده تازه‌یه له‌و راپۆرته ستراتیژییه نیشتمانیه ده‌چێ كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئه‌مه‌ریكا له پێناوی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دامه‌زرانی رژێمێكی نوێی جیهانی پیاده‌ی ده‌كرد كه دواتر دامه‌زرانی ناتۆ‌و یوئێنی لێ كه‌وته‌وه‌و هه‌روه‌ها یاساكانی نه‌هێشتنی چه‌كی كۆكوژ و سندووقی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و رێكه‌وتننامه بازرگانیه‌كان و رژێمی بانقه‌كانی لێ دروست بوو ..
ئه‌م میتۆده وێرای كون و كه‌له‌به‌ری زۆر تێیدا ، توانی فرسه‌تی باشتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری برِه‌خسێنێ و بواری مافه‌كانی مرۆڤ فراوانتر بكات و هاوكات بواری زیاتری به هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دا كاریگه‌رانه له‌ناو ]unبكارێن ..
ئێستاش به‌پێی راپۆرته‌كه پێویسته وردبینانه به‌هێزی و بێهێزی ئه‌و داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیانه ته‌ماشا بكرێنه‌وه كه له پێناوی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی گرفته‌كانی بونیادنانه‌وه دامه‌زراون .
كاره‌كه بۆ ئاسایشی ئه‌مه‌ریكی و جیهانیی ده‌بێته كاره‌سات گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌رله‌مپه‌رِه نوێیه‌كانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی بونیادنانه‌وه به‌هانه‌ی كه‌متوانایی خۆی بدۆزێته‌وه..
به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته ئه‌مریكا ته‌ركیز بخاته سه‌ر به‌هێزكردنی داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كاری گه‌له‌كۆمه‌كێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات، وه‌ك نه‌هێشتنی توندرِه‌ویی و چه‌كی ناوه‌كی و هه‌روه‌هابه ئاكامگه‌یاندنی هاوسه‌نگی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه ودرم و نه‌خۆشییكه‌كان , یه‌كه‌مین هه‌نگاویش به‌هاوكاریكردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له ئه‌وروپاو ئاسیا‌و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكی و خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ند.
راپۆرته‌كه ته‌ركیزی خستۆته سه‌ر چین وهیندستان و رووسیاو به‌رازیل و باشووری ئه‌فریكا و ئه‌ندنووسیا وه‌ك چه‌ند بنكه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ پاڵپشتی هاوپه‌یمانان كه پێكه‌وه كار بۆ نه‌هێشتنی ئاریشه‌كانی جیهان ده‌كه‌ن ..
كه‌واته توانای ئه‌مریكا له پێناوی سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تیدایه كه له‌سه‌ر ماف و ئه‌ركه‌كانی سه‌ده راوه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی سه‌ده‌ی 21 بكات ..
بنه‌ماكانی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكایی
ستراتیژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر كاری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بنه‌ماكان و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م دابین كردنی ئارامی و ئاسایشه بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و هیچ هه‌رِه‌شه‌یه‌كیش له‌وه سامناكتر نییه گه‌ر بێت و هێزه توندرِه‌وه‌كان چه‌كی كۆكوژیان بكه‌وێته بن ده‌ست.له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌جێنداكانی ئه‌مریكا له‌كاردان تا رێگری بكرێت له بلاَوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی له‌ناو گه‌لاندا بۆیه به‌ڵێننامه‌ی بلاَونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه كه به ناسراوه ئه‌كتیڤ ده‌كرێت (NPT لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و كۆریای باكوور بكرێت كه وه‌لاَمی كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ناده‌نه‌وه ، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو توانا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی یه‌كخستووه تا ئه‌م چه‌كه نه‌كه‌وێته به‌رده‌ستی تیرۆریستان , به‌تایبه‌ت رێكخراوی قاعیده كه خراوه‌ته ناو ستراتیژیه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریكی كه ناهێڵێ قاعیده ئارامگه‌ی هه‌بێت . سه‌باره‌ت به‌عێراقیش راپۆرته‌كه ئاماژه به پشتگیری ئه‌مه‌ریكا ده‌دات تا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری تێدا دامه‌زرێت و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێی بكشێننه‌وه و دواتر له رووی مه‌ده‌نییه‌وه هاوكاری ده‌كرێت و دۆستایه‌تی دوور مه‌ودای له‌گه‌ڵ ده‌به‌سترێ هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا تواناكانی خۆی وه‌گه‌رِ ده‌خات له پێناوی پێكهێنانی ئاشته‌وایی ئیسرائیل و دراوسێكانی و كار بۆ دامه‌زرانی دوو ده‌وڵه‌ت له ناو فه‌له‌ستیندا ده‌كات ..
ئه‌مانه ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌ن كه به ئاكام گه‌یاندنیان ئارامی ده‌كه‌وێته ناو جیهانه‌وه‌و . ئه‌و گه‌لانه‌شی كه به‌های مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراتی ده‌پارێزن ده‌بنه هاوپه‌یمانی یه‌كتر، له به‌رژوه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه ئاشته‌وایی دادوه‌رانه له جیهاندا مسۆگه‌ر ببێ و ئه‌مه به‌هایه‌كی چه‌سپاوی ئه‌مه‌ریكایه كه له ناوه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و ناشیه‌وێ به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌یدا فه‌رزی بكات به‌ڵكوئه‌مه‌ریكا كارده‌كات تا پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ به‌هێزو پته‌و بكرێن و هاوكاری گشت بزاڤه ئاشتیخوازانه دیموكراتییه‌كان ده‌كات تابه سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی كاراوه گرفته‌كان چاره‌بكرێن.
چه‌سپاندنی ئه‌م ستراتیژییه‌ته پێویستی به به‌هێزبوونی فاكته‌ره‌كانی ناوخۆیه له‌ئه‌مه‌ریكادا تا تواناكان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ده‌ی 21 له بواری ئاسایش‌دا كۆبكرێنه‌وه..