با گێرِانه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شۆرِشى گولاَن و هاتنه كایه‌ى سه‌ركردایه‌تى كاتى، بۆ رێزدار كاك مه‌سعود بارزانى جێ بهێڵین كه ئاگادارى گشت وورده‌كاری به‌سه‌رهات و رووداوه‌كانه
June 1, 2010
وتار و بیروڕا

به‌لاَم ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه تایبه‌تن به باسیى سه‌ركردایه‌تى كاتیى و كه‌سایه‌تیه‌كان و هه‌رێمه‌كان زۆر زۆر گرنگه وه‌ك خۆى بێنه باسكردن، تاوه‌كو راستیه‌كان و كاره‌كانى سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كان و رۆڵى كه‌سایه‌تیه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك خۆى تۆمار بكرێت و وون نه‌بێت، نه‌وه‌ك به‌رێزێك له‌و كاته سه‌خت و دژواره‌دا باس له‌شوێنێك بكات كه لێى نه‌بووبێت، كه بێگومان له‌گێرِانه‌وه‌ى رووداوه‌كان و راستیه‌كان دا دووچارى هه‌ندێك هه‌ڵه ده‌بێت،
یان خۆیشى ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا له‌ناو رووداوه‌كان بووبێت به‌لاَم دوور بووبێ و له‌هه‌ندێك شوێنى تر‌ى ناو كوردستانه‌وه بێت،
سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تى كاتى و ده‌ست پێكردنى شۆرشى گولاَن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى رژێمى دیكتاتۆرى به‌عس له‌و سه‌رده‌مه و دواى نسكۆى شۆرشى ئه‌یلوول كارێكى ئاسان نه‌بوو، به‌لاَم پشتیوان به خوا‌و به‌میلله‌ت و باوه‌رِ بوون به‌خۆ و به‌راستى و حه‌ققانیه‌تى كاره‌كه و فیداركارى بۆ میلله‌ت، سه‌ختیه‌كان ئاسان ده‌بوون و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست ده‌هاتن.
بۆئه‌وه‌ى رووداوه‌كان وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پىَ بكرێ، پێویسته بوترێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه زۆر سه‌خت بوو، دوژمنه‌كان زۆر درِنده و مه‌غرور بوون، رێكه‌وتنامه‌ى جه‌زائیر ئه‌نجام درابوو شۆرشى ئه‌یلوول یش به پیلانێكى نێو ده‌وڵه‌تى دووچارى نسكۆیه‌كى گه‌وره هاتبوو، شێوازه‌كانى گه‌یاندن به‌ر ده‌ست نه‌بوو، دوژمنان زۆر به‌ووردیى چاودێریى جولاَنه‌وه‌كانى كورد یان ده‌كرد، به تایبه‌تیش بارزانى نه‌مر و هه‌ردوو رێزداران كاك ئیدریسى جوانه‌مه‌رگ و رێزدار كاك مه‌سعود بارزانى، كه‌وتبوونه ژێر چاودێریى ته‌واوى دوژمنان و ده‌زگا جاسوسیه‌كانیان،
بۆیه برِیارى به‌رده‌وامبوونى شۆرش و ته‌سلیم نه‌بوون و به‌گژداچوونى رژێمى دیكتاتۆرى به‌عس، بریارێكى زۆر بوێرانه و له‌خۆ بوردوو و هه‌ستیاربوو، بریاره‌كه‌ش به‌فه‌رمانى سه‌رۆكى نه‌مر بارزانى مسته‌فا درا و جێبه‌جىَ كردنه‌كه‌شى له‌لایه‌ن رێزداران كاك ئیدریسى هه‌میشه زیندوو و رێزدار كاك مسعود ئه‌نجامدرا، زۆر گرنگ و پێویسته بوترێت له‌دامه‌زراندنى سه‌ركردایه‌تى كاتیى دا، مه‌رجه‌ع ئه‌و سىَ به‌رێزه بوون و ئه‌و به‌رێزانه‌ى له چه‌ند هێلًه‌وه كاریان ده‌كرد، چ وه‌ك تاك یاخود گروپ ئاگادارى یه‌كتر نه‌بوون ئه‌ویش له‌به‌ر سه‌ختى بارودۆخه‌كه و درِندایه‌تى دوژمنه‌كان بوو. به‌لاَم مه‌رجه‌ع ئاگادارى هه‌موویان بوو.
ئه‌و كات كوردستان دوو هه‌رێم بوو،
1- هه‌رێمى یه‌ك (بادینان) ، دوو رێزدار سه‌رپه‌رشتی یان ده‌كرد، به‌رپرسی یه‌كه‌م رێزدار كاك جوهر نامیق و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى رێزدار كاك كریم سنجارى بوون، ئه‌و دوو به‌رێزه سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كار بوونیان له‌ناو سه‌ركردایه‌تى كاتى و په‌یوه‌ندییان به‌رێزداران كاك ئیدریس و كاك مسعود تاوه‌كو دامه‌زراندنى هه‌رێمى یه‌ك (بادینان) چۆن ده‌ستیان به‌كار كرد و كاره‌كانی هه‌رێمى یه‌كیان چۆن به‌رِێوه‌برد، ئه‌وان خۆیان له ورده‌كارى چۆنییه‌تى هه‌ڵسانه‌وه‌ى شۆرِش له‌سنورى هه‌رێمى یه‌ك (بادینان) ده‌زانن و ئاكه‌دارن و هه‌رچیه‌ك له‌باره‌یه‌وه بنوسن ئه‌وه مافێكى سروشتى خۆیانه.
2- هه‌رێمى دوو (سۆران)، ئێمه به‌رپرسی هه‌رێمى دووى (سۆران) بووین و شه‌هید عزیز شه‌ده‌ڵه یاریده‌ده‌رمان بوو،
له‌ناو سه‌ركردایه‌تى كاتى و دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ رێزداران كاك مسعود و كاك ئیدریس بارزانى و سه‌ره‌تاى كاركردنمان و ورده‌كاریه‌كانى هه‌رێمى دوو (سۆران) زۆر به‌چاكى له‌دامه‌زراندنى و هه‌ڵساندنه‌وه‌ى شۆرش له‌ورده‌كاریه‌كانى له سه‌ره‌تاوه ئاگه‌دارین، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كه‌مین باره‌گامان له‌ناوچه‌ى جافایه‌تى، له گۆمه‌داڵ و یاخییان و ئه‌شكه‌وتى پڵینكان و جار جاریش له‌چه‌مى رێزان بوو، بۆ مه‌فره‌زه‌كانیشمان بنكه له‌شینكایه‌تى و شارباژێر و ئاسۆس و قه‌ندیل دانا و جه‌وله‌ى ناوچه‌ى گه‌رمیان و ده‌شتى دزه‌ییایه‌تى و سه‌فین و ناو شوان و ده‌وروبه‌رى قه‌لاَدزىَ و قه‌ره‌داغ و قه‌ره حه‌سه‌ن و زۆر شوێنى دیكه‌ش به‌رده‌وام بوو.
3- كۆنفرانسى ئه‌وروپا، كه له لقى شه‌ش ئه‌نجام درا، ئێمه پێش به‌ستنى كۆنفرانسی پارتى له لقى شه‌ش و له‌یه‌كه‌مین رۆژى گه‌رِانه‌وه‌مان بۆ ناوچه‌كه وه‌ك ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كاتى و به‌رپرسیی هه‌رێمى دوو ده‌ست به‌كار بووین و له كوردستان له‌مه‌یدانى راسته‌قینه‌ى خه‌بات دا بووین و چالاكى سیاسیى و ئیعلامى و چه‌كداریمان هه‌بوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا بوو كه به‌سه‌ختى بریندار بووین.
4- پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین ئه‌و به‌رِێزه‌ى به ته‌واوه‌تى ئاگادارى له‌چۆنیه‌تى پێكهێنانى سه‌ركردایه‌تى كاتى هه‌یه و ئێستاش له‌ژیاندا ماوه، ئه‌ویش ته‌نها رێزدار مسعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه و به‌رِێزییان له‌و كاته‌دا ئاگادارى ته‌واوى وورده‌كارى و چالاكییه‌كانى كه‌س و گروپ و هێلًه‌كان بوون، هه‌روه‌ها ته‌نها كه‌سه كه‌ده‌زانێت چۆن سه‌ركردایه‌تى كاتى و هه‌رێمى یه‌ك و هه‌رێمى دوو، لقى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاش دووباره رێكخرانه‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كىَ بوون كه ئه‌وكاته رۆڵیان هه‌بوو له‌چۆنیه‌تى ده‌ست به‌كاربوون و به‌رِێوه‌بردنى كاره‌كان.
هه‌روه‌ك چۆن رێزدار كاك ئیدریس بارزانیش هاوشێوه‌ى كاك مسعود بارزانی ئاگادارى ته‌واوى ئه‌و وورده‌كاریانه بوو ته‌نانه‌ت وه‌ك بانكێكى زانیارى وابوو، به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌ژیان دانه‌ماوه‌و ئێستاش تاكه شاهیدى راسته‌قینه‌ى زنجیره‌ى رووداوه‌كان به‌رِێز كاك (مسعود بارزانی)یه و زۆریش به‌سوود و گرنگه نووسینه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بۆ به‌رِێزیان به‌جىَ بێڵین تاوه‌كو به ئه‌مانه‌ت بنووسرێته‌وه‌و رۆڵى كه‌س وون نه‌بێت و هه‌ندێك له رووداوه‌كان به‌هه‌ڵه نه‌نووسرێته‌وه.
هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه كه‌سانىَ هه‌بوون هه‌ر له‌حاجى ئۆمه‌ران له سه‌ره‌تاى نسكۆ چوونه لاى رێزدار كاك مسعود و ئاماده‌ى شه‌رِى پارتیزانى بوون، پاشان له نه‌غه‌ده و دواتریش له كه‌ره‌ج و پاشان روویان له‌چیاكانى كوردستان كرد و له‌نه‌به‌ردییه‌كان دا بریندار بوون، سه‌ره‌رِاى گشت سه‌ختییه‌كان به پشتیوانى خواى گه‌وره و پشت ئه‌ستوور به‌جه‌ماوه‌رى كوردستان و حه‌ققانیه‌تى قه‌زیه‌كه و په‌یرِه‌وكردنى رێنماییه‌كانى سه‌رۆكى هێژا سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنا.
بۆ هه‌ر به‌رِێزێك گرنگه چۆن ده‌ستى به كار كردووه‌و چى كردووه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بنووسێت، به‌لاَم نووسینى گشتیى بۆ ئه‌و مرۆڤه دڵسۆزه جێ بهێڵێت كه له‌گشت ورده‌كاریى به‌سه‌رهات و كاره‌كان ئاگاداره.
ئێمه دڵنیاین ئه‌و به‌رێزانه‌ى له‌ئه‌وروپا له لقى شه‌ش بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌رِى رێزمان بۆ رۆڵى گرنگ و به‌رچاوى ئه‌وكاته‌یان، به‌باشى ئاگادارى شوێنى خۆیان بوون، به‌لاَم له‌وورده‌كاریه‌كانى هه‌رێمى یه‌ك و هه‌رێمى دوو ئاگه‌دار نه‌بوون، هه‌روه‌ها هه‌رێمى یه‌كیش له‌هیچ رووێكه‌وه ئاگادارى هه‌رێمى دوو نه‌بوو، وه‌ك چۆن هه‌رێمى دووش ئاگادارى هه‌رێمى یه‌ك نه‌بوو، به‌لاَم هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه كار و چالاكى و پێویستییه‌كانیان ده‌گه‌رِایه‌وه بۆ هه‌ردوو به‌رێزان كاك ئیدریسى هه‌میشه زیندوو كاك مسعود بارزانى، بۆ ئاگاداربوونى چالاكییه‌كانى یه‌كتریش ناو به‌ناو له‌رێگه‌ى خودى ئه‌و به‌رێزانه‌وه به ئێمه ده‌گه‌یشت، بۆیه ماوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه كاره‌كان به‌رێوه‌چوون تاوه‌كو ده‌رفه‌تێك هاته‌پێش توانیمان یه‌كدی ببینین.