چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی نوێژدا بیر‌و خه‌یاڵم نه‌ڕوات؟
May 3, 2021
وتار و بیروڕا
زۆرجاران نوێژخوێن خه‌یاڵی له‌ناو نوێژدا ده‌ڕوات،
ئه‌مه‌ش له خشوعی نوێژ كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌م ١٠ ھه‌نگاوه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه په‌نا به‌خودا سوودی ده‌بێت و ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا له‌ناو نوێژدا خه‌یاڵمان نه‌ڕوات ،
1ـ هه‌ستكردن به ئاماده‌بوونی په‌روه‌ردگار و بیركردنه‌وه له ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر خودا پێش ئه‌وه‌ی نوێژ ئه‌نجام بده‌ی،
ئایا بیرت كردۆته‌وه په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی بانگت ده‌كات بۆ دیداری خۆی ،
2 ـ پێویسته نیه‌ت به‌ته‌واوی ببه‌ستی و مكوڕبیت له‌سه‌ر ته‌ركیز له نوێژه‌كه دا وه خۆت به خوا بپارێزی له وه‌سوه‌سه و ڕاڕایی شه‌یتان ،
3 ـ ئێمه قسه… له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین ، ئایه وه‌ها ته‌ماشای نوێژ ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ر شانمان دادراوه و له كۆڵ خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه ، بۆ وێنه كاتێ سوره‌تی ( الفاتحه ) ده‌خوێنی وا هه‌ست بكه له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت دایی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارت .
4 ـ بیركردنه‌وه له مانای ئه‌و وشانه‌ی ده‌ریده‌بڕی له نوێژدا به به‌كارهێنانی دڵ و عه‌قڵ له‌گه‌ڵ زماندا تا بتوانی (تدبر) بیر كردنه‌وه‌ت له وشه‌كان بكه‌یت و كاریگه‌ریت له‌سه‌ر دابنێ كه ئه‌مه‌ش بریتیه له خشوع وه‌كو خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اڵّژِینَ هُمْ فِی صَڵاتِهِمْ خَاشِعُونَ ).
5 ـ سه‌ر به‌رز نه‌كردنه‌وه بۆ ئاسمان چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (ما بال اقوام یرفعون ابصارهم الی السما‌و ) بۆجی خه‌لكانێك جاویان به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه له كاتی نوێژدا ،
6 ـ ئاوڕنه‌دانه‌وه به‌ملاو به‌ملادا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إن الله أمركم بالصلاه فإژا صلیتم فلا تلتفتوا ، فإن الله تعالی ینصب وجهه لوجه عبده فی صلاته ما لم یلتفت) خوای په‌روه‌ردی گار فه‌رمانی پێكردووین به‌نوێژ كردن ئه‌گه‌ر نوێژتان كرد ئاوڕ مه‌ده‌نه‌وه ...
7 ـ باوێشك نه‌هاتن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێ: ( التپاۆب من الشیگان) جونكه باوێشك له ئه‌نجامی بێزاری و بێ تاقه‌تی دێت ،
8 ـ به‌دوای گومان دا نه‌رۆیشتن ئه‌گه‌ر هه‌ر گومانێكت كرد له ژماره‌ی ره‌كعه‌ته‌كان یان ته‌واوی ده‌ست نوێژه‌كه‌ت ، ئه‌وا له‌سه‌ر یه‌قین برۆ و گوێتی پێ مه‌ده .
9 ـ نوێژه‌كه‌ت نه به‌بێ ده‌نگی بخوێنه‌و نه به ده‌نگی به‌رز ،
واته پێویسته گوێت له خۆت ببێته‌وه .(ۆڵا تَجْهَرْ بِصَڵاتِكَ ۆڵا تُخَافِتْ بِهَا ۆابْتَغِ بَیْنَ ژَلِكَ سَبِیلًا ).
10 ـ له‌سه‌ر خۆبوون له جێ به‌جێ كردنی روكنه‌كان و هه‌ریه‌كه‌یان حه‌قی خۆی پێبده واته په‌له په‌ل مه‌كه له ته‌واو بوونی نوێژه‌كه.
11 - ئایه كه‌سێك له نوێژدا فكر‌و خه‌یالی بڕوات نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ؟
بێگومان نه‌خێر به‌تاڵ نابێته‌وه ،
12 - نوێ كردنه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ بۆ هه‌موو نوێژێك پالنه‌رێكی باشه بۆ نه‌ڕۆیشتنی بیر‌و خه‌یاڵ ،
13 - ئه‌نجام دانی نوێژه‌كان له‌كات و ساتی خۆی نه‌ك دواخستنی تا ئه‌وكاته‌ی لاشه‌ت یان ده‌ست نوێژت گران ده‌بێت ، یان تا ئه‌وكاته‌ی خه‌وت دێت .
14 ـ تا بۆت ده‌ڪرێت له شوێنی قه‌ڵه باڵغ و دیار شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و به‌رامبه‌ر وێنه‌و دیواری نه‌خشێندار نوێژ مه‌كه