پارتی و هاوبه‌شه‌كانی نیوه‌ی ڕێگا له‌ حكومه‌ت

پارتی و هاوبه‌شه‌كانی نیوه‌ی ڕێگا  له‌ حكومه‌ت


لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ له‌ ئیستحاقی هه‌ڵبژاردندا براوه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هەموو حیزبەکاندا پارتی دیموكراتی كوردستانە کە پله‌ی یه‌كه‌می هێنا و به‌مه‌ش به‌ پێی یاسا مافی خۆیه‌تی حكومه‌ت پێك بێنێت وئامانجه‌كانی له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵ به‌دی بێنێت، به‌ڵام پارتی ئه‌وه‌ی نه‌كرد به‌ڵكو قۆناغی پێویستی مێژووی به‌گرینگتر زانی تاوه‌كو ئه‌وانی دیش به‌شداری پێبكات و به‌هه‌مووان خزمه‌تكارێكی باشی نیشتمان بن.
هه‌ر چۆنێك بێت كابینه‌ی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کابینەی ته‌واوی هێزه‌ سیاسیه‌ كاریگه‌ره‌یه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێمه‌ لە پێش هه‌موویاندا پارتی به‌و په‌ری راستگۆیی و هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی مامه‌ڵه‌ی كردووه‌ و تا بواری هه‌بووبێت له‌ هێڵە گشتیه‌كانی نیتشمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای نه‌داوه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ به‌لای پارتی نه‌ته‌وه‌ و بنه‌مای خزمه‌ت كردن له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌.
ئه‌م كابینه‌یه‌ كه‌بینه‌یه‌كی ناسك بوو چونكه‌ له‌ساته‌وه‌ختێك راگه‌یاندرا نه‌خۆشی به‌ربڵاوی ڤایرۆسی كۆرنا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌وپه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ند بوو كه‌بۆ ئه‌وانە پێویستی به‌ بودجه‌ی زه‌به‌لاح و سه‌رمایه‌ی زۆر هه‌یه‌، هه‌روه‌ها نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كه‌م تازۆر نشێو و هه‌ورازی هه‌بوووه‌ و هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌م كابینه‌یه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مه‌سرور بارزانی هەنگاوی چاکی ناوە بە ئاراستەی خزمەتکردنی پتر و بەرەوپێش چوونی زیاتر لە بوارە جۆر بەجۆرەکان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بووە، بەڵام ئەوەی جێگەی باسە هاوبه‌شه‌كانی دی به‌ چاره‌گی پارتی خه‌می بنه‌ماكانی خزمه‌ت و سیاسه‌ت له‌ پێناو چاكه‌ی گشتی نه‌بوونه‌.
به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا داهاتی به‌شێكی سنوری جوگرافیای ئیداری حكومه‌ت ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسی دیاریكراو بێ روحمانه‌ ته‌خشان و په‌خشانی پێده‌كرد جگه‌ لەوە له‌شه‌ودا په‌یامی ئۆپۆزسیۆنی په‌خش ده‌كه‌ن و له‌ ڕۆژیشدا له‌حكومه‌تدا به‌شدارن ئه‌مه‌ چه‌ندی به‌چه‌ندی ؟؟! ئه‌گه‌ر دووفاقی سیاسی نه‌بێت هه‌ڵگری چ ناوێكه‌؟!.
ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌ وه‌ك هه‌ر كابینه‌یه‌كی تر ته‌واو ده‌بێت و واده‌ی هه‌ڵبژاردنێكی تریش دێت، به‌ڵام ده‌بێت پارتی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی واقیعی و ورد به‌ هاوبه‌شه‌كانیدا بكات، چونكه‌ ناكرێت له‌یه‌ك كاتدا هه‌م ئۆپۆزسیۆن بن و هه‌میش له‌ كێكی حكومه‌ت بخۆن؟
Top