سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نگاوی گه‌وره
April 6, 2021
وتار و بیروڕا
هه‌ر بوارێك له نێو ژیانی سیاسی و ژیانی تایبه‌تی و ژیانی دیبلۆماتی و ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و زۆرجاریش ئه‌م بوارانه وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی زنجیر ته‌واوكاری یه‌كدین، له بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تیش چه‌مكێكی گرنگی بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویست ده‌كات له‌م چه‌مكه به وردی بڕوانین، چونكه زۆر جار بواره‌كانی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تێكه‌ڵ ده‌كران چ جای ئه‌وه‌ی چه‌مكی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌ت.
له‌زانستی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی توانراوه لایه‌نێكی زۆر گرنگ له پرۆسه‌ی سیاسی حكومیدا خۆی جێگا بكاته‌وه كه ئه‌ویش پهیوهندییهگشتییهكانی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌ته‌كانه، كه وه‌ك ئاماژه‌م بۆكرد لێره‌ش تێكه‌ڵاویه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو چه‌مكه هاوبه‌شه‌كه‌دا دروست ده‌بێت، هه‌ربۆیه زۆر گرنگه له‌م چه‌مكه به وردی بڕوانین.
له دونیای ئه‌مڕۆماندا دوو جۆر په‌یوه‌ندی هه‌ن كه هه‌ر جۆرێكیان ئه‌گه‌ر به پسپۆرانه و دڵسۆزانه و به ئامانج و ستراتیجی ڕون و دیاریكراوه‌وه كاری بۆ بكرێت كه‌م تا زۆر بێبه‌ر و بێ ئه‌نجام نابێت. به‌ڵام ناكرێت له‌یه‌كتریان جیانه‌كه‌ینه‌وه. په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان و ده‌زگا دبلۆماسیه دان پیانراوهكان ده‌كرێت به (په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كان) ناویان بێنین. له لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكانی كه‌سان و ده‌زگا و پارت و ڕێكخراو و بزوتنه‌وه و گروپ و چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان به ده‌زگا سیاسی و دبلۆماسییه‌كانی وڵاتان و ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ده‌كرێت ناویان بنێین ( په‌یوه‌ندیه نافه‌رمیه‌كان). ئه‌و په‌یوه‌ندییانه چه‌نده چڕ وگه‌وره بن چه‌نده ده‌نگ و ده‌ست ڕۆیشتوبن له هه‌لومه‌رجی زۆر تایبه‌تدا نه‌بێت، هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و گرنگی و كاریگهریهیان هه‌بێت له‌چاو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری كه هه‌ریه‌كه‌یان (به هه‌ق یان ناهه‌ق) نوێنه‌ری هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات. له سه‌رده‌مانێكدا ده‌زگا دبلۆماسییه‌كانی وڵاتان زۆر به ئاگا و هه‌ستیار بون بۆ په‌یوه‌ندی به لایه‌نه نافه‌رمیه‌كانی وه‌ك پێشتر ناومان هێنان. ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه كه به پێچه‌وانه‌وه گرنگیه‌كی زۆر ده‌درێت به لایه‌نه نافه‌رمیه‌كان و ڕاوێژكاریان پێ ده‌كرێت به تایبه‌تی ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و پسپۆریه ناسیۆناڵی و ئینتهرناسیۆنالیه حكومی و ناحكومیه‌كان. ئه‌مه‌ش ڕێگا خۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه به شێوازێك له شێوازه‌كان لایه‌نێك له ڕێگای ڕێكخراوێكی له ههرشێوهیهكدا یاسایی و ڕێگه پێدراو بتوانێت ناوێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی له خۆی بنێت و له ژێر چه‌تری ئه‌و فۆرم و ناوه‌دا چالاكیه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات. له‌م وڵاتانه‌دا ناولێنان به هه‌ر مانایه‌ك و له هه‌ر قه‌واره‌یه‌كدا بێت ڕێگا پێدراوه. كه‌س چاو‌دێر نیه له‌وه‌ی كه ئایا له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكدا یه‌كده‌گرێته‌وه یان نا. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه هه‌رگیز لایه‌نه نافه‌رمیه‌كان چه‌نده ناوی زل و ههڵئاوساویان هه‌بێت ناتوانن ببنه شه‌ریكی ده‌زگا فه‌رمیه دبلۆماسی و سیاسیه‌كان بۆ به‌یه‌كه‌وه دانوستاندن و تاوتوێكردنی ڕاسته‌وخۆی كێشه و پێشهاته‌كان.
سه‌رجه‌م قوتابخانه ریالیسته‌كان به ڕیالیستی كلاسیك "Classical Realism" و ڕیالیستی نوێ "Neo-Realism" و ڕیالیستی هێرشبه‌ره‌وه " Offensive Realism" بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش بریتیه له باوه‌ڕ هه‌بوونیان به‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی نێوده‌وڵه‌تی، كه په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چوارچێوه ده‌كات، سیسته‌مێكی پاشاگه‌ردانیه و له‌سه‌ر بنه‌مای ململانێ پێكهاتووه.
ده‌وڵه‌ته‌كان له ژێر سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تیه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانیان ده‌ده‌ن، كه بریتین له مانه‌وه و كاركردنیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی له‌سه‌ر حیسابی ده‌وڵه‌تانی تر.
به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی جه‌نگ هه‌ر بوونی ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا ئاشتی وه‌كو حاڵه‌تێكی كاتی ده‌مێنێت، چونكه ڕێكنه‌كه‌وتن و دژبه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تان ململانێی نێوده‌وڵه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. دیاره هێزیش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له دیاریكردنی ڕێڕه‌و و ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كان.
سروشتی پێكهاته‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كان ناچار ده‌كات، بخزێنه ناو هاوپه‌یمانێتی سیاسیه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان. بڕیاری سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزانه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی جیهان، له كاتێكدا بڕیاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كان ته‌نها كاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌بێت، كه له ڕووی جوگرافیه‌وه هاوسنوورن.
له لایه‌كی تره‌وه پرۆسه‌ی ده‌ركردنی بڕیار له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بریتیه له چوار ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی: ده‌ستنیشان كردنی گرفت و بڕیاردان له‌سه‌ری، گه‌ڕان به‌دوای جێگره‌وه، هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی گونجاو، پاشان جێ به‌جێكردنی ئه‌و جێگره‌وه یان ئه‌و بژارده‌یه.
ده‌ووترێت، ئه‌و وڵاته‌ی خاوه‌ندی مێژوویه‌كی سیاسی نه‌بوو، پێویسته ئه‌زموون له وڵاته به‌ته‌مه‌نه‌كان وه‌رگرێت. له سیاسه‌تدا دوژمنی هه‌میشه و دۆستی هه‌میشه بوونی نیه و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێت سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو دروست بكه‌ین، ئه‌وا لێ ده‌گه‌ڕێین له‌ناو ده‌وڵه‌تێك هه‌ناسه هه‌ڵمژێت، كه خاوه‌ندی سیاسه‌ت نه‌بێت.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیبلۆماسیه‌ت له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زیاتر بووه به ئامرازێكی سه‌ره‌كی ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ڕۆڵێكی تایبه‌ت و گرینگ ده‌گێڕێت له درووستكرنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان و كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری و گه‌یشن به ڕێگاچاره بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی، كه جێگای بایه‌خی ده‌وڵه‌تانن.
پێمان وایه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا دیبلۆماسیه‌ت ڕۆڵێكی گرینگ ده‌گێڕێت له گونجاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه ده‌ژ به یه‌ك و بۆچوونه جیاوازه‌كان و ئاسانكاری ده‌كات له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌بایی و لێكتێگه‌یشتن له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان.
ده‌وڵه‌تان ده‌توانن له ڕێگه‌ی دیبلۆماسیه‌ت پێگه‌یان به‌هێز و هه‌ژموونیان فراوانتر بكه‌ن، به تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌یار و له كاتی پشتگیری كردن له ئاشتی و خۆ دوورخستنه‌وه له جه‌نگ. ئه‌گه‌ر دیبلۆماسیه‌ت بوونی نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته دابهێنرێت، چونكه مه‌ودا چالاكی و كارایی دیبلۆماسیه‌ت پێوه‌رێكی گرینگه بۆ پێوانی هێزی ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌ت ناتوانێت له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵێكی تایبه‌ت بگێڕێت، ئه‌گه‌ر پشت به دیبلۆماسیه‌تی زیره‌ك نه‌به‌ستێت.