ڕای گشتی و ڕۆڵی سه‌ركرده
March 16, 2021
وتار و بیروڕا
ڕای گشتی چییه؟
ڕای گشتی به كۆمه‌ڵێك له بیر و بۆچوون و تێڕوانینی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌وترێ كه له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و كولتووری و … وه‌ك یه‌ك بچێ و هه‌ست و سۆزیان ببزێوێ و ببێ به په‌رچه كردارێك كه ڕه‌د فێعلێكی هاوشێوه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه. به‌ڵام خاڵێكی گرینگ له‌م پێوه‌ندییه‌دا جیاوازیی نێوان هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ ڕای گشتییه.
هاوڕا بوون واتا پشتیوانی كردنی زێهنی و زمانی له بابه‌تێك، به‌ڵام ڕای گشتیی پارچه كردارێكه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به بابه‌تێك، جا بابه‌ته‌كه چ نێوخۆیی بێ یان په‌یوه‌ست بێ به ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه.
تۆماس هابز، فیلسووفی به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م له پێناسه‌ی ڕای گشتیدا ده‌ڵێ كه ڕای گشتی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاسته‌قینه‌ی جیهانه و سه‌رچاوه‌ی هێزه.
پێشهوائهوكهسهیه كه‌ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رچه‌ند كه‌سێكدا هه‌بێ له‌م باره‌یه‌وه لیندیمان ده‌ڵێ:
"پێشهواكهسێكه كه‌خه‌ڵكی به‌فه‌رمان وهه‌ست ونه‌ستی ڕازی ده‌بن به‌وپێیه‌ی بناغه‌ی باوهڕوڕهفتاره".
كه‌س تائێستاگومانی له‌وه‌دا نییه كه به‌رپرسی وڵات ده‌توانێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جێ ده‌ستی دیاربێت به‌سه‌ر هه‌موو ڕووداوێكه‌وه، دیاره هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕۆڵ وبه‌رپرسیارێتی جا ئه‌مه وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه چوونێك بێ بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ده‌ره‌وه یا پێویستی هه‌نگاونان بێ له وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌ست پێشخهرییهدا، به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ گۆڕانكاری بكا له هاوسه‌نگی زنجیره‌یه‌ك كاری مهبهستدارد، اهاوسهنگیش له بنچینه‌دا بریتییه له‌كۆمه‌ڵێ ڕووداوی هه‌میشه‌یی دیار، ئه‌شێ به‌رپرسی سیاسی بگاته جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزانه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی پێویسته په‌یڕه‌ویان بكات، به‌ڵام گرفت له ڕاستیدا له‌مه‌دا نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده ئایا به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی ده‌گاته ئه‌وه‌ی به‌هۆی كاری به‌رده‌وامه‌وه پێكهاته قوڵه‌كانی میلله‌ت به‌ره‌و باشی وه‌رچه‌رخێنێ یان ئه‌م پێكهاتانه پابه‌ندی یاسا گه‌وره حهتمییهكان ده‌بنه‌وه. پێشه‌وایه‌تی واته سه‌ركردایه‌تی كردنی جه‌ماوه‌ر به واتایه‌كی تر واته كاركردنه سه‌ر ڕێباز‌و بیریان یا بزانن چۆن بهئاراستهكانی خۆیان ده‌یانخه‌نه ژێربار و به‌لای خۆیانا ته‌یاریان ده‌كه‌ن. چه‌ند جۆر پێشهوایهتیمان هه‌یه‌له‌وانه
یه‌كه‌م پێشه‌وایه‌تی سیاسی:
توماس كارلایل (1841)ده‌ڵێ:
"مێژووی جیهان بریتیه له مێژووی پیاوهمهزنهكان".
هه‌روه‌ها ئهمرسن ده‌ڵێ:
"پڕ به مانای وردی وشه مێژونییه، به‌ڵكو چه‌ند مێژوویه‌كی كه‌سایه‌تی هه‌ن".
مارسیل بریلولهپهرتوكهكهی خۆیدا (زانستیسیاسهت)ده‌ڵێ:
هه‌ندێ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گه‌وره كه بنكه‌یه‌كی میللی فراوانیشیان له‌پشت بوو تووشی شكستی هاتن چونكه پێشه‌وایه‌ك یان چه‌ند پێشهوایكیان له‌پێشه‌وه نه‌بوو، هێزی ئه‌م بزوتنه‌وانه له هێزێكی ئه‌م بزوتنه‌وانه له‌هێزێكی ناڕێكهوه به‌رێت به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكی ڕێك‌وپێك، ئاشكرایه هه‌ندێ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی مێژوویی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هونه‌ری تاكه كه‌سێك كه به‌و هونه‌رییه‌ی خۆی توانیویه‌تی به‌رده‌وام بێ و چاوتیژ بێ له‌كاره‌كانیدا تا له‌ئه‌نجامدا به‌ره‌و كه‌ناری سه‌ركه‌وتنی بردوون، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تایشدا هۆكاره‌كانی به‌رده‌ست سنوردار وكه‌میش بوون". نموونه‌ی سه‌ركرده‌و پێشهوامهزنهكان كه ڕۆڵێ به‌رچاویان بووه له‌مێژوودا هه‌مه‌چه‌شن، هه‌یانه پێشهواگهلێكن وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌ره‌و پێشكه‌وتن وئازادی وهێزی گه‌شه‌سه‌ندن بردووه، هه‌ندێ له‌م پێشه‌وایانه بوونه‌ته پێشه‌نگ به‌هۆی ئه‌و قوربانیانه‌ی به‌خشیویانه وئازایه‌تی و لێهاتوویی خۆیان نواندووه له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیاندا هه‌ر لهوڕێیهشهوه توانیویانه ئه‌و ئامانجانه‌ی خۆیان به‌دی بهێنن كه‌مه‌به‌ستیان بووه، ئه‌مانه سمبولی نیشتمانپه‌روه‌ری ومایه‌ی په‌ره‌ستنی بوون لای میلله‌ته‌كانیان چونكه هه‌میشه پابه‌ندی ئه‌و به‌ها باڵا‌و دادخوازیی وقوربانی دان وبێ فیزیه‌وه بوون له‌ئاست به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، ئه‌م سه‌ركردانه پابه‌ندی به‌هایه‌كی به‌رزی مرۆڤایه‌تی بوون به‌هۆی ئه‌م خهسڵهتانهیانهوه توانیویانه رایهكیگشتی نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆیان خوڵقێنن.
ئه‌گه‌ر پێشه‌وایه‌تی كاریگه‌رییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی هه‌بێ ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا سۆزی به ئه‌قڵانیه‌تی میللیه‌وه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن، ئه‌گه‌ر پێشه‌وا ده‌ستی گومڕایی له‌گه‌ڵ میلله‌تدا تێكه‌ڵ بكا‌و ببێته سومبلێك له سومبوله‌كانی یان وێنه‌یه‌ك له‌و وێنهخودیانهی شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، ئیتر ده‌بێته ئه‌قڵ وئومێدو ناسنامه‌ی پێشكه‌وتن وبه‌رزی شكۆییان، هه‌ندێ جار خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی له‌زۆر ڕووه‌وه له خه‌سڵه‌ته‌كانی پێشه‌وایان جیاده‌بێته‌وه سه‌ركردایه‌تی واتههونهری به‌ڕێوه‌بردن.
سه‌ركرده له قۆناغێكی دیاریكراودا له مێژووی گه‌له‌كه‌یدا ده‌بێته سومبولێك ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆو قۆناغه ئاڵۆزه‌كان ده‌برێ بۆ دابینكردنی سه‌ركه‌وتن. به‌واتایه‌كی تر به‌ڕێوه‌بردن له بارودۆخێكی ئاسایی‌دا به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان كه گه‌لان ومیلله‌تان وسوپاو داموده‌زگاكانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویستیان به‌توانا و لێهاتوویی باڵا‌و دانسقه هه‌یه له‌و بوارانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو بازنه‌ی شارهزابوونیهوه، ئیتر له كاتی قه‌یرانه سیاسیه‌كان یا ئابوورییه‌كان یاخود سه‌ربازییه‌كان كۆمه‌ڵگاكان چاو له سه‌ركرده‌یه‌كی شاره‌زا ده‌بڕن كه بتوانێ چاره‌سه‌رێ بۆ گرفته ئاڵۆزه‌كان بدۆزێته‌وه. كاریزما ئهگهركهسایهتیهكی كاریزمایی مانای وایه خه‌سڵه‌تێكی شاراوه‌یت و بناغه‌یه‌كی پته‌وت هه‌یه بۆ كارتێكردنێكی بێ ئه‌ندازه، جا ئه‌مه‌ت له‌ڕێی په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستانه‌ی كه‌سایه‌تیته‌وه چنگ بكه‌وێت یان له‌ڕێی ئه‌و حه‌شاماته زه‌به‌لاحه‌ی خه‌ڵكییه‌وه بۆت بێته ده‌ست. له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كردن پێشه‌وا یان سه‌ركرده یان سه‌رۆك كارده‌كه‌نه سه‌ر ڕای گشتی، ئه‌ویش به زه‌بری ئه‌و توانایه‌یان كه وایان لێده‌كات متمانه وڕێزی گه‌له‌كه به‌لای خۆیاندا ڕاكێشن تا خه‌ڵكه‌كه بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و كارانه‌ی ئه‌م پێی هه‌ستاوه كارگهلێكن له ده‌ستی هه‌مووكه‌س نایه‌ت.
له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه بوونی نموونه‌ی ڕه‌فتاری دانسقه‌یان واله مێشكی ڕای گشتی چاپ ده‌بێ كه ئه‌م سه‌ركرده‌یه تاقه سوارو پارێزه‌ره بۆ چاره‌نووسی میلله‌ت، هه‌رلێره‌وه ئه‌و سه‌ركرده‌یه به‌پشتی ئه‌و بۆچوونانه‌ی له مێشكی ڕای گشتی داچهسپاوه ده‌توانێ جارێكی تر هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ یهكخاتهوه و بیانبات به‌و ئاقاره‌دا كه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانیدا ده‌گونجێ، ئه‌ویش به ڕۆشنبیركردنی سیاسی ونیشتمانی به‌رده‌وام ونوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش دیاره سوود له چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی ته‌كنیكی وه‌رده‌گرێ، كه خۆی ده‌ستنیشانیان ده‌كا تا بگونجێن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجه‌ی چاوی تێبڕیوه یا به‌پێی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه ده‌یه‌وێ به‌ئامانجی بگه‌یه‌نێ.