کوردستانێکی بەهێز چۆن دروست دەبێت ؟

کوردستانێکی بەهێز چۆن دروست دەبێت ؟

خاڵی سەرەکی بۆ دروست کردنی کورستانێکی بەهێز ، تەنها بەدروست کردنی هێزی چەکداری نیشتیمانی دەبێت و نابێت هێزی چەکدار لەدەست حزبێت ، پێ ئەچێت ئەم تێروانینەم جێی گاڵتەجاری هەندێک بێت ، بەڵام ئەمە ڕاستیەکەیە تا حزب خاوەن هێزی چەکداربێت ، کوردستان ئارامی بەخۆیەوە نابینێت ، هەمیشە دەبێت چاوەروانی خیانەت بکرێت ، چاوەروانی دووئیدارەی بکرێت، چاوەروانی شەری ناوخۆبکرێت، حکومەت پەرلەمان کارتۆنی دەبێت ،گەندەڵی و دزی فزی تائەوپەری دەبێت ، ماڤیاگەرایەتی رۆژ بەرۆژ پەرەئەسێنێت .... هتد .
گەر ئەم هەنگاوە نەنێرێت ، تاکی کوردی نابێت چەوەروانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت، هەمیشە هاوڵاتی سڤیل ژێردەستەو چەوساوەدەبێت ....

چیدی پێویست ناکات دهۆڵی ئەوەڵێدەین کێ خیانەتی کرد کێ نەیکرد کێ کوردایەتی دەکات کێ بەرژەوەندی خوازە، بەپێش چاومانەوە خیانەت دەکەن دەمان فرۆشن دەمان گوژن مافمان دەخۆن هەمووی بێدەنگە !
زۆر گرنگە بپرسین هۆکاری ئەم بێدەنگیە چیە ؟
بەخیانەتەکانیان نازانرێت ؟
بەڵگەی حاشاهەڵنەگر نیە ؟
یان تاکەهۆکار هێزی چەکداری حزبیە و کەس پێیان ناوێرت ؟
گەرحکومەت و پەرلەمان توانای سزادانی خائین و خۆفرۆشانی نەبێت، بونیان چ مانایەک دەگەیەنێت ؟
گرنگترین هەنگاو بەروەو کوردستانێکی بەهێز کوردستانێکی ئارام کوردستانێکی خۆشکوزەران ، دامەزراندنی هێزێکی چەکداری نیشتیمانیە ، بەپێچەوانەشەوە تاحزب خاوەنی هێزی چەکداربێت دۆخی کوردستان لەئێستە باشترنابێت .
Top