گوڕا نکارى چاوەروانکراو ....

گوڕا نکارى چاوەروانکراو ....

گوڕانکارى پروسەیەکى پێویستە بۆ نوێبونەوەو پێشکەوتنى ژیان و کومەڵگا ، بەلکو خەسلەت و هۆکارى مانەوەى مروڤایەتییە ، لە ئەنجامى هەڵکشانى کومەڵگاى مروڤایەتى لە ڕووى چەندایەتى و چونایەتییەوە ، گورانکارى دەبێتە خواستێکى سروشتى و پێویستىیەکى بنەڕەتى بۆ بەردەوامبوون و گەشەکردنى پەیوەندییە هەمەرەنگى بەرێوەبردن و دابینکردنى کەشى لە بارى نەش و نما ، گورانکارییەکان لەو سات و کاتانەدا ڕوودەدەن (ڕووداوگەلێک بێنە پێشەوە ) و دەبن بە خاڵى وەرچەرخان و کاریگەر و کارتێکەر لە سەر هەموو ئاستەکاندا.. دەرەنجامى هەردوو شەرى جیهانى (گورانى سیستمى رێکخستنەوەى
پەیوەندییەکان و تەوژمى بالادەستى نێوان هێزە گەورەکان لێکەوتەوە) .
بۆیە وا مەزندە دەکرێت ، لە دواى کوتاییهاتنى نەخوشی کورونا ، کە دەکرێت بە شەڕى سێیەمى جیهانى ناوەزەدبکرێت ، گورانکارى لە شێوازى بەرێوەبردن و سەنگ و کاریگەرى زلهێزەکان بەدی بێت ، لەو بوارەشدا وا چاوەرواندەکرێت (سیستمى یەک جەمسەرى ، لیبراڵیزم و دیموکراسی ) کە ماوەیەکە ڕووبەڕووى تەنگژەیەکى بونیادى زور بونەتەوە ، چیتر سەرمەشقى فەلسەفەى حکومڕانى جیهانى نەبن . بەزەقى کەم و کوڕى سیستمى ناوبراو لە ئاستى چارەسەرکردنى کێشەکاندا بەدیدى دەکرێن وەک : مانەوەى کێشە دێرینەکانى ناوچەى ڕوژهەڵاتى ناوەراست بە هەڵواسراوى (کێشەى گەلى کوردستان ، گەلى فەلەستین ، بزووتنەى پولیساریو ) هەروەها سەرهەڵدانى بزووتنەوەى نیشتیمانیی گەلانى (کەتالونیا ،کویبیک ،ئسکوتلاند و بە هێزبوونى ئاراستە نەتەوەیییەکانى ئەوروپا ) و دیارترینیان ( بریکزێت ، فریکزێت و ترەمپنیزم : ئەمریکا یەکەمە) .
ئەوەى دەبینرێت دەرەنجامێکى هەستپێکراوى تەنگژەى کورونا ، ئەوروپاى هێناوە پەلاقاژەى لیکترازان ، هەر وڵاتێک خەریکى چارەسەرى خوماڵییە و دەست بە توانا دارایی و زانستییەکانى خویەوە گرتووە و دورکەوتوتەوە لە پرینسیپى (هاوکارى و هەماهەنگى ) وەک پێوەرێکى بنەڕەتى پێرەوى ناوخۆى یەکێتى ئەوروپا ، لە لایەکى دیکەوە سیستمى تەندروستى ئەوروپا تا ئێستا بێ تواناییەکى زورى پێوەى دیارە و دەستەوەستانن لە ئاستى دوزینەوەى چارەسەرێکى ئەکتیڤ بۆ نەخوشى کورونا ،کە تاکو ئێستا زیاتر لە ملیونێک کەس توشى بونەتەوەو دەیان هەزار کەسیش کوچى دواییانکردووە بە تایبەتى لە (ئیتالیا ، ئەمریکا و ئەسپانیا ). سەرەراى سەرهەڵدانى تەنگژەیەکى قورسی ئابورى جیهانى و دور نییە بەم نزیکانە تواناى لێی دەربازبونى نەبێت . بەم خوێندنەوە کورتە وا مەزندە دەکرێت بەلاى کەمەوە چیتر (یەکێتى ئەوروپا ) وەکو خوى نەمینیتەوە و سیستمى فرە جەمسەرى دووبارە شوێنگرەوەى سیستمى یەکجەمسەرى بێتە کایەوە ، بەلاى کەمەوە بێت بە (سیستمى دوانەیى ئەمریکى - چینى ) .
Top