په‌روه‌رده پێویستى به ویژدانێكى زیندووه
February 24, 2020
وتار و بیروڕا
هه‌روه‌كو ده‌لێن " ویژدانى زیندوو سه‌رینێكى نه‌رم و نیانه".
په‌روه‌رده و فێركردن په‌یامێكى گرنگ و به‌رز و بڵنده، وه راسپارده و ئه‌مانه‌تێكى به نرخ و به‌هاداره و خراوه‌ته نێو ده‌ست و گه‌رده‌نى مامۆستایان، ئه‌گه‌ر ئه‌و راسپارده و ئه‌مانه‌ته له كیس چوو، ئه‌وا هه‌موو شتێك له كیس ده‌چێت.
شك له‌وه‌دانییه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن سه‌ره‌تا په‌روه‌رده‌كردنه ئینجا فێركردن، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا قوتابییه‌كانمان له سه‌ر بنه‌ما جێگیر و باوه‌ڕ و بنچینه نه گۆڕه‌كان په‌روه‌رده بكه‌ین، ئینجا فێری بابه‌ته‌كانى خوێندنیان بكه‌ین، به دڵنیایی ده‌پرسن ئایا پرۆگرامه‌كانمان ئاماژه‌ى زیندوون بۆ په‌روه‌رده كردنى ئه‌و بنه‌مایانه؟ ئایا پرۆگرامه‌كانمان ئامانج گرو مه‌به‌ستداری ئه‌و پرسه‌ن كه پرسى بنیاتنانى مرۆڤى راسته‌قینه‌یه؟ یان ئایا ئامراز و پێداویستییه‌كانى له پرۆگرامه‌كان له به‌رده‌ستن تاوه‌كو بتوانین قوتابیان بجولێنین و گۆشیان بكه‌ین به‌ره‌و جێ به‌جێ كردنى ئامانجه پێویستییه‌كان؟ ئه‌و پرسیارانه و چه‌نده‌ها پرسیارى تر له هزر و بیری هه‌ر یه‌كێكمان په‌نگى خواردووه؟
به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه مامۆستاكانمان ده‌توانن په‌یوه‌ست ومتووی پرۆگرامێك نه‌بن كه به ووردی باسى خۆشه‌ویستى بۆ نیشتمان و دره‌وشانه‌وه‌ى كارامه‌ییه‌كانى نه‌كردووه، بۆیه په‌روه‌رده كردن و ئاشناكردن و تێگه‌یاندنى قوتابییه‌كانمان به بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان وه‌كو په‌روه‌رده‌كردنیان له سه‌ر بنه‌ماكانى هاووڵاتى بوونى سوودبه‌خش و خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمان و بۆ یه‌كتر ئه‌ركى مامۆستاكانمانه، ده‌توانن له هه‌مان كاتدا رۆڵ و ئه‌ركی باوك و دایك ببینن له راست كردنه‌وه و چاك كردنه‌وه و هه‌موار كردنه‌وه‌ى ره‌فتار و كرده‌وه‌كانى قوتابییه‌كان، چونكه قوتابییه‌كانمان زۆربه‌ى كاتیان له قوتابخانه به سه‌ر ده‌به‌ن و مامۆستاكانیان خۆش ده‌وێت زیاتر له دایك و باوكیان، چونكه مامۆستایان نموونه‌ى هه‌ره پێشه‌نگى دره‌وشانه‌وه و سوودبه‌خش له ژیانى قوتابیان و جێگاى متمانه‌ى به‌رده‌وامن و ئاماده‌ن هه‌موو شتێك لاى مامۆستاكانیان باس بكه‌ن كه ئه‌سته‌مه لاى باوك و دایكی باسى بكه‌ن، بۆیه كاریگه‌رى مامۆستا له سه‌ر قوتابی زۆره ده‌توانرێ سوودی لێ ببینرێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنى قوتابییه‌كانمان له سه‌ر چه‌نده‌ها بنه‌مای سودبه‌خش بۆ خودى قوتابی و كۆمه‌ڵگه، بێگومان مامۆستایانى به ئه‌زموون و لێزان و خاوه‌ن كارامه‌ییه‌كان نه‌یانهێشتووه ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژوویی و ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌یان له ده‌ست بچێت و به‌رده‌وام ویژدانى خۆیان ئاسوده كردووه و قوتابییه‌كانیان په‌روه‌رده كردووه له سه‌ر بنه‌ماكانى خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان و خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر و دره‌وشانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاكانى ره‌وشتى جوان و راستگۆیی و دڵسۆزی .... تادوایی، كه هه‌رده‌م بوونه‌ته هه‌وینێك بۆ دروست كردن و چه‌كه‌ره‌كردنى كه‌سایه‌تیه‌كى سه‌ركرده‌یی له ناخى قوتابییه‌كان تا له داهاتوو هه‌ست به پاراستنى راسپارده و ئه‌مانه‌ته‌كان بكه‌ن و نیشتمانیان خۆش بوێت و پارێزگاری له هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له خۆڵ و خاكى نیشتمان بكه‌ن، كه له هه‌ر هه‌ڵمژینێك بۆ خاك و نیتشمان هه‌ست به بۆن و به‌رامی تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێره‌كان بكه‌ن، قوتابییه‌كان په‌روه‌رده بكه‌ن له سه‌ر كۆمه‌لێ چه‌مك و بنه‌مای جێگیر و نه‌گۆڕ كه هه‌رگیز قوتابیانمان نه‌توانن له یاد بكه‌ین و چاو پۆشى لێ بكه‌ن، كه ته‌نها به مامۆستا ده‌كرێ، چونكه ئه‌ركی مامۆستا ئه‌ركێكى پیرۆز و له بیر نه‌كراوه، وه پێویسته به ویژدانێكى زیندوو جێ به جێ یان بكات، له بیرمان نه‌چێت هیچ شادومانی و به‌خته‌وه‌رییه‌ك هاوسه‌نگ و یه‌كسان نییه به ئاسوده‌یی و حه‌سانه‌وه‌ى ویژدان ، هه‌روه‌كو دلێن "ویژدان ده‌نگى راستى و هه‌قه" بۆیه گرنگه ویژدانه‌كانمان له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌نگى راستى و هه‌ق بن و وه‌كو دوڕ و یاقووت هه‌رده‌م بدره‌وشێنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی