ڤایرۆسی سیاسی .....

ڤایرۆسی سیاسی .....
هەندێک پێی باشە بمرێت بەڵام دەست بەرداری بیرکردنەوە سەقەتەکانی نەبێت !
ئەم مافیا گەراییەتیەی لە زۆنی سەوز دەگوزەرێت ، زۆر جێگای پرسیار و تێبینییە ؟!
روونە حکومەتی هەرێم هیچی پێ ناکرێت لەئاست ئەم چەتە و مافیانەی یەکێتی کەبەکوشتن و چاوسورکردنەوە و دەست بەسەرکردن و بەزەبری هێز دەستیان بەسەر زۆنی سەوزدا گردووە ....

بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە تاکەی بەردەوام دەبن و ئەم چەتەگەرایەتیەیان بۆ دەرواتە سەر ؟
حکومەتی هەرێم گەر حکومەتی هەموو کوردستانە و کوردستان یەک پارچەیە بۆ ناتوانێت چەند چەتە و مافیایەکی یەکێتی بەیاسا سزابدات ؟!
دانیشتوانی زۆنی سەوز تاکەی بێدەنگی هەڵدەبژێرن و لەم کۆت و بەندە خۆیان ڕزگار ناکەن ؟!
سەرەرای ئەم هەموو دزی و فزی و کوشتن و برینەی ڤایرۆسەکانی یەکێتی ، بۆ پەردەپۆش کردنی ڕۆژانە لەڕاگەیاندنەکان دەستەپیسەکانیان بەمو بەودا دەسرن و هەندێ مێشک تەسکیش دوایان کەوتون چەپڵەیان بۆ لێدەدەن !

زۆر گرنگە دانیشتوانی زۆنی سەوز لەفۆبیای شارچێتی خۆی ڕزگاربکات و ڕاستیەکان وەک خۆی ببینێت ، ئەم بابەتە لەئێستادا وروژێنراوە تنها بۆ پەردەپۆش کردنی ئەم مافیاگەری و دزی فزییەیە کە لەم زۆنە ئەنجام دەدرێت، گەر حکومەت غەدر لە سلیمانی دەوروبەری دەکات یەکێتی بۆناکشێتەوە کە خۆی بەخاوەنی ئەم زۆنە دەزانێ و دەستی بەسەریدا گردووە ؟

عەلی وەردی لە کتێبی (خەونەکان لە نێوان زانست و بیروباوەڕدا) دەڵێت باپیرم یەکەم جار کە بیستی فڕۆکە دروستکراوە بڕوای نە دەکرد ، کاتێک پێیان وت ئەجنەبییەکان فارگۆنێکیان لە تەختە و ئاسن دروستکردوە بە هەوادا دەفڕێ، وەخت بوو شێت بێت، چونکە ئەو بڕوای وابوو فارگۆن ئەگەر ئەسپ ڕای نەکێشێت هێزێ نییە بتوانێت بیجوڵێنێت، چ جای ئەوەی بتوانێت بە ئاسماندا بفڕێت، هەتا کار گەشتە ئەوەی باپیرم خەڵکێکی زۆری کۆکردەوە و بەڵگەی عەقڵی بۆ خەڵک ئەهێنایەوە و چەکوشێکی بەرز کردەوە و ئەی وت خەڵکینە ئایا ئەم تەختە و ئاسنە ئەتوانێت بفڕێت؟

خەڵکەکەش بەوپەڕی حەماسەتەوە هاواریان ئەکرد ( نافڕێت... نافڕێت ) ئەڵێت باپیرم نەمرد، هەتا ئەو کاتەی بە چاوی خۆی تەختە و ئاسنی بینی بە ئاسماندا دەفڕی، حەزی ئەکرد کوێر بوایە بمردایە بەس ئەو ڕاستییەی بە چاوی خۆی نەدیبایە کە (تەختە و ئاسن) دەفڕێ، چونکە ئەو نەیدەویست دەستبەرداری بیرکردنەوەکانی بێت ....

بۆیە زۆر گرنگە هاوڵاتیانی زۆنی سەوز چاوکراوەتربن و ڕاستیەکان وەک خۆی ببینن، دوای چەواشەی خۆفرۆش و مافیاکان نەکەون و دەست بەرداری ئەوبیرکردنەوە سەقەتانەبن کە شارێک خزمەت دەکرێ و شارێک پشتگوێ خراوە، زۆر ڕونە ( زۆنی سەوز بەتەواوی دەستی بەسەردا گیراوە و سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی دەرواتە گیرفانی چەند بەناو بەرپرسێکی یەکێتیەوە)
مافی هاوڵاتیان و خزمەت کردنی زۆنی سەوز لای یەکێتیە نەک لایەنەکانی دی .
Top