گرنگه په‌یمانگاى گه‌شه‌پێدان بكه‌ینه ده‌زگایه‌كى نیشتمانى په‌روه‌رده‌یی
January 27, 2020
وتار و بیروڕا
پیاوی بۆكسێنى به‌ناوبانگى ئه‌مریكی محه‌ممه‌دعه‌لی كلای ده‌لێ" هه‌موو چركه‌یه‌ك رقم له مه‌شق و راهێنان ده‌بووه وه، به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌مگوت سازش مه‌كه ده‌ست به‌ردار مه‌به، با ئێستا ماندوو بیت دواتر به‌درێژایی ژیان وه‌كو پاڵه‌وان ده‌ژی".
له‌وانه‌یه زۆر له مه‌شق و راهێنان كردن به گشتى ماندوو بین و بێزار بین، به‌ڵام به‌رده‌وامیمان و ده‌ست به‌ردار نه‌بوونمان له سه‌ریان له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین، بۆیه گرنگه به ئیراده‌وه توانای پۆلاینه‌وه پێشوازی له هه‌موو مه‌شق و راهێنانێك بكه‌ین، چونكه ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر چاوه‌ڕوانه، بۆیه كاركردن له سه‌ر ئه‌نجامدانى چه‌نده‌ها خولى راهێنانى جۆراوجۆر بۆ مامۆستایان له پشووی هاوین، یانیش له كاتى ساڵى خوێندن له ئێواران به به‌رده‌وامى مسۆگه‌ر كردنى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى تواناكانى مامۆستایانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه، جگه له‌وه‌ش بریتییه له گرنگترین گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یی، بۆیه كاركردن له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى گرنگى بایه‌خى شكۆی پیشه‌ی فێركردن و وانه‌گوتنه‌وه‌یه له ئه‌نجامى ئه‌و خولانه‌دا.
شك له‌وه‌دانییه هه‌موو ووڵاتانى پێشكه‌وتوو له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن به‌رده‌وام گرنگى به خول و مه‌شق و راهێنان ده‌ده‌ن بۆ مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام دانه‌بڕێن له زانست و زانیاری نوێ وه‌كو(سه‌نگاپوره و كۆریای باشور و ژاپۆن و ئه‌مریكا و ووڵاتانى پێشكه‌وتوو) له په‌روه‌رده و فێركردن كه هه‌رده‌م چاویان له سه‌ر په‌ره‌پێدانى مامۆستاكانیانه كه به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنێكى په‌روه‌رده و فێركردنن.
گه‌ر ته‌ماشای ووڵاتانى عه‌ره‌بی بكه‌ین به گرنگییه‌وه له رێگاى په‌یمانگاى مه‌شق و راهێنان په‌ره به تواناكانى مامۆستایان ده‌ده‌ن، بۆ نموونه له ئه‌رده‌ن (ئه‌كادیمیای مه‌لیكه رانیا) له حوزه‌یرانى ساڵى (2009) كراوه‌ته‌وه ، ئه‌كادیمیاى مه‌لیكه رانیا بۆ راهێنانى مامۆستایان ده‌زگایه‌كى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆی بێ قازانجه له ژێر چاودێری مه‌لیكه رانیا كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و فێركردنى ئه‌رده‌ن كار ده‌كه‌ن له پێناو گه‌شه‌كردنى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى پیشه‌ی مامۆستایان و سه‌ركرده‌كانى قوتابخانه و پڕ كردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن له وڵاتى ئه‌رده‌ن به تایبه‌تى و له جیهانى عه‌ره‌بی به‌گشتى، كه دیدگاى ئه‌و ده‌زگایه بریتییه له هه‌ڵكشان و په‌ره‌پێدانى چۆنیه‌تى فێركردن له ئه‌رده‌ن و ووڵاتانى عه‌ره‌بی به ئه‌نجامدانى خولى راهێنانى به‌رده‌وام بۆ مامۆستایان و پێشخستنى تواناكانیان، هه‌ر له رێگاى ئه‌و ئه‌كادیمیایه به‌رده‌وام گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و زانكۆكان ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌شدارى كردنى مامۆستایان و ده‌رچووانى زانكۆكان بۆ په‌ره‌پێدانى پسپۆڕى و تواناكانیان له رێگاى خولى راهێنانى به‌رده‌وام. به هه‌مان شێوه له وو‌ڵاتى سعودیه په‌یمانگاى راهێنانى مامۆستایان دامه‌زراوه وه‌كو مه‌ڵبه‌ندێكى نیشتمانى بۆ گه‌شه‌كردنى پیشه‌یی پسپۆری مامۆستاكان و په‌ره‌پێدانى كارامه‌ییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها له ئیمارات په‌یمانگاى سه‌ربه‌خۆ هه‌یه بۆ راهێنان و مه‌شقی مامۆستایانى قوتابخانه‌كانى حكومی و ناحكومی، بۆ به‌هێزكردن و پێش خستنى پسپۆڕى و تواناكانیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به شێوه‌ى ته‌ندروست و په‌روه‌رده‌یی وانه‌كان بلێنه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بلێم ئێمه له هه‌رێمى كوردستان (3) سێ په‌یمانگاى گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌ییمان هه‌یه كه له ساڵى (2013) چۆته بواری جێ به‌جێ كردن بۆ مامۆستایانى هه‌ڵگری بڕوانامه‌ى دبلۆم و په‌ره‌پێدانى پسپۆڕییه‌كانیان، بۆیه گرنگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوونه‌وه بۆ ئه‌و په‌یمانگایانه بكاته‌وه له ساڵى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا له هه‌موو روویه‌كه‌وه، ئه‌و په‌یمانگایانه چیان بۆ كراوه و ئه‌وان چیان به‌خشیوه گرنگه بزانرێ، له‌وه‌ش گرنگتر پێویسته گرنگى و بایه‌خی زیاتریان پێ بدرێت، به‌ڵام پێداچوونه‌وه به كۆی هه‌یكه‌لیه‌ت و ده‌سته‌ى كارگێڕى و ژماره‌ى مامۆستاكانیان بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌ببڕێن و سه‌رپه‌رشتیان بكرێت و پلان و به‌رنامه و دیدگا و په‌یامیان روون بكرێته‌وه، وه‌كو په‌یمانگایه‌كى باڵا بۆ مه‌شق و راهێنانى مامۆستایان بناسرێت كه بتوانێ پێداویستییه‌كانى قوتابخانه‌كان و په‌روه‌رده‌كان پڕ بكاته‌وه و جێ به‌جێ یان بكات و به به‌رده‌وامى (به‌یانیان و ئێواران) خولى راهێنان و مه‌شقى جۆراوجۆرى لێ ئه‌نجام بدرێت و ببێته ده‌زگایه‌كى نیشتمانى په‌روه‌رده‌یی، هه‌موو مامۆستایانى قوتابخانه‌كانى حكومی و ناحكومی به‌شدارى له خولى راهێنان و مه‌شق بكه‌ن له‌و په‌یمانگایه بڕوانامه‌ى ده‌رچوونیان پێ بدرێت و مامۆستایانى ئه‌و په‌یمانگایه‌ش به پێی پسپۆڕى پێویست میلاكیان بۆ دابنرێت و رێك بخرێنه‌وه، هه‌موو جۆره پسپۆڕیه‌ك هه‌بێت تا بتوانن هه‌ر له‌و په‌یمانگایه جۆره‌ها خولى جیاواز ئه‌نجام بدرێت بۆ فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت و په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كانیش به شێوه‌یه‌ك به پێی پلان وبه‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه سه‌رجه‌م مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیار و یاریده‌ده‌ر و فه‌رمانبه‌ران بڕوانامه‌ى په‌یمانگاى راهێنان و مه‌شقیان هه‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانى پسپۆڕی و تواناكانیان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی