بۆچى په‌روه‌رده پێش فێركردنه؟
January 21, 2020
وتار و بیروڕا
دواى چه‌ند رۆژێكى تر قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان دواى پشووی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه و پۆله‌كانى خوێندن، كه قوتابخانه ئه‌ركى زۆر قورس وهه‌ستیار و كاریگه‌ره. نابێ له بیرمان بچێت قوتابخانه به‌رپرسیاریه‌تى ویژدانى ومێژوویی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنى منداڵه‌كانمان، به‌ڵام كامه‌یان پێش ئه‌وه‌ى تره، بێگومان په‌روه‌رده پێش فێركردنه، ده‌پرسین بۆ په‌روه‌رده پێش فێركردنه، چونكه په‌روه‌رده پارێزگارییه و خۆ پاراستنه، پڕه‌نسیپه، به‌هایه، راستگۆییه، دڵسۆزییه، ئه‌وه‌ى ووشه و چه‌مك وگوفتار و كرداری جوانه په‌روه‌رده‌یه، بێگومان فێركردنیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام په‌روه‌رده و فێركردنه، گه‌ر ته‌ماشای ناو و ناونیشانه‌كان بكه‌ین ده‌لێ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی .......، كه‌واته كار و ئه‌ركی سه‌ره‌كى قوتابخانه سه‌ره‌تا په‌روه‌رده كردنه ئینجا فێركردن. ئه‌وه‌ى له ناوه‌وه‌ى په‌رژین وشوره‌ى قوتابخانه‌كان گۆێ بیست ده‌بین و ده‌مانه‌وێ ببینین ئه‌وه‌یه ئه‌ركی مامۆستا ده‌بێت په‌روه‌رده‌كاری بكات ئینجا مامۆستایه‌تى، هه‌ر له سه‌ر ده‌ستى مامۆستایه قوتابی په‌روه‌رده ده‌كرێ له‌سه‌ر دڵسۆزی و راستگۆیی و متمانه به‌خۆبوون و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تى و رێزگرتنى یاسا و رێنماییه‌كانی ووڵات و یه‌كتر قبوڵ كردن و ووتووێژ و گفت و گۆكردن و ره‌خنه له خۆ گرتن و هاووڵاتى بوون و خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان و هاووڵاتیان هه‌موو ئه‌وانه و چه‌ندان بنه‌ما و به‌ها و چه‌مكی تر كه پێویسته قوتابی له قوتابخانه‌كان له‌سه‌ریان په‌روه‌ده بكرێ له‌لایه‌ن مامۆستا دڵسۆزه‌كان، ئه‌وكات مامۆستا رۆڵى ده‌بێته رۆڵى په‌روه‌رده‌كارێكى ئاراسته‌كراو هاوڕێی قوتابی، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت رۆڵى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پرۆگرامه‌كان ده‌بێت كاریگه‌ر بێت و بوونیان هه‌بێت، واته پرۆگرامی زیندوو هه‌بێت بۆ په‌روه‌رده كردنى قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان له سه‌ر هه‌موو بنه‌ما و به‌ها په‌روه‌رده‌یی جوان كه به‌درێژایی ژیان له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان گه‌وره و گه‌وره‌تر ده‌بن، ئه‌وه‌ش له خزمه‌ت پرۆسه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارییه، جگه له‌وه‌ش خاڵى وه‌رچه‌رخان و چه‌قی قورسایی به‌رپرسیاریه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه به‌تایبه‌تی پرۆگرامه‌كان تا چه‌ند توانیویانه نه‌وه‌یه‌كى زیندووی به ئاگا و بارگاوی كرا‌و به به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان په‌روه‌رده بكات، كه په‌روه‌رده پێش فێركردن رۆڵى دیت و مامۆستاش رۆڵى په‌روه‌رده‌كاری بینى و قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كان هه‌ستیان كرد ئه‌وا قوتابخانه‌كه‌یان هه‌رده‌م بۆته مناره‌یه‌كى رۆناكی به‌خش بۆ رۆشن كردنه‌وه‌ى به‌ر دید و به‌رچاوی قوتابییه‌كانمان و نه‌وه‌ى داهاتوو كه هه‌رده‌م گرنگى و بایه‌خ ده‌ده‌ن به چاندنی بنه‌ما و به‌هاى مرۆڤایه‌تى خانه‌دانى، ئه‌وا ئه‌وه كات ده‌لێن به‌لێ قوتابخانه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن ئینجا فێریان ده‌كه‌ن، چونكه په‌روه‌رده و فێركردن هه‌ردووكیان به بنچینه دا په‌یامى كاریگه‌ر و گه‌وره‌ن، كه هه‌رده‌م مامۆستاكانمان ده‌بێ زۆر به هه‌ستیاری و پارێزراوی و دڵسۆزی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن و ببه‌خشن له پێناو تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى كارا و زیندوو بۆ كۆمه‌ڵگه، كه سه‌ره‌تا له په‌روه‌رده ده‌ست پێ ده‌كات ئینجا فێركردن .
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی