گرنگى ئه‌زمونه‌كان له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن
January 7, 2020
وتار و بیروڕا
بێگومان له‌و رۆژانه دا تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزی له قوتابخانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن له قۆناغه‌كانى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی، كه خۆی له خۆیدا تاقیكردنه‌وه‌كان گرنگى و بایه‌خی گه‌وره‌ى فێركردنه، چونكه له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان چه‌ند فێربوونه و چه‌ند سوودیان بینیوه له رۆژانه‌ى خوێندن و ئه‌رك و قوتابخانه‌دا، كه ته‌نها چاره‌نووسى قوتابی ناگرێته‌وه له ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوون، چونكه ئامانج و مه‌به‌ست له تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ر ته‌نها ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوون نه‌بێت، به‌ڵكو زانینى ئاست و تواناى قوتابی ده‌رده‌خات كه چه‌ند فێربووه له رۆژانه‌ى قوتابخانه دا، له هه‌مان كات دا تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بنه ئامراز و هۆكارێكى گرنگى فێركردن. هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قوتابی ده‌رده‌خات، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رخه‌ری تواناى راسته‌قینه‌ى قوتابین، بۆیه من له‌م ووتاره‌دا نامه‌وێ باسى ئاماده‌كارییه‌كانى قوتابی بكه‌م یان ئاماده‌كارییه‌كانى خێزان له تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌ڵكو گرنگى تاقیكردنه‌وه‌كان و رۆڵى كارگێڕى قوتابخانه و مامۆستایان باس ده‌كه‌م له رۆژانى تاقیكردنه‌وه‌كان، كه‌وا مامۆستایان وده‌سته‌ى كارگێڕى تاقیكردنه‌وه‌كان وا بناسێنن بۆ قوتابیان كه‌وا مقه‌ستى پاشه رۆژ و چاره‌نووسى قوتابی نه‌بێت له به‌ده‌ستهێنانى نمره‌ى زۆر یان كه‌م، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه قۆناغێك بێت له قۆناغه‌كانى ژیانى فێركاری، قوتابی نابێ لێ بترسێ دوو دڵ و راڕا بێت، به‌ڵكو مامۆستایان قوتابیان رابهێنن له سه‌ر ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندن وپێوانه‌كردنى توانای قوتابییه‌كانمانه له‌و بابه‌ته و وانانه‌ى له رۆژانى رابردوو خوێندوویانه، بزانن ئاست و توانایان چه‌نده و چه‌ند قازانج و سوودیان بینیوه، بۆیه گرنگه كارگێڕى قوتابخانه‌كان و مامۆستایان ترس و دڵه راوكێ قوتابیان له تاقیكردنه‌وه‌كان بشكێنن و تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام دێوه زه‌مه‌ی به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌ى قوتابیان نه‌بن، كه‌واته لێره‌دا هه‌م ده‌كرێ مامۆستایانى به‌رێز به‌دوای پرسیاری ئاڵۆز وقورس نه‌گه‌ڕێن، هه‌میش رۆڵى مامۆستایه‌تى پێشه‌نگ ببینن و مه‌به‌ست و ئامانج له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ قوتابیان روون بكه‌نه‌وه، كه ته‌نها هێنانى نمره‌ى به‌رز نییه، به‌ڵكو ده‌رخه‌ری ئاست و زیره‌كى و تواناكانتانه، لێره‌دا قوتابیانیش هه‌م بیر له گزی و هه‌وڵى نابه‌جێ ناكه‌نه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى نمره‌ى به‌رز، هه‌میش له رۆژانه زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ركه‌كان ئاماده بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كان نابنه مایه‌ى ترس و نیگه‌رانى لای قوتابیان، به‌ڵكو به‌ئیراده و متمانه به‌خۆبوو خۆیان باشتر ئاماده ده‌كه‌ن، چونكه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێته ده‌رخه‌ری ئاست و تواناكان، نه‌ك هێنانى نمره‌ى به‌رز.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی