گرنگى كوالێتى خوێندن له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن
December 16, 2019
وتار و بیروڕا
فه‌یله‌سوف و نوسه‌ری فه‌ره‌نسى دنیس دیدرۆ ده‌لێ" به‌س نییه كه نان دروست ده‌كه‌ى، به‌ڵكو له سه‌رته دروست كردنه‌كه‌ى باشتر بكه‌ى".
له‌و وتاره‌دا ده‌مه‌وێ باسى كوالێتى بكه‌م له په‌روه‌رده و فێركردن، بێگومان هه‌موومان به‌دوای كوالێتى باش ده‌گه‌ڕێین و ده‌مانه‌وێ ئه‌و كارانه‌ى رۆژانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین باشتربن كوالێتیان هه‌بێت، به تایبه‌تى له په‌روه‌رده و فێركردن پێویسته له‌مه‌ودوا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن كوالێتى باش بكه‌ین و په‌روه‌رده و فێركردن له ئاستێك بێت كه جێگاى شانازى هه‌موو لایه‌ك بێت. گومانى تێدا نییه رێگاكانى به‌ره‌وباش و باشتر ئاسان نین و به گوڵ و گوڵزار نه‌خشێنراو نین، به‌ڵكو پێویستى به پلان و ماندووبوون و هه‌نگاوى بوێرانه و خۆنه‌ویستانه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، كوالێتى په‌روه‌رده و فێركردن كۆمه‌لێ بنه‌ماى هه‌یه، پێویسته ئه‌و بنه‌ما و پێوه‌رانه بوونیان هه‌بێت، ئینجا ده‌توانین بلێین كوالێتى په‌روه‌رده و فێركردن باشه و هه‌نگاوى باشى ناوه، سه‌ره‌تا له پرۆگرامه‌كان پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه و ڕه‌خساندنى پرۆگرامه‌كانه له‌گه‌ڵ بارودۆخى كوردستان و بیروهزری قوتابی، جودا له‌وه‌ش پرۆگرامه‌كان پێویستییان به پسپۆڕانى قاڵبوو ده‌سته‌بژێر و شاره‌زای پرۆگرامه‌كان هه‌یه به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى وڵاتانى پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها گرنگه بایه‌خ به مامۆستایان بدرێت به‌رده‌وام خولى ڕاهێنان و مه‌شق ببینن و بتوانن توانا و كارامه‌یی و پسپۆڕییه‌كانیان گه‌شه پێ بده‌ن، به شێوه‌یه‌ك مامۆستاكان هه‌رده‌م حه‌ز و خولیا و ئاره‌زوویان له پرۆگرام و قوتابخانه و قوتابی و كاره‌كه‌ى خۆیان بێت، مامۆستایانى خاوه‌ن سه‌لیقه و حه‌وسه‌له‌ى جوانیان لێ به‌رهه‌م بێت، نه‌توانن به ئاسانى ده‌ست به‌رداری پیشه‌كه‌یان بن و هه‌رده‌م قوتابی و قوتابخانه‌یان خۆش بوێت، ئه‌و كاته ده‌توانن داهێنان ئه‌نجام بده‌ن، جودا له مامۆستا و پرۆگرام پێویسته قوتابخانه‌كان له گوند و شاره‌كان شیاوی خوێندن و په‌روه‌رده كردن بن و ژینگه‌یه‌كى له بار و ڕِه‌خساو و ئاسوده‌ی تیادا فه‌راهه‌م كرا بێت بۆ قوتابیان و مامۆستایان، گه‌ر قوتابخانه مه‌رجه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردنى لێ به‌دی هات، ده‌زگایه‌كى شیاوی په‌روه‌رده‌یی بوو ئه‌وكات مامۆستاكان ده‌توانن قوتابییه‌كانیان په‌روه‌رده بكه‌ن و فێریان بكه‌ن و قوتابیانیش دڵ و ده‌روون و بیر و هزریان حه‌ساوه و ئاسوده ده‌بێت و ئاماده‌ى هه‌موو كێبڕكێیه‌كى زانستى و مه‌عریفی و په‌روه‌رده‌یی ده‌بن، نابێ ئه‌زموونى ووڵاتانى پێشكه‌وتوو نادیده بگرین. پێویسته هه‌رده‌م سوود له ئه‌زموونى ووڵاتانى پێشكه‌وتوو وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین په‌روه‌رده و فێركردن بگه‌یه‌نینه كوالێتیه‌كى باش و سه‌ركه‌وتوو كه هه‌موومان خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازین، به خۆشحاڵیه‌وه له حكومه‌تى نوێی هه‌رێمى كوردستان گرنگى به په‌روه‌رده و فێركردن ده‌درێ و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه په‌روه‌رده و فێركردن بگه‌یه‌نێته ئاستێكى باش و كوالێتیه‌كى به‌رز كه قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان كاتێك خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن ئاستێكى به‌رز و باشیان هه‌بێت و فێركردنیش له ئاستێكى باش دا بێت و بتواندرێ كه‌ش و هه‌وایه‌كى په‌روه‌رده‌یی له بار‌و گونجاو ڕه‌خساو بێت بۆ نه‌ش ونما كردنى تواناكان و ده‌رخستنى به‌هره‌كان و به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، ئه‌وه‌ش ئاوا نه‌خواز و به‌رز خوازی په‌روه‌رده‌كارانى خه‌مخۆر و دڵسۆزه هه‌میشه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی