خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئەرکی لایەنە سیاسیەکان

خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئەرکی لایەنە سیاسیەکان

سەرکردایەتی سیاسی کورد دەبێ بە ئاگاییەوە لە رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق بڕوانێ، رووداو و پێشهاتەکان بە شێوەیەکن کە عادل عەبدولمەهدی دەڵێ: لە نێوان دوو بژاردە داین، یان مانەوەی حکومەت یان نەمانی دەوڵەت، کورد دەبێ خۆی بۆ هەردوو ئەگەرەکە ئامادە بکات، ئەگەر وەک عادل عەبدولمەهدی دەڵێ: بژاردەی یەکەم و مانەوەی حکومەت بێ، ئەرکی کورد و لایەنە سیاسیەکان جیاواز دەبێ لەوەی بژاردەی دووەم و نەمانی دەوڵەت بێ.
پێشەکی دەمەوێ ئاماژە بۆ ئەوە بکەم هەر کامێک لەو هەردوو بژاردانە بێتەدی کە وەک عادل عەبدولمەهدی دەڵێ بژاردەی سێیەم بوونی نییە، کورد و لایەنە سیاسیەکان بۆ وەڵامدانەوەی درووستی هەر یەکێک لەو دوو بژاردانە تەنها یەک بژاردەی لە پێشە، ئەویش یەک دەنگ و یەک هەڵوێستی نەتەوەییە. بژاردەی دووەم و سێیەمیش ئەگەر هەبن، هەر یەک دەنگی و یەک هەوڵوێستییە، بۆیە ئەگەر حکومەت بمێنێ، ئەوا لەم قۆناغەدا لایەنە سیاسیەکان بە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی دەتوانن مافە دەستووریەکان بۆ کورد دەستەبەر بکەن، خۆ ئەگەر بژاردەی دووەم رووبدا و دەوڵەت نەمێنی، ئەوا دووبارە لایەنە سیاسیەکان بە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی دەتوانن مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بۆ کورد دەستەبەر بکەن کە سەربەخۆیی کوردستانە.
Top