رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران و بەستنی کۆنگرەی یەکێتی

رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران و بەستنی کۆنگرەی یەکێتی

مەگەر کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ئێران و رێککەوتنی ترەمپ و خامنەیی، ئەوەندەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی و رێککەوتنی باڵەکانی ئاڵۆز و زەحمەت بێ.
کێشەی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆتە پرسێکی جیهانی و ئەگەر بۆ رێککەوتن و چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بۆچوونێکی لاواز هەبێ، ئەوا بۆ قەومانی شەڕ لە نێوانیان چەندین بۆچوونی بەهێز هەن، کێشەی نێو باڵەکانی یەکێتیش بۆتە کێشەیەکی کوردستانی و عێراقی و ناوچەیی، ئەگەر بۆ رێککەوتنی نێوان باڵەکانی و بەستنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بۆچوونێکی لاواز هەبێ، ئەوا بۆ بەریەککەوتن و تەقینەوەی کێشەکان و پەرتوبڵاو بوونیان چەندین بۆچوونی بەهێز هەن.
ترامپ ئەمڕۆ دەڵێ: لەگەڵ ئێران دادەنیشن و بۆ بەیانی پێچەنێکی تر بە گەمارۆکانی سەری دەدات، روحانی دەڵێ: دەکرێ دوای لابردنی گەمارۆکان لەگەڵ ئەمەریکا دابنیشین، ئەم دەڵێی ترامپ و ئەو دەڵێی روحانی کیشەکان بە ئاقاری ئاڵۆزی زیاتر و ئەگەری قەومانی شەڕدا دەبەن.
یەکێتیش بەستنی کۆنگرە و دوا خستنی کردۆتە باسی رۆژ، ئەمیان دەڵێ: فڵان رۆژە کۆنگرە دەیبەستین، ئەویان دەڵێ: فڵان رۆژە گونجا و نییە و کۆنگرە نایبەستین، ئەویتریان دەڵێ: بەبێ رێککەوتن و تەوافوقی نێوان باڵەکان بەستنی کۆنگرە یەکێتی بە ئاقارێکی زۆر خراپدا دەبات، ئیتر ئەو بەستن و نەبەستن و تەوافوقە لەنێو یەکێتیدا بۆتە حیکایەتی مێش، ئەوەش یەکێتی خستۆتە دووڕیانێک، دەیبەستن وەی، نایبەستن دووجار وەی، رێکدەکەون و تەوافوق دەکەن، داهێنانێکی ناوازەیە و لە هەموو دنیادا کۆنگرەی تەوافوقی نەبووە و سێ جاران وەی.
Top