ئەگەر سەددام حوسێن بمابایە!

ئەگەر سەددام حوسێن بمابایە!

ئێستا کورد جاش پەرلەمانتاری وایە هەیە بۆ عەرەب و یەکپارچەیی خاکی عێراق زۆر لە پەرلەمانتارە عەرەبەکان دلسۆز ترە، جا ئەگەر سەددام حوسێن بمابایە و بە چاوی عرووبە سەیری ئەو جاش پەلەمانتارانەی بکردبایە، دڵنیام لەوەی نیشانەی دڵسۆزی بە بەرۆکیاندا هەڵدەواسی و هەموویانی خەڵات دەکردن، لە بەرامبەریشدا هەموو جاش مستەشارەکانی ئەوکاتی هەڵدەواسین، چونکە ئەو جاش پەرلەمانتارانە بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق و شەڕی سەربەخۆخوازانی کوردستان زۆر لە جاش مستەشارەکانی ئەوکات دڵسۆزتر و بە وەفاترن.
ئاخر کام جاش مستەشار وەک هەندێ جاش پەرلەماتار کەرکوکی بە شارێکی عێراقی زانیوە! ئاخر کاتێک جاش مستەشارەکان هاوشانی سوپای عێراق پەلاماری ناوچەیەکیان دەدا و داگیریان دەکرد، شەرمیان دەکرد باسی ئارامی ئەو ناوچە داگیرکراوە بکەن، کەچی جاش پەرلەمانتارەکان کەرکوکیان بە حەشدی شەعبی بە داگیرکردن دایەوە و بە شانازیشەوە باسی ئارامی کەرکوک دەکەن.
هەر یەکێک لە جاش مستەشارەکان وەک هەست کردن بە عەیبەی جاشبوون بیانوویەکیان بۆ بە جاشبوونی خۆیان دێنایەوە، کەچی جاش پەرلەمانتارەکان ئەوەندە بێ روشت و بێ شەرمن شانازی بە جاشبوونی خۆیانەوە دەکەن و ناوە ناوەش لە دادگای عرووبە سکاڵا لەسەر سەربەخۆخوازان تۆمار دەکەن و داوای دادگایی کردنیان دەکەن، تاوانی سەربەخۆخوازی و رزگار بوون لە ژێردەستەیی و هەوڵدانی دابەش کردنی خاکی عێراقیان دەدەنە پاڵ، ئای ئەگەر ئێستا سەددام حوسێن دەما ئەو جاش پەرلەمانتارانە چۆن نانیان دەکەوتە ناو رۆن و سەددام حوسێن بۆ رەزامەندی ئەوان هەموو سەربەخۆخوازەکانی ئەنفال دەکردن.
Top