دیموکراتی و ئازادی بیروڕا

دیموکراتی و ئازادی بیروڕا
هیچ شتیک لەوە ترسناکتر نییە بە هەڵە پێناسەی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا بکەی، چونکە لە حاڵەتێکی وەهادا وەک ئەوەی ئێستا لە کوردستان هەڵکوتانەسەر و بەردەفڕکێ و سووتاند بۆتە دیوە گەشەکەی دیموکراتی و مەیدانی تەراتێنی بەچکە دیکتاتۆرەکان, جنێوفرۆشیش بۆتە دیوێکی دیاری ئازادی بیروڕا.
لە کوردستان دیموکراتی وا پێناسە کراوە کە برتییە لە تێرکردنی حەز و ئارەزووەکان بە حەز و ئارەزووە نەگریسەکانیشەوە، خیانەتکا و وڵاتفرۆشان بە پشت بەستن بەو پێناسەیە رەوایی بە خیانەت و وڵاتفرۆشی خۆیان دەدەن، ئێ خیانەت و وڵاتفرۆشی لای هەندێ کەس و دەستە و گرووپ حەز و خولیایە و نابێ رێیان لێ بگیرێ.
جا ئەگە دیموکراتی هەوڵدان بێ بۆ تێرکردنی حەز و ئارەزووەکان بە حەز و ئارەزووە نەگریسەکانیشەوە، حەز و ئارەزووی ئەحمەد میرە و مەسعود عەبدولخالق پەیوەندی کردنە بە ئیتلاعاتی ئێران و دەچێتە چوارچێوەی دیموکراتییەوە و نابێ رێگەیان لێ بگرێ و سەرزەنشت بکرێن، کەواتە بەو پێناسەی لە کوردستان هەندێ دەستە و گرووپ و بەناو رۆشنبیری وەک ئەحمەد میرە و مەسعود عەبدولخالق بۆ دیموکراتی دەیکەن و کردوویانە، سەردانی کردنی ئەو جووتە رۆشنبیرە بۆ ئیتلاعاتی ئورومییە و جاسووسی کردنیان بەسەر کورد و حکومەتی هەرێمەوە زۆر ئاساییە و تێر کردنی حەز و خولیای ئەوانە و خواستی دیموکراتی ئەوان وا دەخوازێ، بۆیە ئەحەمەد میرە و مەسعود عەبدولخالق بە پەشت بەستن بەو پێناسەی بۆ دیموکراتی کردوویانە، مافی ئەوەیان هەیە لە دادگا سکاڵا لەسەر کوردپەروەران تۆمار بکەن و بەوە تۆمەتباریان بکەن کە بەربەست لەبەردەم تێرکردنی حەز و ئارەزووەکانیان درووست دەکەن.
Top