قووقووی کەڵەشێر و گاڕەگاڕی مریشک بۆ هاوژین عومەر و هاوکۆشکەکانی

قووقووی کەڵەشێر و گاڕەگاڕی مریشک بۆ هاوژین عومەر و هاوکۆشکەکانی
تۆی ئیسلامییەکی سوننەی توندڕەو و ئەگەر دەرفەتت بۆ بڕەخسێ دڵنیام لەوەی تیرۆریستیشی، ئێستاش راوێژکاری سەرۆک کۆمارێکی عەلمانی لە وڵاتێکی مەزهەبی و پابەندبوو بە سیستەمی مەرجەعی شیعە، بەبەر چاوتەوە مولازمێکی منداڵکاری دوو نەجمە تەشقەڵە بە ئاڵای کوردستان دەکا و تۆش سەرکرز و داماو سەریری دەکەوی و لەناو ستدیۆی کەناڵکانیش سینگ دەردەپەڕێنی و بێ شەرمانە دەڵێی: دەمانتوانی بە یەک تەلەفۆن و بە ئەمرێک لیوایەک بجووڵێنین، دواتر خۆت وەڵامی خۆت دەدەیەوە و دڵێی: خۆ من کەڵەشێر نیم لەسەر ئاڵا پەلامار بدەم.
ئەو دوو لێدوانەت دژ بەیەکن و یەکێکیان راستە، بۆ ئەوەیان کە بە تەلەقۆن و ئەمرێک لیوایەک بجووڵێنی ناڕاستە، چونکە جووڵاندنی لیوایەک بە (قووقوو) کەڵەشێر دەکرێ، تۆش دەڵێی: خۆ من کەڵەشێر نیم لەسەر ئاڵا پەلامار بدەم، کەواتە ئەوەیانت زۆر راستە، کەڵەشێرەکان لەسەر لیس هەڵدەنیشن و مریشکەکانیش بە (گاڕەگاڕ) دەچنە ناو کۆختەکان.
دواتر دەڵێی: هەموو کەس لە مەلامیح و دەموچاوی من تێناگات، دیارە مەبەستت لەو ملامیحە حەبەساوە بوو کە لەوکاتەدا بە داماوی سەیری مولازمە منداڵکارە دوو نەجمەکەت دەکر، نەخێر کەسانی بە ئاگا زۆر باش لە ملامیحی تۆ تێگەیشتبوون، بەڕاستی مەلامیحت لەو مریشکانە دەچوو کە هێلکە دەکەن و بەر لەوەی گاڕەگاڕ بکەن دۆش دادەمێنن.
کاکە هاوژین بیابانەکانی سەماوە و سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان لیسی کەڵشێرەکان بوو، حەسەن عەلی ئاڵا لە مل و تەواوی تاقانەکانی ئەنفالکراوان کەڵەشێر بوون و قووقووی کوردایەتیان دەکرد، لەوێ قووقووی تۆمان نەبیست، کۆشکی سەرۆک کۆمار و ناو ستدۆی کەناڵەکانیش کۆختی مریشکەکانن و بە گەیشتنەوەت بەو کۆختانە دەستت کرد بە گاڕەگاڕی لیوا جووڵاندن و شتی تریش.
Top