وەزیری سێ جڕتی
July 28, 2019
وتار و بیروڕا
بە دەنگێکی زڕەوە گوتی: نا.
منیش گوتم: ببوورە بە هەڵە کردوومە، داوای لێبووردن دەکەم.
بە تووڕەیی گوتی: دەزانی ئەو تەلەفۆنە هی کێیە؟
گوتم: نەخێر، بەڵام هی هەر کەسێک بێ داوای لێبووردن دەکەم.
دووبارەى بە توورەییەوە گوتی: ئەو تەلەفۆنە هی وەزیرە و جاڕیکی تر تەلەفۆن بۆ ئەو ژمارە نەکەیەوە.
لێتان ناشارمەوە منیش بە تووڕەیەوە گوتم: تۆ بە سێ جڕت بوویە وەزیر، منیش دوو جڕتم لێداوە و بە جڕتێکی تر وەک تۆ دەبمە وەزیر، بەڵام لە تۆوە ئاقڵ بووم و بۆ ئەوەی وەزیرێکی وەک تۆ نەبم قەت ئەو جڕتە لێنادەم، ئیتر تەلەفۆنمان داخستەوە.
ئەوە هەقیقەتە و هەڵبەستراو نییە.
هەموو وەزیرەکانی ئەو کابینەیە ژمارەی تەلەفۆنەکانیان بڵاو کردۆتەوە، ئەوە کارێکی زۆر باشە، بەڵام هیوادارم هیچ کامێکیان لە وەزیرە سێ جڕتیەکە نەبن و لەکاتی تەلەفۆنی هاووڵاتیان بێ تووڕە بوون و هەڵچوون وەڵامی تەلەفۆنیان بدەنەوە و بە دەنگیانەوە بچن.