خاڵە هاوبەشەکانی پەکەکە و ئەردۆغان

خاڵە هاوبەشەکانی پەکەکە و ئەردۆغان
لە دژایەتی کردنی کورد و جووڵانەوە رەواکانی چەند خاڵێکی هاوبەش پەکەکە و ئەردۆغان و شۆڤێنیەکانی تورکیا دەباتەوە سەر یەک سەرچاوە.
١ــ هەردووکیان دژی دەوڵەتی کوردین، جەمیل بایەک دەڵێ: لە هەر بەشێکی کوردستان دەوڵەتی کوردی درووست ببێ بەگژیدا دەچینەوە، دوران کالکان دەڵێ: دەوڵەتی کوردی دژی ستراتیجی ئێمەیە، ئەردۆغانیش دەڵێ: لە ئەرجەنتینیش دەوڵەتی کوردی درووست ببێ سەربازی بۆ دەنێرین، ئەرێ چ جیاوازییەک لە نێوانیان هەیە؟
٢ــ هەردووکان بە دوای فراوانخوازی و پاوان کردندا وێڵن، پەکەکە داوای بە دیموکراتیزە کردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەرۆغانیش داوای ئەوە دەکات دەسەڵات و هەیمەنەی خەلافەتی عوسمانی بگێڕێتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خەلافەت بکات.
٣ــ ئەردۆغان و فاشیستەکانی تورکیا بە بینینی ئاڵای کوردستان چاویان دەچێتە پشتی سەریان و سرووشتی گای ئیسپانی وەردەگرن، پەکەکەش بە بینینی ئاڵای کوردستان کوێراییان دادێ و دەکەونە شەڕەقۆچ.
٤ــ ئەردۆغان و فاشیستەکانی تورکیا قسە و لێدوان بە زمانی کوردی بە تاوان دەزانن، بەرپرسانی پەکەکەش دەڵێی تازە فێری زمانی کوردی بوون و زیاتر بە زمانی تورکی لێدوان دەدەن.
٥ــ ئەردۆغان و فاشستەکانی تورکیا بۆ لێدانی کورد لە باکوور و بەشەکانی تری کوردستانیش بە دوای هەل و دەرفەتدا دەگەڕێن، پەکەکەش هەل و دەرفەتی بۆ دەڕەخسێنێ.
Top