پێتان بڵیم چۆن ململانێ لەگەڵ پارتی دەکرێ؟

پێتان بڵیم چۆن ململانێ لەگەڵ پارتی دەکرێ؟
بە خیانەت ململانێ لەگەڵ پارتی ناکرێ، چونکە بە خیانەت ململانێ لەگەڵ پارتی ململانێە لەگەڵ کوردبوون و کوردایەتی، ململانێیە لەگەڵ سەروەریەکانی مێژوو، ململانێیە لەگەڵ دەستکەوتەکانی ئێستا، ململانێیە لەگەڵ خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان و خۆزگەکانی داهاتوو، لێرەوە ملمانێکارانی پارتی تووشی شکست دەبن، چونکە پارتی وەڵامی هەر خیانەتێکی ململانێکار بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی دەداتەوە، بۆیە هەر حزب و لایەنێک بیەوێ ململانێ لەگەڵ پارتی بکات، پێویستە لانی کەم وەک پاتی لە کوردبوون بڕوانێ و بە کوردایەتیش وەڵامی پەلامار و سیاسەتی داگیرخوازی داگیرکاران و دوژمنان بداتەوە، پێویستە بەرگری لە دەستکەوتەکانی ئێستا بکاو هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی خۆزگەکانی داهاتوو هەڵبگرێ.
بە ئیرهابی فکری پارتی ناشیرین ناکرێ، چونکە ئەو ناشیرین کردنە مەبەستێکی سیاسی رقاوی لە پشتە و هەر هەنگاوێکی ئیرهابی فکری بۆ ناشیرین کردنی پارتی، هەنگاونانە بۆ ناشیرن کردنی جوانیەکانی مێژوو، هەنگاونانە بۆ ناشیرین کردنی دەستکەوتەکانی ئێستا، هەنگاو نانە بۆ هەڵکەندنی کەند و کۆسپ لەبەردەم هەنگاوەکانی داهاتوو.
جا ئەوانەی دەیانەوێ لە رێگەی ئیرهابی فکری و بە ناشیرین کردنی پارتی خۆیان جوان بکەن، دەبێ ئاوڕێک لە رابردوو بدەنەوە و هەموو ئەوانە ببینن کە بە مەبەستی جوانکردنی خۆیان هەوڵیانداوە پارتی ناشیرین بکەن، چ باجێکیان داوە و خۆیان بە چ دەردێک بردووە، بۆیە باشترین رێگە بۆ ململانێی پارتی و جوان بوونی ململانێکاران کوردایەتی کردنە و بەس.
Top