بیاننێرنە بەغدا
July 20, 2019
وتار و بیروڕا
ئەگەری یەکەم:ــ وەک ئێستای یوسف محەمەد کە لە پەرلەمانی کوردستان زمانی مەترێک درێژ بوو، لەوەتەی چۆتە بەغدا لێفەی بیدەنگی بەسەر خۆی هەڵکێشاوە و چورتەی ناکات.
ئەگەری دووەم:ــ دەبێ دژی کوردبوون و کوردایەتی بوەستنەوە و وەک ئێستای ئەحمەدی حاجی رەشید و غالب و وشیار و .. خۆیان بفرۆشن و بەیانی دڵسۆزی و پالەندبوون بە پەیامی عرووبەوە دەرببڕن.
ئەگەری سێیەم:ــ ئەگەر وەک یوسف محەمەد لێفەی بێدەنگی بەسەر خۆیان هەڵکێشن و وەک ئەحمەدی حاجی روشید و غالب و وشیاریش دژی کوردبوون و کوردایەتی بوەستنەوە و خۆشیان بفرۆشن، لە هەر ئانوساتێکدا دەبێ چاوەڕوان بن وەک ئاڵا تاڵەبانی و ئارامی شێخ محەمەد بەبێ پاپووچ و چاکەت بیننێنەوە کوردستان.