کەرکوک و شەرع و یاسا
July 18, 2019
وتار و بیروڕا
زۆر کەسە لە رووی نەزانییەوە دەڵێن کەرکوک فرۆشراوە، بەڵام نە بەشەرع و نە بە یاسیا بەعی ناهاووە، چونکە لە رووی یاساییەوە کاک کۆسرەت رەسوڵ لە ئێستادا وەک کەسی یەکەمی ناو یەکیتی و کاک مەلا بەختیاریش وەک بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسیان پێ نەکراوە، هەردووکیشیان ناڕەزەاییان دەربڕی و ئەو فرۆشتنەیان ئیدانە و شەرمەزار کرد.
لە رووی شەریعەتی ئیسلامیش فرۆشتنی کەرکوک بەعی نەهاتووە، چونکە ئەو نرخەی لەسەری دانرابوو عەبادی وەک کڕیار نەیداوە بە فرۆشیارەکان، رەنگە بپرسن نرخی کەرکوک چیبوو، سەودایەکە وابوو کەرکوک بدرێتە حەشدی شەعبی و عەبادیش لە بەرامبەردا هەولێر و دهۆک داگیر بکاتەوە و بیانداتە دەست فرۆشیارەکان، وەک بینیشمان عەبادی ئەوەی پێ نەکرا و دوای ئەوەی کەرکوکی دەستکەوتەوە، لە پردێ و سحێلا پێی گوترا زۆر هەڵەی.
ئێستا هەم بە بەڵگەی یاسایی و هەم بە بەڵگەی شەریعەتی ئیسلامی سەلماندمان، کە فرۆشتنی کەرکوک بەعی نەهاتووە و کڕیار نەیتووانیوە بەڵێنی خۆی لە بەرامبەر فرۆشیار جێبەجێ بکاو وەک لە سەوداکەدا رێککەوتبوون نرخی دیاریکراو بە فرۆشیار بدات، بۆیە فرۆشیار بۆی هەیە لە دادگا سکڵا لەسەر کڕیار تۆمار بکات، ئەوکات کڕیار بە پێی شەرعەتی ئیسلام ناچار دەکرێ بەڵێنی خۆی بباتەسەر و هەولێر و دهۆک بداتە فرۆشیار و لە پردێ و سحێلاش سەلماندرا کە هەرگیز ئەوەی پێناکرێ، کڕیار لە رووی یاساییشەوە دۆسیەکە دەدۆڕێنێ، چونکە وەک باسم کرد کەسی یەکەم و دووەمی ناو یەکێتی ناڕازی بوون و کۆسرەت گوتنەیش: کەرکوک بە کاڵفام و هەرزەکاران نافرۆشرێ.