کابینەی نۆیەم و ئەرکە لەپێشەکانی مەسرور بارزانی

کابینەی نۆیەم و ئەرکە لەپێشەکانی مەسرور بارزانی
کاک مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت لەبەردەم چاوەڕوانی خەڵک دایە، جا بۆ ئەوەی لە ئاستی ئەو چاوەڕوانیە دابێ پێویستە لە سەرەتادا ئەم هەنگاوانە بنێ.
١ــ لە کابینەکانی پێشوودا لایەنەکانی بەشداربوو لە حکومەت قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان لە ئۆپۆزسیۆن بوو، هەموو هەوڵەکانیشیان لەسەر ئەوە چڕ کردبوونەوە چۆن کێشە بۆ حکومەت درووست بکەن و چۆن شکستی پێبێنن، بۆ ئەو مەبەست ئەرکی ئۆپۆزیسینیان گۆڕیبوو بۆ دوژمنایەتی و لە پێناوەشدا درێغیان لە هیچ کارێکی خراپ نەدەکرد بە جاسووسی کردن بۆ بەغدا و پشتیوانی کردنشی، لە هەنگاوی یەکەمدا دەبێ ئەو قاچەش بێنێتەوە ناو حکومەت کە تا ئێستا لەناو ئۆپۆزیسۆن تەپوتۆزی پێکردووە و لەناو دەسەڵاتیش شردوویەتیەوە، دەبێ کارێکی وا بکات شان بدەنە بەر برپرسیارێتی و شەریک بوون لە شکست و سەرکەوتن، نەک وەک کابینەکانی پێشوو کە لە بەرپرسیارێتی رایان دەکرد و شکستەکانیان دەخستنە ئەستۆی پارتی و سەرکەوتنەکانیشیان بۆ خۆیان پاوان دەکردن.
٢ــ پێویستە کاک مەسرور هەموو هەوڵەکانی لەسەر ئەوە چڕ بکاتەوە چۆن رێگری لە گەندەڵی بکاو بە یاسایەک گەندەڵکاران سزا بدات، بەوەش زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان دڵخۆش دەکاو حزبەکانیش تەنگاو دەکات، چونکە لە کابینەکانی پێشوو ئەو لایەنەی کە تا بینەقاقای لە گەندەڵیدا غەرق ببوو، لە باسکردنی بوونی گەندەڵی زمانی لە هەموو لایەنەکان درێژتر بوو.
٣ــ خاڵێکی تر کە پێویستە کاک مەسرور لە سەری بوەستێ ئەوەیە چیتر رێگە نەدات وەک ئێستا موزایەدە بە مەغدوری سلێمانیەوە بکرێ و بڵێن: حکومەت غەدر لە سلێمانی دەکات، لە کاتێکدا میزانیەی سلێمانی جیاواز بووە، کەچی هەر خۆیان پارەکەیان دزیوە و بانگەشەی ئەوەش دەکەن، کە پارتی هەولێری ئاوەدان کردۆتەوە و سلێمانیشی پشتگوێ خستووە.
Top