بوونی گەندەڵی و نەبوونی دەستوور
July 14, 2019
وتار و بیروڕا
بوونی گەندەڵی حزبەکانی بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردبوو، بەرەیەکیان ئەگەرچی موزایەدەی سیاسی بە بوونی گەندەڵیەوە دەکرد، بەڵام خۆشیان بەری نەبوون لە گەندەڵی و شەڕیان بۆ ئەوە دەکرد کە زیاتر ریگەی گەندەڵیان بدری، بەرەکەی تریش هاوکات کە موزایەدەی بە بوونی گەندەڵیەوە دەکرد، تا بناگوێی لە گەندەڵیدا غەرق ببوو، بەڵام خۆی وا پیشان دەدا کە خۆی گەندەڵ نییە و تاکە حزبیش بوو کە رێگری لە تێپەڕاندنی پرۆژەی چاکسازی و بەگژدا چوونەوەی گەندەڵی دەکرد.
ئێستاش ئەو حزبانە لەسەر بوونی گەندەڵی و چاکسازی کردن هەرچی بڵێن زیادەیە و لە موزایەدە زیاتر شتێکی تر نییە، چونکە تاکە رێگە کە شەڕی گەندەڵی و گەندەڵکارانی پێبکرێ بوونی دەستوورێکە کە گەل بڕیاری لەسەر بدات و دوور بێ لە تەوافوق و ریککەوتنی حزبی.