سەرۆک بارزانی کێیە؟

سەرۆک بارزانی کێیە؟
کاتێک ئاوەڕ لە مێژوو دەدەمەوە و لە ئێستا رادەمێنم و لە داهاتووی نزیک و دوور دەڕوانم، ئەوجار تێدەگەم سەرۆک بارزانیم کێیە، لە بەرزیدا بەقەد باڵای مێژوو بەرزە، بەقەد چاوەڕوانی ئێستا گەورە و شکۆدارە، بەقەد خۆزگەکانی داهاتووش ئومێد بەخشە.
کاتێک دەڵێم: بەقەد باڵای مێژوو بەرزە، بەرزترین ناو و دەستەواژەی ناو مێژوو پێشمەرگەیە، خۆنەویستی و بەرگری کردنە لە کوردبوون و کوردستانی بوون، سەرۆک بارزانیش لە تەمەنی نەوجەوانی و لاوێتییەوە پێشمەرگە بووە و بەرگری لە کوردبوون و کوردستانی بوون کردووە.
کاتێک دەڵێم: بەقەد چاوەڕوانی ئێستا گەورە و شکۆدارە، چاوەڕوانی ئێستای هەموو کورد نەک هەر کواردانی باشووەر، بەڵکو کوردانی هەر چوار پارچە بەرگری کردن و پاراستنی لە دەستکەوتەکانی ئێستایە، شەڕی داعش و پیلان و گەلەکۆمەی داگیرکارانی کوردستان بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ئێستا، هەڵوێست و بەرگریەکانی سەرۆک بارزانی و بەرگری کردن لە دەستکەوتەکان کار و کاردانەوەی بەردوامن.
کاتیکیش دەڵێم: بەقەد خۆزگەکانی داهاتوو ئومێد بەخشە, خۆزگەی داهاتووی هەموو کورد سەربەخۆیی و رزگار بوونە لە ژێردەستەیی، سەرۆک بارزانیش هەڵگری ئەو پەیامەیە و لە ریفرانۆمدا روون و ئاشکرا ئەو پەیامەشی بە هەوو دنیا گەیاند، بۆیە کە دەڵێم: سەرۆک بارزانی بەقەد باڵای مێژوو بەرزە و بە قەد چاوەڕووانی ئێستا گەورە و شکۆدارە و بە قەد خۆزگەکانی دەهاتووش ئومێد بەخشە، کەمم گوتووە و زێدەڕۆییم نەکردووە.
Top