هادی عەلەوی و مەحمود رەزای ئامۆزای نەوشیروان مستەفا

هادی عەلەوی و مەحمود رەزای ئامۆزای نەوشیروان مستەفا
دوای ئەنفال و جینۆساد کردنی کورد، هادی عەلەوی گەورە نووسەری عێراق و عەرەبی، لەو کاتەدا وەک ناڕەزایی دەربڕین و پشتیوانی لە کورد و شەرم کردن لە عەرەب بوونی خۆی، رەگەزنامە (جنسیە)ی خۆی فڕێدا و وازی لە عەرەب بوونی خۆی هێنا، باقی تر لە مەلا و سیاسی و نووسەر و رۆشنبیرانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی لە بەرامبەر ئەو وەحشیگەراییەی بەرامبەر بە کورد کرا بێدەنگیان هەڵبژارد، هەڵبژاردنی ئەو بێدەنگیەش ئەوەمان پێدەڵێ: کە هەموویان ئەنفال و جینۆساید کردنی کوردیان بە رەوا زانیوە، هەر کوردێک ئەو هەڵوێستە جوانمێریەی هادی عەلەوی بیستبێ سوپاسگوزاری خۆی بۆ دەربڕیوە، (پشێو)ی گەورە شاعیری کوردیش بە شیعری (بۆ هادی عەلەوی) سوپاسگوزاری خۆی پێڕاگەیاند.
لە گەرمەی شەڕی داعش و ئەوکاتەی بۆ سێیەم جار کورد هەرەشەی ئەنفال و لەناوبردنی یەکجاری کەوتە سەر، مەحمود رەزای ئامۆزای نەوشیروان مستەفای (گۆڕانخواز و باوکی هەژاران) گوتی: پێشمەرگە عەرەبی ئەنفال کرددوە، ئەو قسەیەی مەحمود رەزا لە کاتێکدا بوو پێشمەرگە بەرگری لە بوون و مانەوەی کورد و پاراستنی لە ئەنفال کردنەوەی و رێگری لە کاول کردنی کوردستان دەکرد، کەچی نەمبیست عەرەبێک سوپاسی مەحمود رەزا بکات.
Top